رووداو دیجیتاڵ
لە پەراوێزی کارەکانی لووتکەی ئاووهەوا (COP31) لە شاری ئەنتالیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران و تیشک خرایە سەر "پتەوکردنی هاریکاری و بە هاوئاهەنگیی هاوبەش بە تایبەتی لە بواری پاراستنی ئاسایش و ئارامیدا."
هەروەها سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا "گرنگیی هەماهەنگیی نێوان ئەنقەرە و بەغدا و هەولێر لەمبارەیەوە خرایە بەر باس."
دۆخی ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی میت بووە؛ بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "دەربارەی رەوشی ناوچەکە، هەردوولا داکۆکییان لە بەردەوامیی هاریکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە."
