Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

لە دۆرتمۆند ئەڵمانییەکان بە خۆپێشاندان پشتگیری لە رۆژئاوای کوردستان دەکەن

مەی دۆست

مەی دۆست

25-01-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مەی دۆست
مەی دۆست25-01-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند


رووداو دیجیتاڵ

لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا، تەنیا کورد خۆپیشاندان ناکەن، بەڵکو هاووڵاتییانی ئەڵمانیش هاتوون تاوەکو هاوسۆزیی خۆیان نیشان بدەن. ئەوان دەڵێن ئەوەی روودەدات پرسی مافی مرۆڤ و بەرپرسیارێتیی سیاسییە.
 
رۆبین، گەنجێکی ئەڵمانییە و بەشداری لە خۆپیشاندانەکەدا کردووە، ئەو بە رووداوی گوت: "من لێرەم، چونکە کاتێک مرۆڤ ئازار دەبینێت، ئەوە کاریگەری لەسەر هەموو مرۆڤێک دادەنێت و نەتەوە هیچ رۆڵێکی نییە. لە ساڵی 2019 کاتێک ئەردۆغان چووە سەرێکانی، من باسی رۆژئاوام بیست و زۆر کاریگەریی لەسەر کردم؛ لەو کاتەوە پشتگیریی لێدەکەم و هیوادارم پارێزراو بێت."
 
بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە دۆخی رۆژئاوای کوردستان بە پرسێکی مرۆیی و دادوەریی نێودەوڵەتی دەبینن و دەیانەوێت گوشار بخەنە سەر سیاسەت و کۆمەڵگەی وڵاتەکەیان.
 
هانیس، هاووڵاتییەکی دیکەی ئەڵمانیایە و دەڵێت: "چاوەڕوانم هەموو پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان بپچڕێنرێن و ناردنی پارە دەستبەجێ رابگیرێت. هەروەها پێویستە گوشار بخرێتە سەر حکومەتی سووریا بۆ ئەوەی ئەم کوشتن و کۆمەڵکوژییە رابگیرێت و پشتگیری لە رۆژئاوا بکرێت."
 
ماریاش کە هاووڵاتییەکی دیکەی ئەڵمانییە، گلەیی لە میدیای وڵاتەکەی هەیە و دەڵێت: "من لەگەڵ کورد گەورە بووم. بۆ من زۆر گرنگە ئەمە لە میدیای ئەڵمانیادا رەنگبداتەوە، چونکە ئەڵمانەکان هیچی لەبارەوە بڵاوناکەنەوە مەگەر شتێکی نەرێنی رووبدات. ژن، ژیان، ئازادی... هەر بژی کوردستان."
 
هەندێک لە بەشداربووە ئەڵمانییەکان ئەزموونی نزیکیان لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان هەیە. سارا ریسمان، ئەندامی پارتیی (MLPD) دەڵێت: "من خۆم لە ساڵی 2015 لە کۆبانێ بووم. ئەو کاتە ئێمە بە سەرکەوتوویی رۆژئاوامان لە بەرامبەر داعش پاراست و ئەمڕۆش هەمان شت دەکەین."
 
خۆپیشاندەران ئەم گردبوونەوەیە بە هێمایەک دەزانن کە "هاوسۆزی لە سنوورەکاندا کۆتایی نایەت" و پەیامەکەیان ئەوەیە کە بێدەنگیی سیاسی چیتر بژاردە نییە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە