کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی لافاوەکەی ساڵی 2019ی لوڕستان

وێنەی لافاوەکەی ساڵی 2019ی لوڕستان

ئێران

رێگەی 48 گوندی لوڕستان کرایەوە و کارەبای 100 گوندیش گەڕێندرایەوە

هانا محەممەد

هانا محەممەد

08-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هانا محەممەد
هانا محەممەد08-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بە وێنە؛ نمایشی سەربازیی بەشێک لە ژنانی سەر بە سوپای پاسداران لە تاران
ئێران10-11-2026

بە وێنە؛ نمایشی سەربازیی بەشێک لە ژنانی سەر بە سوپای پاسداران لە تاران

هێزە چەکدارەکانی ئێران: سوپرایزە مووشەکییەکانمان لە شەڕی داهاتوودا دەردەکەون
ئێران10-11-2026

هێزە چەکدارەکانی ئێران: سوپرایزە مووشەکییەکانمان لە شەڕی داهاتوودا دەردەکەون

حکومەتی ئێران: ئەم زستانە 430 ملیۆن مەتر سێجا گاز کورتهێنانمان دەبێت
ئێران10-11-2026

حکومەتی ئێران: ئەم زستانە 430 ملیۆن مەتر سێجا گاز کورتهێنانمان دەبێت

رووداو دیجیتاڵ

عەلی ئەسغەر سەفەری‌، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی پارێزگای لوڕستان، ئەمڕۆ یەکشەممە باسی لە کاریگەری ئەو بارانبارینە کرد کە پارێزگاکەی گرتوەتەوە و رایگەیاند: "بەهۆی دۆخی سەختی شاخاوی ناوچەکە و کەوتنەخوارەوەی بەرد و خاک، ئاستەنگی زۆر بۆ هاتووچۆ دروست بووە".

عەلی ئەسغەر باسی لە هەوڵی تیمەکان بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەکان کرد و گوتی: "رێگەی 48 گوند لەو 158 گوندەی کە گیرابوو، کرایەوە."

ئەمە لەکاتێکدایە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئیحسان کەرەمزادە، جێگری بەڕێوەبەری کاروباری ئاوەدانکردنەوە لە پارێزگای لوڕستان، ژمارەی ئەو گوندانەی رێگەی هاتووچۆیان پەکیکەوتووە بە 170 گوند هەژمار کرد.

سەبارەت بە پەککەوتنی خزمەتگوزارییەکان، عەلی ئەسغەر سەفەری ئاشکرای کرد کە بەهۆی باران و لافاوەوە کارەبای 120 ناوچە و گازی سرووشتیی هەشت گوندیش کێشەی بۆ دروست بوو، بەڵام "تیمەکانی کارەبا توانیویانە کارەبای 100 گوند بگەڕێننەوە، بەڵام هێشتا کارەبای 20 گوند بەهۆی داخرانی رێگەی گەیشتن بە شوێنەکان، چاکنەبووەتەوە."

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی پارێزگاکە، شەپۆلی بارانبارین تاوەکو دووشەممە بەردەوام دەبێ و مەترسی لافاویش لە هەندێک شوێن هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

بە وێنە؛ نمایشی سەربازیی بەشێک لە ژنانی سەر بە سوپای پاسداران لە تاران
ئێران10-11-2026

بە وێنە؛ نمایشی سەربازیی بەشێک لە ژنانی سەر بە سوپای پاسداران لە تاران

هێزە چەکدارەکانی ئێران: سوپرایزە مووشەکییەکانمان لە شەڕی داهاتوودا دەردەکەون
ئێران10-11-2026

هێزە چەکدارەکانی ئێران: سوپرایزە مووشەکییەکانمان لە شەڕی داهاتوودا دەردەکەون

حکومەتی ئێران: ئەم زستانە 430 ملیۆن مەتر سێجا گاز کورتهێنانمان دەبێت
ئێران10-11-2026

حکومەتی ئێران: ئەم زستانە 430 ملیۆن مەتر سێجا گاز کورتهێنانمان دەبێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە