Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

ئەوقافی سلێمانی: داهاتی ساڵانەمان نزیکەی ملیارێک دینارە

ژیار حەکیم

ژیار حەکیم

08-11-2023
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیار حەکیم
ژیار حەکیم08-11-2023

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا


رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی سلێمانی لەبارەی داهاتی موڵکەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان رایگەیاند، داهاتی ساڵانەیان دەگۆڕێت و جێگیر نییە، بەڵام بە گشتی نزیکەی ملیارێک دینارە، لە کاتێکدا کەمتر لە 30٪ـی موڵکەکانی وەزارەتی ئەوقاف لە سنووری پارێزگای سلێمانییە.
 
بەپێی بەداواداچوونەکانی رووداو، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە هەرێمی کوردستان نزیکەی هەشت هەزار موڵکی هەیە و لەو ژمارەیەش نزیکەی 30٪ـی لە شاری سلێمانییە کە بەشێكیان دووکان، شوقە و زەویی کشتوکاڵین. 
 
هاوژین رەئوف، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی سلێمانی لەکاتی بەشداریکردنی لە پۆدکاستی بەکاتی سلێمانی کە ئاسۆ سەراوی پێشکێشی دەکات، لەبارەی موڵکەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان رایگەیاند، نزیکەی 600 پارچە زەویی کشتوکاڵی، سێ باڵەخانە، 280 خانووی مزگەوت و 478 دووکانن.
 
موڵکەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقاف بە کرێ دەدرێن و پاشان داهاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەبارەی ئەوەی کە لە رابردوودا یەکێك لە موڵکەکان کراوەتە دووکانی مەیفرۆشتن، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی سلێمانی گوتی، رەنگە ئەو موڵکە پێشتر درابێت بە کەسێکی دیکە و دواتر گۆڕابێت بۆ دووکانی مەیفرۆشتن، بەڵام کاتێک زانیویانە موڵکەکەیان وەرگرتووەتەوە، چونکە موڵک نادەن بەو کارانەی کە "لەڕووی شەرعەوە" رێگەپێدراو نییە.
 
لەبارەی رووبەری مزگەوتەکانەوە هاوژین رەئوف ئاماژەی بەوە دا، چەند شێوازێکیان هەیە بۆ دروستکردنی مزگەوت، بەڵام ئەگەر لە نێوەڕاستی شار بێت، پێویستە مزگەوتەکە لەسەر رووبەری 12 هەزار مەتر بێت، هەروەها دەبێت مزگەوتەکان لانی کەم هەزار و 500 مەتر لە یەکدی دووربن.
 
بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، لە ساڵی 2014ـەوە، واتە لە دوای دروستبوونی قەیرانی دارایی بەهۆی بڕینی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە، هیچ مزگەوتێک لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستنەکراوە، بەڵام بەشێک لە مزگەوتەکانیان نۆژەنکردووەتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە