Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شاری ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان

شاری ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان

ئێران

لە حەوت مانگدا بایی 560 ملیۆن دۆلار کاڵا بە دەروازەی میهراندا هەناردە کراوە

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

موحسین رەزایی: مەرجەکانمان جێبەجێ نەکرێن ناگەڕێینەوە بۆ دانوستاندن
ئێران22-10-2026

موحسین رەزایی: مەرجەکانمان جێبەجێ نەکرێن ناگەڕێینەوە بۆ دانوستاندن

میدیای ئێران: دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە سیریک بیسترا
ئێران21-10-2026

میدیای ئێران: دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە سیریک بیسترا

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گومرگی ئیلام دەڵێت، لە حەوت مانگی رابردوودا لانیکەم یەک ملیۆن و 300 هەزار تۆن کاڵا بە دەروازەی سنووریی میهراندا هەناردە کراوە، کە دەکاتە 560 ملیۆن دۆلار.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-10-2026، سۆهراب کەمەری، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە نەورۆزەوە (21-03-2026) لانیکەم 61 هەزار بارهەڵگر، یەک ملیۆن و 300 هەزار تۆن کاڵایان بە دەروازەی سنووریی میهراندا بۆ عێراق گواستووەتەوە.

بەگوتەی سۆهراب کەمەری، بەهای کاڵا هەناردەکراوەکان دەگاتە زیاتر لە 560 ملیۆن دۆلار.

وەک بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ئیلام گوتی، ئەو کاڵایانەی هەناردەی عێراق کراون بریتین لە: بەرهەمە پلاستیکییەکان، بەروبووم و ئامێری کشتوکاڵی، کەرەستەی بیناسازی، کاشی، شووشە، شیش و ئاسن.

دەروازەی سنووریی میهران بە دووری 85 کیلۆمەتر کەوتووەتە باشووری رۆژئاوای شاری ئیلام و لە دیوی عێراقەوە دەکەوێتە سنووری پارێزگای واست و ناوی (زڕباتیە)یە.
 
دەروازەکە یەکێک لە دەروازە سەرەکییەکانی نێوان ئێران و عێراقە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هەروەها بەهۆی نزیکی لە شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق، زۆرترین زیارەتکار هاتووچۆی پێدا دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

موحسین رەزایی: مەرجەکانمان جێبەجێ نەکرێن ناگەڕێینەوە بۆ دانوستاندن
ئێران22-10-2026

موحسین رەزایی: مەرجەکانمان جێبەجێ نەکرێن ناگەڕێینەوە بۆ دانوستاندن

میدیای ئێران: دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە سیریک بیسترا
ئێران21-10-2026

میدیای ئێران: دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە سیریک بیسترا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە