Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران. سەرچاوە: ئیرنا.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران. سەرچاوە: ئیرنا.

ئێران

مەسعود پزیشکیان: سازش لەسەر توانای ئەتۆمیی ئاشتیخوازانەمان ناکەین

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

23-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد23-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران
ئێران30-09-2026

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت
ئێران29-09-2026

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

رووداو دیجیتاڵ


سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، بەهیچ شێوەیەک لە توانای ئەتۆمیی ''ئاشتیخوازانە''ـیان پاشەکشە ناکەن. دەشڵێت، پرسی ئەتۆمیی وڵاتەکەی بە جەنگ چارەسەر ناکرێت و چارەسەر چارەسەر دیپلۆماسییەکی ''داپەروەرانە''ـیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 233-09-20266، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک گوتارێکی پێشکێش کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، پرسی ئەتۆمیی وڵاتەکەی و چارەنووسی جەنگ لەگەڵ ئەمریکا.

لە بەشێکی قسەکانیدا مەسعود پزیشکیان ئاماژەی بە ئامادەیی وڵاتەکەی کرد بۆ درێژەدان بە گفتوگۆ و دیپلۆماسی لەگەڵ واشنتن و رایگەیاند: ''ئێمە ئامادەی گفتوگۆین، بەڵام دەبێ ئەوان بزانن کە زمانی زۆرەملێ قبووڵ ناکەین.''

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتارێکی تووندی پێشکێشکرد و هەڕەشەی لە تاران کرد کە ئەگەر لەگەڵ واشنتن نەگاتە رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، ئەوا دەیخاتە "نێو دۆزەخەوە بەبێ ئەوەی هیچ چانسێکی مانەوەی بۆ بمێنێتەوە."

سەرۆککۆماری ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپی دایەوە و گوتی: ''دەبێت بزانێت کە هەڕەشەکردن، گەلی ئێمە یەکگرتوو و بەهێزتر دەکات. بەرگریی ئێرانییەکان زیاتر دەکات؛ دەبێ بزانێت گەلی ئێران لە بەرامبەر زۆرداری سەر دانانەوێنێت و دەستدرێژیکاران پەشیمان دەکەنەوە. ئەوە شتێکە دەبێ ترەمپ و کەسانێک کە دەیانەوێت ملهوڕی بکەن، ئاگاداری بن''.

''پاشەکشە لە توانای ئەتۆمیمان ناکەین''

یەکێک لە مەرجەکانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران و پێدانی ئەو متمانەیەیە بە جیهان کە بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نییە. مەسعود پزیشکیان ئەوەشی خستەڕوو: ''ئێران چەکی ئەتۆمی بە ئامڕازێک بۆ ئاسایش نازانێت، بەڵام چاوپۆشیش لە مافی خۆی بۆ زانست، پیشەسازی و وزەی ئاشتیخوازانە ناکات''.

سەرۆککۆماری ئێران رەتیدەکاتەوە وڵاتەکەی بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە بێت و دەڵێت: ''راشکاوانە دەڵێین: نە چەکی ئەتۆمی و نە بێبەشبوون لە زانستی ئەتۆمیش''.

تاوەکو ئێستا ئەمریکا بە مەبەستی لەنێوبردنی توانای ئەتۆمیی ئێران، چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکە. پزیشکیان پێیوایە، پرسی ئەتۆمیی وڵاتەکەی لە گۆڕەپانی جەنگدا چارەسەر نابێت، ''بەڵکو رێگەچارە، تەنیا رێککەوتنێکە کە متمانەیەکی بەهێز لە ئاشتیخوازانەبوونی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران بە جیهان بدات، لە بەرامبەردا متمانەش ببەخشێتە خەڵکی ئێران کە مافەکانیان پارێزراون''.

''دژی بەهێزبوونی دراوسێکانمان نین''

لە سەرەتای جەنگی 40 رۆژەوە کە 28ـی شوباتی ئەم ساڵ بە هێرشێکی فراوان و هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران دەستیپێکرد، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە پاساوی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، چەندین جار بە درۆن و مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر وڵاتانی کەنداو و کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز.

لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، سەرۆککۆماری ئێران باسی لە پەیوەندییەکانیان کرد لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و گوتی: ''دراوسێکانمان بە رکابەری ئاسایشی خۆمان نازانین. ئێمە بەهێزبوونی ئەوانمان دەوێت، بەڵام ناکرێ لە تەنگەی هورمزدا کە پاسەوانە مێژووییەکەی ئێرانە و هەموو سوودی لێ دەبینن، خۆمان مافی هاتووچۆمان نەبێ.''

دوای ئەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران و ئەویش بە هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی وەڵامی دانەوە، لە 2ی ئادارەوە، تاران وەک ستراتیژێکی جەنگەکە تەنگەی هورمزی داخست. 

داخرانی تەنگەی هورمز و جەنگەکە کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دانا. رۆژی دەستپێکی جەنگ بەرمیلێک نەوت بە 72.5 دۆلار بوو، بەڵام دواتر گەیشتە 120 دۆلار. 

بابەتی پەیوەندیدار

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران
ئێران30-09-2026

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت
ئێران29-09-2026

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە