Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

قوربانییەکە لە نەخۆشخانە

قوربانییەکە لە نەخۆشخانە

تورکیا

هاووڵاتییەک لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا گازی لە گوێی پیاوێک گرت و پارچەیەکی لێکردەوە

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەرگریی تورکیا لەبارەی مانەوەی سەربازانیان لە عێراق و سووریا: دڵنیایی هەبێ بە بابەتەکەدا دەچینەوە
تورکیا21-10-2026

بەرگریی تورکیا لەبارەی مانەوەی سەربازانیان لە عێراق و سووریا: دڵنیایی هەبێ بە بابەتەکەدا دەچینەوە

دادگە رێگەی نەدا ناوی شەقامێکی ئامەد بکرێتە شێخ سەعید
تورکیا21-10-2026

دادگە رێگەی نەدا ناوی شەقامێکی ئامەد بکرێتە شێخ سەعید

پەرلەمانتارێکی دیکە پەیوەندی بە ئاکپارتییەوە کرد و ژمارەی کورسییەکان گۆڕانی بەسەرداهات
تورکیا21-10-2026

پەرلەمانتارێکی دیکە پەیوەندی بە ئاکپارتییەوە کرد و ژمارەی کورسییەکان گۆڕانی بەسەرداهات

رووداو دیجیتاڵ

هاووڵاتییەک لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا شەڕ دەکات و گاز لە گوێی کەسی بەرامبەر دەگرێ و بەشێکی لێ دەکاتەوە.

رووداوەکە کاژێر 10:00ی شەوی رابردوو 20-10-2026 لە ناوچەی کۆناکی سەر بە پارێزگای ئیزمیری تورکیا روویدا.

پیاوێکی تەمەن 44 ساڵ بە ناوی (گیونەی) لەگەڵ خێزانەکەی لە کەنار دەریا دانیشتبوو و لەگەڵ کەسێکی نەناسراو لێیان دەبێتە شەڕە قسە.

لە ئەنجامدا گیونەی هێرشی کرایەسەر و گاز لە گوێی گیرا. بە گوتەی شایەتحاڵان، دەمەقاڵێکە دوای ئەوە دروستبووە کە گازگرەکە بە قسەی نەشیاو گیونەی و خێزانەکەی بێزارکردووە.

گیونەی پارچەیەک لە گوێی چەپی لێکرایەوە و بۆ نەخۆشخانە گوێزرایەوە. سەرەڕای گەڕانی زۆر، پارچە گوێیەکە نەدۆزرایەوە.

تیمەکانی پۆلیس و فریاکەوتن چوونە شوێنی رووداوەکە. کارمەندانی تەندروستی لە شوێنی رووداوەکە فریاگوزاریی سەرەتاییان پێشکێشی گیونەی کرد کە خوێن لە گوێی دەچۆڕا. 

هاوکات پۆلیسیش بە لایتی دەست بە شوێن پارچە گوێیەکەدا دەگەڕان، بەڵام نەیانتوانی بیدۆزنەوە.

دواتر گیونەی بە ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەی تەپەجیک لە ئیزمیر گوێزرایەوە و خرایە ژێر چارەسەرەوە. 

پزیشکەکان گوتیان، مەترسی لەسەر ژیانی گیونەی نییە، بەڵام زیان بە بەشێک لە شانەکانی گوێی گەیشتووە.

تیمەکانی پۆلیس بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامەی هاووڵاتییەکە و دەستگیرکردنی، کامێراکانی چاودێریی ناوچەکەیان خستووەتە ژێر پشکنین و بەدواداچوونێکی بەرفراوانیان دەستپێکردووە. هاوکات لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرگریی تورکیا لەبارەی مانەوەی سەربازانیان لە عێراق و سووریا: دڵنیایی هەبێ بە بابەتەکەدا دەچینەوە
تورکیا21-10-2026

بەرگریی تورکیا لەبارەی مانەوەی سەربازانیان لە عێراق و سووریا: دڵنیایی هەبێ بە بابەتەکەدا دەچینەوە

دادگە رێگەی نەدا ناوی شەقامێکی ئامەد بکرێتە شێخ سەعید
تورکیا21-10-2026

دادگە رێگەی نەدا ناوی شەقامێکی ئامەد بکرێتە شێخ سەعید

پەرلەمانتارێکی دیکە پەیوەندی بە ئاکپارتییەوە کرد و ژمارەی کورسییەکان گۆڕانی بەسەرداهات
تورکیا21-10-2026

پەرلەمانتارێکی دیکە پەیوەندی بە ئاکپارتییەوە کرد و ژمارەی کورسییەکان گۆڕانی بەسەرداهات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە