Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەیەکی سپایدەرمان

وێنەیەکی سپایدەرمان

هونەر

بە کۆکردنەوەی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار SpiderMan ناوی دەچێتە مێژوو

ئەندام حوسێن

ئەندام حوسێن

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەندام حوسێن
ئەندام حوسێن18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پەرەستوو کارزان گۆرانیی (چاوم لەڕێیە) بڵاودەکاتەوە
هونەر17-10-2026

پەرەستوو کارزان گۆرانیی (چاوم لەڕێیە) بڵاودەکاتەوە

شاز میوزیک: سیستمە دیجیتاڵییەکانی بڵاوکردنەوەی گۆرانی راستەوخۆ لەگەڵ وڵاتانی وەک عێراق و ئێران و سووریا کار ناکەن
هونەر15-10-2026

شاز میوزیک: سیستمە دیجیتاڵییەکانی بڵاوکردنەوەی گۆرانی راستەوخۆ لەگەڵ وڵاتانی وەک عێراق و ئێران و سووریا کار ناکەن

میسر فەرشی سوور بۆ فیلمەکەی هەڵکەوت مستەفا رادەخات
هونەر10-10-2026

میسر فەرشی سوور بۆ فیلمەکەی هەڵکەوت مستەفا رادەخات

رووداو دیجیتاڵ 

هۆڵیوود هەفتەیەکی پڕ لە داهاتی لە بازاڕەکانی سینەمای ئەمریکا و کەنەدا تۆمارکرد، فیلمی سپایدەرمان لە سێیەم هەفتەی نمایشیدا توانی نزیکەی 70 ملیۆن دۆلار لە فرۆشی بلیتی ناوخۆیی بەدەست بێنێت و لە ریزی پێشەوەی پڕفرۆشترین فیلمەکان بێت.


بەپێی داتا و خەمڵاندنی فرۆشتنی بلیتی سینەماکان لە ئەمریکا و کەنەدا، فیلمی The Odyssey کە دەنگدانەوەی گەورەی لە جیهان دروست کرد و  کریستۆفەر نۆلان بەو بەرهەمە جیهانی سەرسامکردەوە، بە کۆکردنەوەی 23.2 ملیۆن دۆلار لە پلەی دووەمی پڕ فرۆشترین بلیتی سینەماکان دێت، هەروەها فیلمی " کۆتایی شەقامی داربەڕوو" یان  The End of Oak Street بە 21 ملیۆن دۆلار لە پلەی سێییەمە.

لە پلەکانی دیکەدا، فیلمی "Paw Patrol: The Dino Movie" بە کۆکردنەوەی 20.5 ملیۆن دۆلار لە پلەی چوارەم دێت، پاشان فیلمی " Katsey: wild Hearts" لە پلەی پێنجەم دێت بە چوار ملیۆن دۆلار.

لە پلەکانی دیکەدا فیلمی " Six: The Musical Live" نزیکەی 3  ملیۆن دۆلار و فیلمی " The Brink of War" 2.7  ملیۆن دۆلاریان کۆکردووەتەوە .

هەروەها فیلمی "Toy Story" لەو هەفتەیەدا 2.3 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە .

لە کۆتایی لیستەکەش فیلمی  " One Night Only" دوو ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە، هەروەها فیلمی " Vishwanath & Sons" لە هەفتەیەکدا 1.6 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە .

بەمشێوەیە فیلمی " Spider-Man: Brand New Day" بۆ سێیەم هەفتەی لەسەر یەک، یەکەم دەبێ لە فرۆشتنی بلیت لە کەنەدا و ئەمتیکا، کۆی داهاتەکەشی لەو سێ هەفتەیەدا گەیشتووەتەوە 785 ملیۆن دۆلار .

لە جیهانیشدا فیلمەکە سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کردووە، داهاتی گشتی گەیشتووەتە نزیکەی 25.22 ملیار دۆلار، فیلمەکە بووەتە یەکێک لەو 8 فیلمەی لەمێژووی سینەمادا توانیویانە سنووری دوو ملیار دۆلاری داهات تێپەڕێنن، دوای فیلمی " Avengers: Endgame"  خێراترین فیلمەکە لەو ماوەیەدا بگاتە ئەو داهاتە .

هۆلیوود لە زۆر رووەوە لە پیشەسازی سینەما یەکەمی جیهانە، فیلمەکانی هۆلیوود داهاتی ساڵانەیان دەگاتە نزیکەی 35 ملیار دۆلار، هەروەها پیشەسازیی فیلم و تەلەڤزیۆنی ئەمریکا ساڵانە زیاتر لە 500 ملیار دۆلار دەخاتە ناو ئابووریی ئەو وڵاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

پەرەستوو کارزان گۆرانیی (چاوم لەڕێیە) بڵاودەکاتەوە
هونەر17-10-2026

پەرەستوو کارزان گۆرانیی (چاوم لەڕێیە) بڵاودەکاتەوە

شاز میوزیک: سیستمە دیجیتاڵییەکانی بڵاوکردنەوەی گۆرانی راستەوخۆ لەگەڵ وڵاتانی وەک عێراق و ئێران و سووریا کار ناکەن
هونەر15-10-2026

شاز میوزیک: سیستمە دیجیتاڵییەکانی بڵاوکردنەوەی گۆرانی راستەوخۆ لەگەڵ وڵاتانی وەک عێراق و ئێران و سووریا کار ناکەن

میسر فەرشی سوور بۆ فیلمەکەی هەڵکەوت مستەفا رادەخات
هونەر10-10-2026

میسر فەرشی سوور بۆ فیلمەکەی هەڵکەوت مستەفا رادەخات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە