Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەبولفەزل شکارچی

ئەبولفەزل شکارچی

ئێران

هێزە چەکدارەکانی ئێران: ئەمریکا هەر هەڵەیەک بکات بەر زەبرێکی تووندتر دەکەوێت

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

26-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد26-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران
ئێران30-09-2026

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت
ئێران29-09-2026

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل سەد لە سەد ئامادەن. ئاماژە بەوەش دەکات: ''بە هەر هەڵە لێکدانەوەیەک، دووژمن رووبەڕووی زەبرێکی تووندتر و وردتری ئێمە دەبێتەوە''
.

ئەمڕۆ شەممە 26-09-2026، ئەبولفەزل شکارچی، سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و ئەگەری سەرهەڵدانەوەی جەنگ لەگەڵ ئەمریکا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند: ''لەوپەڕی ئامادەییداین بۆ بەرگری لە وڵات و 100%ـی توانامان بەکاردەهێنین''.

بەگوتەی ئەبولفەزل شکارچی، بەراورد بە جەنگەکانی 12 رۆژە و 40 رۆژە، هێزە چەکدارەکان ''چەند هێندە'' توانای بەرگرییان بەهێزتر بووە و ''ئەگەر دووبارە ئەمریکییەکان تووشی هەڵەی لێکدانەوە و ستراتیژی ببن، بە کردەوە دەبینن کە گورزەکانی ئێمە قورستر، فراوانتر و وەردتر دەیانپێکێت''.

پەیامە هەڕەشەئامێزەکەی گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، رەتیکردەوە پێشنیازەکەی ئەم دواییەی ئێران قبووڵ بکات کە تایبەت بوو بە کردنەوەی تەنگەی هورمز و کۆتاییهێنان بە ململانێکانی نێوانیان.

ترەمپ گوتی: "من پێشنیازەکەی ئەوان رەتدەکەمەوە. ئەوان پێشنیازێکیان کرد، بەڵام من رەتمکردەوە''.

پێشتر عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەرێگەی قەتەرەوە پێشنیازێکی 7 رۆژەی دابووە ئەمریکا بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز، کە ماوەی نزیکەی 7 مانگە بەهۆی جەنگی نێوان واشنتن و تارانەوە ئاستەنگی بۆ دروستبووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، مەرجەکانی ئێران لەو پێشنیازەدا بریتی بوون لە: ئازادکردنی 12 ملیار دۆلاری سڕکراوی ئێران، هەڵگرتنی سزاکانی سەر نەوتی ئێران، کۆتاییهێنان بە گەمارۆی دەریایی ئەمریکا، هەروەها راگرتنی سەرجەم گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لەوانەش یەمەن و لوبنان.  

بابەتی پەیوەندیدار

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران
ئێران30-09-2026

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت
ئێران29-09-2026

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە