Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مووش

مووش

تورکیا

راپۆرتێک: 16 پارێزگای باکووری کوردستان هێشتا لە دواوەی ریزبەندیی گەشەسەندندان

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هاکان فیدان: رێککەوتنی دەریاییی نێوان تورکیا و لیبیا بە تەواوی یاساییە
تورکیا22-10-2026

هاکان فیدان: رێککەوتنی دەریاییی نێوان تورکیا و لیبیا بە تەواوی یاساییە

ئەردۆغان لەبارەی سووریا: لە نێو یەکێتی و برایەتیدا داهاتووی هاوبەشیان دیاری دەکەن
تورکیا21-10-2026

ئەردۆغان لەبارەی سووریا: لە نێو یەکێتی و برایەتیدا داهاتووی هاوبەشیان دیاری دەکەن

هاووڵاتییەک لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا گازی لە گوێی پیاوێک گرت و پارچەیەکی لێکردەوە
تورکیا21-10-2026

هاووڵاتییەک لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا گازی لە گوێی پیاوێک گرت و پارچەیەکی لێکردەوە


رووداو دیجیتاڵ

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی لە نوێترین راپۆرتیدا بە ناونیشانی "گۆڕان و بەردەوامی لە هەرێمی نایەکسانیدا"، داتاکانی راپۆرتی گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی ساڵانی 2017 و 2025ی وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆژیای تورکیای بەراورد کردووە. راپۆرتەکە دەریدەخات، کە هەر 16 پارێزگای باکووری کوردستان و ناوچەکە، هێشتا لە دواوەی ریزبەندیی گەشەسەندنی پارێزگاکانی تورکیادان.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، پارێزگاکانی ئامەد، وان، مێردین، رووها، ئێلیهـ، شرنەخ، ئاگری، مووش، بەدلیس، چەولیگ، جۆلەمێرگ، قەرس، ئیدر، ئەردەهان، سێرت و ئادیەمان، هەموویان لە پۆلێنی شەشەم و کۆتایی ئاستی گەشەسەندندا ماونەتەوە و 16 پلەی کۆتایی ریزبەندیی 81 پارێزگای تورکیایان پێک هێناوە.

ئاگری، مووش و ئورفە لە سێ پلەی کۆتاییدان

لە ریزبەندیی ساڵی 2025دا، پارێزگای ئاگری لە پلەی 81، مووش لە پلەی 80 و ئورفە لە پلەی 79یەم دێت لەسەر ئاستی پارێزگاکانی تورکیا. بەمەش، هەر سێ پارێزگای هەرە دواکەوتووی تورکیا لە رووی گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە، دەکەونە باکووری کوردستان.

راپۆرتەکە دەریدەخات کە جیاوازیی نێوان ئەم 16 پارێزگایە و 65 پارێزگاکەی دیکەی تورکیا کەمێک کەم بووەتەوە، بەڵام لەبەرامبەردا، جیاوازیی نێوان ئەم ناوچەیە و پارێزگایەکی پێشکەوتووی وەک ئیستەنبووڵ، زیاتر بووە.

ئێلیهـ زۆرترین پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە

بەگوێرەی راپۆرتەکە لە ماوەی نێوان 2017 بۆ 2025، پارێزگای ئێلیهـ (باتمان) زۆرترین پێشکەوتنی لە ناوچەکەدا تۆمار کردووەو لە ریزبەندییەکەدا لە پلەی 72یەمەوە بۆ 67ـهەم سەرکەوتووە. ئەمەش بەهۆی گەشەسەندنی کەرتی پیشەسازیی بەرهەمهێنانەوە بووە. لەگەڵ ئەوەشدا، کێشەکانی بەرزی رێژەی بێکاریی و نزمیی داهات لە پارێزگاکەدا بەردەوامن.

لەلایەکی دیکەوە، پارێزگای رووها گەورەترین پاشەکشەی تۆمار کردووە و لە پلەی 73یەمەوە بۆ 79یەم دابەزیوە و بووەتە دواکەوتووترین پارێزگای گەورەشاری تورکیا.

دیلۆک لە پێشەوەی پارێزگاکانی باکووری کوردستانە

پارێزگای دیلۆک بەهۆی پێشکەوتنی بەرچاوی ئابووری، فرەچەشنبوونی بەرهەمی پیشەسازی و چالاکی بازرگانی بووەتە یەکەمین پارێزگا لەسەر ئاستی باکووری کوردستان. لەسەر ئاستی 81 پارێزگای تورکیاش، لە پلەی 30ـەمین دێت.

پارێزگای ئامەد لە ریزبەندییەکەدا دوو پلە سەرکەوتووەو لە 68ـەمەوە بۆ 66ـەم. ئەم پێشکەوتنە بەهۆی چالاکیی ئابووری، باشتربوونی رێگاکانی گواستنەوە و کوالێتیی ژیانەوە بووە، بەڵام کێشەکانی کەرتی دامەزراندن و پەروەردە هێشتا لە ئاستێکی بەرزدان.

راپۆرتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە سەرەڕای هەندێک باشبوون لە بواری ئابووریدا، نایەکسانی لە کەرتەکانی پەروەردە و تەندروستیدا زۆر قووڵە. یەکێک لە کێشە سەرەکییەکان ئەوەیە کە گەشەسەندنی ئابووریی لە باکووری کوردستان، وەک پێویست کاریگەریی لەسەر زیادکردنی هەلی کار، بەرزکردنەوەی داهات و خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیان نییە.

راپۆرتی گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆژیای تورکیاوە بڵاودەکرێتەوە، تێیدا دۆخی ئابووری-کۆمەڵایەتی، ستانداردی ژیان و ئاستی پێشکەوتنی شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا دەخاتە روو.

بەپێی راپۆرتەکە بۆ ساڵی 2025، شارەکانی ئیستەنبووڵ، ئەنقەرە، ئیزمیر لە پێشەنگی شارە پێشکەوتووەکانی تورکیان. 

ریزبەندی شارەکانی باکووری کوردستان لە راپۆرتی 2025 لەسەر ئاستی 81 پارێزگای تورکیا:

33. دیلۆک
44. مەلەتی
45. سێواس
46. ئەرزنگان
47. خەرپەت
52. کلیس
55. ئەرزرۆم
58. دێرسم
63. مەرەش
66. ئامەد
67. ئێلیهـ
68. ئەردەخان
69. سەمسوور
70. چەولیگ
71. قەرس
72. مێردین
73. ئیدر
74. وان
75. بەدلیس
76. سێرت
77. جۆلەمێرگ
78. شرنەخ
79. رووها
80. موش
81. ئاگری

 

بابەتی پەیوەندیدار

هاکان فیدان: رێککەوتنی دەریاییی نێوان تورکیا و لیبیا بە تەواوی یاساییە
تورکیا22-10-2026

هاکان فیدان: رێککەوتنی دەریاییی نێوان تورکیا و لیبیا بە تەواوی یاساییە

ئەردۆغان لەبارەی سووریا: لە نێو یەکێتی و برایەتیدا داهاتووی هاوبەشیان دیاری دەکەن
تورکیا21-10-2026

ئەردۆغان لەبارەی سووریا: لە نێو یەکێتی و برایەتیدا داهاتووی هاوبەشیان دیاری دەکەن

هاووڵاتییەک لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا گازی لە گوێی پیاوێک گرت و پارچەیەکی لێکردەوە
تورکیا21-10-2026

هاووڵاتییەک لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا گازی لە گوێی پیاوێک گرت و پارچەیەکی لێکردەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە