کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سرری ساکک، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئاکن گورلەک، وەزیری دادی تورکیا

سرری ساکک، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئاکن گورلەک، وەزیری دادی تورکیا

تورکیا

سرری ساکک بۆ رووداو: داوای هەڵدانەوەی دۆسیەی کوژرانی برایەکم و دوو مێردمنداڵم کردووە

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

11-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان11-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم کاڵن کۆبوونەوە؛ ئاسایش و هاوئاهەنگیی هەولێر، بەغدا و ئەنقەرە تاوتوێ دەکەن
تورکیا11-11-2026

نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم کاڵن کۆبوونەوە؛ ئاسایش و هاوئاهەنگیی هەولێر، بەغدا و ئەنقەرە تاوتوێ دەکەن

کێشە ژینگەییەکانی دەریاچەی وان لە لووتکەی کەشوهەوا دەخرێنەڕوو
تورکیا11-11-2026

کێشە ژینگەییەکانی دەریاچەی وان لە لووتکەی کەشوهەوا دەخرێنەڕوو

نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا: پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە گرنگە
تورکیا11-11-2026

نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا: پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە گرنگە

رووداو دیجیتاڵ

سرری ساکک، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئاگری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، داواکاریی هەڵدانەوەی دۆسیەی کوژرانی دوو مێردمنداڵی کورد و برایەکی پێشکێشی وەزیری دادی تورکیا کردووە، کە تاوەکو ئێستا بکەرەکەی بە نادیاری ماوەتەوە.


رۆژی 12ی ئابی 2015 دوو مێردمنداڵ بەناوەکانی محەممەد ئایدەمیر (16 ساڵ) و ئۆرهان ئارسڵان (15 ساڵ) لە شارۆچکەی دیادینی سەر بە پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستان کوژران.

هەواڵەکە ئەوکاتە بووە رۆژەڤی تورکیا و باکووری کوردستان و دەنگی دایەوە، بەڵام هێشتا هیچ کەسێک لەو دۆسیەیەدا دەستگیرنەکراوە.

سرری ساکک رۆژی چوارشەممە 11-11-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەوکات شارێک دەنگی هەڵبڕی و خەڵکەکەی دەیانگوت ئاسایش ئەو دوو مێردمنداڵەی کوشت، دواتر چەکیان لە تەنیشتیان دانا و گوتیان ئەمانە چەکداری پەکەکەن. لەکاتێکدا تەواوی ئەو شارە دەیانزانی کە ئەو دوو کەسە قوتابی بوون و هاوکات لە فڕنێکدا کاریان دەکرد".

لەبارەی ئەو داواکارییەی پێشکێشی وەزارەتی دادی کردووە، ساکک بە رووداوی راگەیاند، نزیکەی دوو هەفتەیە چاوەڕێی وەڵامە و گوتی: "سەر لە نوێ داوای هەڵدانەوەی ئەو دۆسیەیەم لە وەزیری داد کرد. لە داوانامەکەمدا جگە لەم دۆسیە، داوای رۆشنکردنەوەی دۆسیەیەکی دیکەشم کردووە؛ 34 ساڵ لەمەوبەر برام لە غازی عەنتاب (دیلۆک) کوژرا. داوای کردنەوەی ئەو دۆسیەیەشم کرد. واتا دوو داواکاریم هەیە".

ساکک هەروەها رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامیک لە وەزارەتی دادەوە نەگەیشتووە و رایگەیاند، لەم بابەتانەدا پرۆسەی دەوڵەت زۆر هێواشە و پێشتر بەهۆی ئەوەی داوای روونکردنەوەی دۆسیەکانیان داوە، تۆمەتبارکراون و دادگە سزای مادیی داون.

 ئەو پەرلەمانتارەی دەم پارتی هەروەها رایگەیاند، بە پێداگرییەوە چاودێریی تەواوی دۆسیە بکەرنادیارەکان دەکەن و پێویستە تاوانباران راپێچی بەردەم دادگە بکرێن.

ئەگەرچی زۆر جار سرری ساکک و سەندیکاکان داواکارییان لەمبارەیەوە پێشکێشکردووە و ناڕەزاییان نیشانداوە، بەڵام دۆسیەکە وەکو دۆسیەیەکی بکەرنادیار خراوەتەوە سەر رەفەکانی دادگەوە.

دۆسیەکانی بکەرنادیار زنجیرە تاوانێکن کە لە دادگەکاندا بێ ئەوەی یەکلایی بکرێنەوە، هەڵگیراون، بەتایبەتی لە ساڵانی 90کاندا لە باکووری کوردستان، چەندین رۆژنامەڤان و چالاکڤانی کورد، بازرگان و کەسایەتیی کورد کوژران و وەکو تاوانی بکەر نادیار چوونە مێژووەوە. 

بابەتی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم کاڵن کۆبوونەوە؛ ئاسایش و هاوئاهەنگیی هەولێر، بەغدا و ئەنقەرە تاوتوێ دەکەن
تورکیا11-11-2026

نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم کاڵن کۆبوونەوە؛ ئاسایش و هاوئاهەنگیی هەولێر، بەغدا و ئەنقەرە تاوتوێ دەکەن

کێشە ژینگەییەکانی دەریاچەی وان لە لووتکەی کەشوهەوا دەخرێنەڕوو
تورکیا11-11-2026

کێشە ژینگەییەکانی دەریاچەی وان لە لووتکەی کەشوهەوا دەخرێنەڕوو

نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا: پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە گرنگە
تورکیا11-11-2026

نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا: پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە گرنگە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە