Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

سبەی شاندێکی دیکە لە هەولێرەوە دەچێتە بەغدا؛ مووچە چاوەڕێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە

ئاسۆ سەراوی

ئاسۆ سەراوی

07-04-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسۆ سەراوی
ئاسۆ سەراوی07-04-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

 
رووداو دیجیتاڵ

ئەو شاندەی بۆ پرسی مووچە ‌و سیستمی ئەسیكۆدا سەردانی بەغدای ‏كردبوو گەڕایەوە هەرێمی كوردستان ‌و بڕیارە سبەی شاندێكی دیكە ‏بچێتەوە بەغدا ‌و بۆ هەمان پرس درێژە بە ‏كۆبوونەوەكان بدەن. ئەندامێكی شاندەكە دەڵێ، "هیچ رێككەوتنێكی ‏یەكلاییكەرەوە لەگەڵ بەغدا نەكراوە، بەڵام لێكتێگەیشتنی باش لەبارەی پرسەکان هەیە."
‏
گەیلان حاجی سەعید، سەرۆكی ژووری بازرگانی ‌و پیشەسازی هەولێر كە ‏ئەندامێكی شاندەكە بوو ‌و ئامادەبووی كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی باڵای ‏ئابووری عێراق بوو، ئەمڕۆ سێشەممە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ‏شاندەكەی حكومەت ‌و ئەوانیش وەك سەرۆكی ژوورە بازرگانییەكانی ‏هەرێمی كوردستان گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان.
 
گەیلان حاجی سەعید لەبارەی ‏كۆبوونەوەكان گوتی، "هیچ رێككەوتنێكی یەكلاییكەرەوە بەتایبەت ‏لەسەر گومرگ ‌و سیستمی ئەسیكۆدا نەكرا، بەڵام تێگەیشتنی باش ‏هەبوو. ئەوان بەڵێنی ئەوەیان دا لە سیستمی ئەسیكۆدا تایبەتمەندی ‏هەرێمی كوردستان بپارێزن و گفتوگۆكانیش لەوبارەیەوە درێژەیان ‏دەبێت."
 
سەرۆكی ژووری بازرگانی ‌و پیشەسازی هەولێر ئەوەشی روونكردەوە، ‏بڕیارە سبەی شاندێكی وەزارەتی دارایی ‌و گومرگی هەرێمی كوردستان بۆ ‏درێژەدان بە كۆبوونەوەكان سەردانی بەغدا بکات.‏
 
پەیوەست بە پرسی مووچەش، ئەندامێكی باڵای شاندەكەی ‏هەرێمی كوردستان بە رووداوی گوت: "بۆ ناردنی مووچەی ‏مانگی سێی هەرێمی كوردستان بڕیارە لە كۆبوونەوە ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ‏وەزیرانی عێراق یەكلایی بكرێتەوە، بەتایبەت كە ئێمە ئەوەمان بۆ ‏روونكردنەوە كە داهاتی نانەوتیمان بەهۆی شەڕ ‌و سیستمی ‏ئەسیكۆداوە بۆ زیاتر لە 50% كەمی كردووە. ئەوانیش تێگەیشتنیان بۆ ‏ئەو دۆخە هەبوو كە دروست بووە."
 
سیستمی ئەسیكۆدا كە بە ئەلیكترۆنیكردنی سیستمی گومرگییە ئێستا ‏لە عێراق جێبەجێ‌ دەكرێ و هێشتا لە هەرێمی كوردستان جێبەجی ‏نەكراوە.‏
 

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە