Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تورکیا

پارتی کۆمۆنیستی تورکیا دژی تێوەگلانی تورکیا لە گرژییەکانی یەمەن خۆپێشاندانی کرد

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هاکان فیدان: رێککەوتنی دەریاییی نێوان تورکیا و لیبیا بە تەواوی یاساییە
تورکیا22-10-2026

هاکان فیدان: رێککەوتنی دەریاییی نێوان تورکیا و لیبیا بە تەواوی یاساییە

راپۆرتێک: 16 پارێزگای باکووری کوردستان هێشتا لە دواوەی ریزبەندیی گەشەسەندندان
تورکیا22-10-2026

راپۆرتێک: 16 پارێزگای باکووری کوردستان هێشتا لە دواوەی ریزبەندیی گەشەسەندندان

ئەردۆغان لەبارەی سووریا: لە نێو یەکێتی و برایەتیدا داهاتووی هاوبەشیان دیاری دەکەن
تورکیا21-10-2026

ئەردۆغان لەبارەی سووریا: لە نێو یەکێتی و برایەتیدا داهاتووی هاوبەشیان دیاری دەکەن

رووداو دیجیتاڵ

پارتی کۆمۆنیستی تورکی  لە ئەنقەرە خۆپێشاندانێکیان بۆ ئیدانەکردنی سیاسەتی دەرەوەی حکومەت و گرژییەکانی یەمەن رێکخست و هۆشدارییان دایە حکومەتی تورکیا کە "وڵات تێوەنەگلێنێت لە سەرکێشیی یەمەن."

خۆپشاندانەکە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، 21-10-2026 لە مەیدانی سەکاریا لە ئەنقەرە بەرێوەچوو. 

خۆپێشاندەران کە زۆرینەیان ئەندام و لایەنگرانی پارتی کۆمۆنیستی تورکیا بوون بە دروشمی "ئیمپریالیستەکان، هاوکارەکانیان بترسن، پارتی کۆمۆنیستی تورکیا لە ئەرکدایە" رێپێوانیان کرد و دروشمی دیکەیان دەگوتەوە وەک "نابینە سەربازی ئیسرائیل!" و "نابینە سەربازی ئەمریکا!".

عەلی ئوفوق ئاریکان ئەندامی پارتی کۆمۆنیستی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "با ئەو سەرکێشییەی یەمەن کە وڵاتی تێوەدەگلێنن، وەک گەورەترین تاوانتان لە مێژوودا تۆمار نەکرێت." 

ئاریکان گووتیشی:" رێگە نادەین رۆڵەکانمان لە پێناو سعودییەکان بکوژرێن."

خۆپێشاندانەکەی پارتی کۆمۆنیستی تورکیا رەنگدانەوەی نیگەرانییەکانی بەشێک لە رای گشتیی تورکیایە سەبارەت بە تێوەگلانی وڵاتەکەیان لە ململانێیەکی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەتایبەتی دوای ئەزموونەکانی سووریا و لیبیا.

پێشتر چەند پارتێکی بەری ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دژایەتی خۆیان بۆ بەشداری تورکیا لە ناردنی سەرباز یان دابینکردنی پاڵپشتی سەربازی بۆ سعودیە و تێوەگلانی تورکیا لەو شەڕەی یەمەن راگەیاندبوو. 

تورکیا لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەشی مەککە، هەوڵی دابینکردنی پاڵپشتی سەربازی دەدات بۆ سعودیە لە دژی حوسییەکان لە یەمەن. 

رێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەشی مەککە کە لە 16 مادە پێکهاتووە، 7-8-2026 لەنێوان تورکیا، پاکستان و سعودیە واژۆ کرا.  ئێستا رێککەوتننامەکە رەوانەی پەرلەمانی تورکیا کراوە تاوەکو بخرێتە دەنگدان.

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاندبوو کە دابینکردنی پاڵپشتی سەربازی بۆ سعودیە لە چوارچێوەی یاساکانی تورکیا دەبێت، دوای پەسەندکردنی رێککەوتننامەکە لە پەرلەمانی وڵاتەکە.


بابەتی پەیوەندیدار

هاکان فیدان: رێککەوتنی دەریاییی نێوان تورکیا و لیبیا بە تەواوی یاساییە
تورکیا22-10-2026

هاکان فیدان: رێککەوتنی دەریاییی نێوان تورکیا و لیبیا بە تەواوی یاساییە

راپۆرتێک: 16 پارێزگای باکووری کوردستان هێشتا لە دواوەی ریزبەندیی گەشەسەندندان
تورکیا22-10-2026

راپۆرتێک: 16 پارێزگای باکووری کوردستان هێشتا لە دواوەی ریزبەندیی گەشەسەندندان

ئەردۆغان لەبارەی سووریا: لە نێو یەکێتی و برایەتیدا داهاتووی هاوبەشیان دیاری دەکەن
تورکیا21-10-2026

ئەردۆغان لەبارەی سووریا: لە نێو یەکێتی و برایەتیدا داهاتووی هاوبەشیان دیاری دەکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە