Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محەممەد ئەکرەمی‌نیا، گوتەبێژی ئەرتەشی ئێران

محەممەد ئەکرەمی‌نیا، گوتەبێژی ئەرتەشی ئێران

ئێران

گوتەبێژی ئەرتەشی ئێران لەبارەی هێرشی نوێی ئەمریکا هۆشداری دەدات

سینا سۆما

سینا سۆما

27-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما27-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران
ئێران30-09-2026

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت
ئێران29-09-2026

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی ئەرتەشی ئێران هۆشداری دەدات کە بەهۆی تێکچوونی دۆخی واشنتن لە ناوچەکەدا، ئەگەری هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی لە ئارادایە و رایدەگەیێنێت: "لە ئەگەری هەر دەستدرێژییەک، زیانی گەورەتر بەر ئەمریکییەکان دەکەوێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ی ئەیلوولی 2026، محەممەد ئەکرەمی‌نیا، گوتەبێژی ئەرتەشی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ میدیای وڵاتەکەی، باسی لە ئەگەری هێرشی سەربازیی نوێی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کرد و رایگەیاند: "سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەموو شێوازێک بۆ شەڕ لەگەڵ دووژمن ئامادەیە."

گوتەبێژی ئەرتەشی ئێران ئاماژەی بە چەند گەڕێکی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا کرد و روونیکردەوە، "دووژمن پێی وابوو بەو گورزانەی کە بەر حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان کەوتوون، رووخانی بەشار ئەسەد لە سووریا و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی وڵات، بارودۆخەکە بۆ هێرشی سەر خاکی ئێران ئامادەیە، بەڵام ئەرتەش و سوپای پاسداران رووبەڕووی دووژمنی ئەمریکی-زایۆنی بوونەوە."

بە گوتەی ئەکرەمی‌نیا، "لە هێرشەکەی 28ی شوبات دا، وەڵامێکی بەهێزی دووژمنانمان دایەوە و هێزی ئاسمانیی ئێران لە 2ی ئاداری 2026دا چەند ئۆپەراسیۆنێکیان لە کوێت، قەتەر و کوردستانی عێراق ئەنجامدا."

هاوکات پێشتریش ئەبولفەزل شکارچی، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداری دابووە ئەمریکا و رایگەیاندبوو، ئەگەر واشنتن دەستوەردان لە تەنگەی هورمزدا بکات، "زلەیەکی بەهێز دەخوات". 

شکارچی جەختی کردبووەوە کە ئەمریکا "هیچ رێگەیەکی رزگاربوونی نییە جگە لە چوونە دەرەوە لە رۆژئاوای ئاسیا" و ئامۆژگاری هێزە ئەمریکییەکانی کردبوو کە هەرچی زووتر ناوچەکە جێبهێڵن بۆ ئەوەی زیانی کەمتریان بەربکەوێت.

پێشتر واڵ ستریت جۆرناڵیش لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە و بەبێ ناوهێنانیان، راپۆرتی دابوو کە دۆناڵد ترەمپ چاوەڕوان دەکات هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا دوای هەڵبژاردنە نێوەندییەکانی ئەو وڵاتە دەستپێبکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران
ئێران30-09-2026

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت
ئێران29-09-2026

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە