رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا کە رۆژی چوارشەممە 21-10-2026، لە پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو، گوتاری پێشکێش کرد و لە بەشێکی گوتەکانیدا باسی دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستانی کرد.
سەرۆککۆماری تورکیا دیدار و رێککەوتنی نێوان شام و بەڕێوەبەریی خۆسەری بە ئەرێنی وەسفکرد و گوتی: "برا سووریاییەکانمان بە سەرکردایەتیی بوێرانەی سەرۆککۆمار بەڕێز ئەحمەد شەرع، لە نێو یەکێتی و برایەتیدا، داهاتووی هاوبەشیان دیاری دەکەن.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، "لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی تێکەڵبوونەوەی باکوور، لەو باوەڕەداین لە سووریادا لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدرێتەوە. ئێمەش وەکو تورکیا، لە هەر قۆناخێک کە پێویست بوو، لە پشتیوانیکردنی سووریا بەردەوام دەبین و لەپێناو ئارامی و خۆشگوزەرانیی سووریا، هەوڵدەدەین ئەوەی لەسەر شانمانە بۆ بەدیهێنانی ئەم پرۆسەیە، بیکەین".



