Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی یەمەن لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی حووسییەکانەوە تێکشکێندراوە

ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی یەمەن لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی حووسییەکانەوە تێکشکێندراوە

جیهان

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

19-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر19-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

ترەمپ و نەتەنیاهوو؛ باسی هەڵبژاردن و "تەواوکردنی کارەکەیان" لە ئێران دەکەن
جیهان19-10-2026

ترەمپ و نەتەنیاهوو؛ باسی هەڵبژاردن و "تەواوکردنی کارەکەیان" لە ئێران دەکەن

رووداو دیجیتاڵ

لە خوێناویترین هێرشی چەند هەفتەی رابردوودا لە یەمەن، چەکدارانی حووسی بە سێ مووشەکی بالیستی کەمپێکی مەشق و راهێنانی هێزە ئەمنییەکانیان لە پارێزگای شەبوە کردە ئامانج؛ لە ئەنجامدا زیاتر لە 50 کەس کوژران و سەرووی 200 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ماجد نوزەیلی، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن پشتڕاستیکردەوە، سێ مووشەکی بالیستی لە کەمپی (عەلەم) لە پارێزگای شەبوەیان داوە کە ناوەندی مەشقپێکردنی ئەندامانی نوێی پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بووە. بەپێی راگەیێندراوی بەرپرسانی پارێزگاکەش، 53 کوژراو و زیاتر لە 200 بریندار تۆمارکراون کە سەرجەمیان ئەندامانی نوێی هێزە ئەمنییەکان بوون.

فەهد خولەیفی، جێگری پارێزگاری شەبوە رایگەیاند، نەخۆشخانەکانی پارێزگاکە توانای لەخۆگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی قوربانیانیان نەماوە، بۆیە ناچاربوون ئەو بریندارانەی دۆخیان ناجێگیرە رەوانەی نەخۆشخانەکانی حەزرەمەوت و عەدەن بکەن و گوتی: "تەندروستیی بەشێک لە بریندارەکان زۆر سەختە."

لە بەرامبەردا، ئاژانسی (سەبا)ـی سەر بە حووسییەکان بڵاویکردەوە، هێزەکانیان "کۆبوونەوەیەکی دوژمنی سعودی"ـیان لە کەمپی عەلەم بە ئامانج گرتووە و دەیان کەسیان کوشتووە و بریندار کردووە.

پارێزگای شەبوە بە ناوچەیەکی پڕبایەخی ستراتیژی دادەنرێت کە کێڵگە نەوتییەکان و وێستگەی (بەلحاف) بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی گازی سروشتیی شلکراوی لەخۆگرتووە؛ وێستگەیەک کە بە گەورەترین شادەماری ئابووریی یەمەن هەژمار دەکرێت.

سەرچاوەیەکی سەربازیی حکومەتی یەمەن رایگەیاند، نیگەرانی هەیە ئەم بۆردوومانە پێشەکییەک بێت بۆ دەستپێکردنی هێرشی زەوینی، "هاوشێوەی ئەوەی مانگی رابردوو لە بەندەری موخا روویدا و حووسییەکان دەستیان بەسەردا گرت." ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد کە حووسییەکان رێگەی سەرەکیی نێوان شەبوە و پارێزگای بەیزایان بڕیوە، ئەمەش مەترسییەکانی سەر شەبوەی دوو هێندە کردووە.

ئەم پەرەسەندنە نوێیە دوای ئەوە دێت کە لە تەممووزی ئەمساڵ ئاگربەستەکەی ساڵی 2022 بەتەواوی هەڵوەشایەوە؛ لە چەند هەفتەی رابردووشدا هێرشەکانی حووسییەکان بۆ سەر خاکی سعودیە چڕتر بوونەتەوە، بەتایبەت دوای هێرشەکەی سەرەتای ئەم مانگەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ریاز کە بەهۆیەوە 13 کەس کوژران.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

ترەمپ و نەتەنیاهوو؛ باسی هەڵبژاردن و "تەواوکردنی کارەکەیان" لە ئێران دەکەن
جیهان19-10-2026

ترەمپ و نەتەنیاهوو؛ باسی هەڵبژاردن و "تەواوکردنی کارەکەیان" لە ئێران دەکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە