Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەستێرەی لەسەرەمەرگ بووی U Camelopardalis لە کاتی لەدەستدانی توێژاڵە دەرەکییەکانیدا، وەک ئەوەی لەلایەن تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسامانی هابلەوە وێنەی گیراوە. (ESA/Hubble/NASA/H. Olofsson (Onsala Space Observatory))

جیهان

لە نزیکترين خاڵی چاڵی رەشی زەبەلاحی گەلەستێرەکەماندا ئاو دۆزرایەوە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەڵمانیا پێداچوونەوە بە مافی مانەوەی هەزاران کۆچبەری سووریادا دەکات
جیهان24-10-2026

ئەڵمانیا پێداچوونەوە بە مافی مانەوەی هەزاران کۆچبەری سووریادا دەکات

لە فرانکفۆرت ژنێکی ئەڵمانی بە تۆمەتی چوونە نێو داعش دادگایی دەکرێت
جیهان24-10-2026

لە فرانکفۆرت ژنێکی ئەڵمانی بە تۆمەتی چوونە نێو داعش دادگایی دەکرێت

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

رووداو دیجیتاڵ • گەردوونناسی

لە چەقی گەلەستێرەکەماندا، رێگەی کاکێشان، چاڵێکی رەشی زەبەلاح و برسی هەیە هەموو ئەو شتانە قووت دەدات کە لێی نزیک دەبنەوە. بەڵام نوێترین وێنە و زانیارییەکانی تەلەسکۆپی پێشکەوتووی جەیمس وێب دۆزینەوەیەکی سەرسوڕهێنەر ئاشکرا دەکەن: لە نزیک ئەم چاڵە رەشە مەترسیدارەدا، ئەستێرەیەک خەریکە دەمرێت و هێشتا بەردەوامە لە دەرکردنی ماددە و ئاو بۆ نێو بۆشایی ئاسمان!

ناوەڕاستی گەلەستێرەی ڕێگەی کاکێشان
📌 ناوچەی ناوەندیی گەلەستێرەی رێگەی کاکێشان؛ بەشێکە لە وردترین دیمەنی سەنتەری گەلەستێرەکەمان کە تاوەکو ئێستا لەڕێگەی تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانیی 'ئۆکلیس'ەوە وێنەی گیرابێت / ESA/Euclid/Euclid Consortium/NASA

نهێنیی مەرگی ئەستێرەکان

کاتێک ئەستێرەکان دەمرن، هەموویان وەک یەک ناتەقنەوە بۆ ئەوەی ببنە هەورە گاز و رووناکییەکەیان لە گەلەستێرەکانیش زیاتر بێت.

بەڵکو ئەو ئەستێرانەی قەبارەیان نزیکەی 8 هێندەی خۆرە، کاتێک پیر دەبن، گەورەتر دەبن، رەنگیان سوور هەڵدەگەڕێت و سارد دەبنەوە.

هێواش هێواش بەرگەکانی دەرەوەیان فڕێدەدەنە نێو بۆشایی ئاسمان، تاوەکو لە کۆتاییدا دەبنە جۆرە ئەستێرەیەکی بچووک و چڕ کە پێی دەگوترێت کورتەباڵای سپی (White Dwarf) کە رەنگە لە داهاتوودا ببنە ئەڵماس لە ئاسماندا.

"مەرگی ئەستێرەکان ژیان دروست دەکات، تەنانەت ئێمەش، چونکە ئێمە لە پاشماوەی ئەستێرەکان دروست کراوین."

— کارڵ سەیگن، گەردوونناسی بەناوبانگ

دۆزینەوەیەکی شۆکهێنەر

ئێستا بە بەکارهێنانی تەلەسکۆپی جەیمس وێب، زانایان توانیویانە لە یەکێک لە سەختترین و مەترسیدارترین ناوچەکانی گەردووندا، گرنگترین پاشماوەی ئەستێرەکان بدۆزنەوە، کە پێکهاتووە لە ئاو، تۆز و ماددە کیمیاییەکانی دیکە.

"چەقی گەلەستێرەکان سەختترین ناوچەی گەردوونن، بۆیە دۆزینەوەی ئەوەی کە ئایا ئەستێرەکان دەتوانن لەوێشدا پاشماوەکانیان بڵاوبکەنەوە یان نا، پرسیارێکی زۆر گرنگە."

— فڵۆریان پەیسکەر، گەردوونناس لە زانکۆی کۆڵن لە ئەڵمانیا

ئەستێرەی IRS 3

زانایان سەرنجیان خستە سەر ئەستێرەیەکی درەوشاوە بەناوی (IRS 3) کە لە قۆناخی کۆتایی ژیانیدایە. ئەم ئەستێرەیە بە خێرایی 15 کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا، بەرگەکانی دەرەوەی فڕێدەداتە نێو بۆشایی ئاسمانەوە و بووەتە هۆی دروستبوونی تۆپەڵێکی گەورەی تۆز و زریوە لە دەوروبەری.

ئەستێرەی IRS 3 لە ڕێگەی تەلەسکۆپی جەیمس وێبەوە
📌 ئەو ناوچەیەی ئەستێرەی پیربووی IRS 3ی تێدایە؛ وێنەکە بە کامێرای تیشکی نزیک-سوور (NIRCam) و ئامێری تیشکی نێوەڕاستی ژێر-سوور (MIRI)ی تەلەسکۆپی جەیمس وێب تۆمارکراوە / ESA/Webb/NASA/CSA/F. Peißker

شتە سەرسوڕهێنەرەکە ئەوەیە، ئەم ئەستێرەیە زۆر نزیکە لە چاڵە رەشە زەبەلاحەکەی نێوەڕاستی گەلەستێرەکەمان (Sagittarius A*)، کە تەنیا نیو ساڵی رووناکی لێیەوە دوورە. زانایان هەمیشە گومانیان هەبوو کە ئایا ئەم پرۆسەی دەرکردنی ئاو و ماددە کیمیاییانە دەتوانێت لە نزیک چاڵێکی رەشی وا گەورە رووبدات؟

دیمەنی ئەستێرەی IRS 3 لە شەپۆلەکانی ژێر سووردا
📌 دیمەنێک لە درێژە شەپۆلەکانی نێوەڕاستی تیشکی ژێر-سوور؛ ئەستێرەی IRS 3 لەنێو شێواوی و تێکەڵاویی چەقی گەلەستێرەکەماندا نیشان دەدات / Peißker et al., A&A, 2026

تایبەتمەندییە زانستییەکانی ئەستێرەکە

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، رەنگە ئەم ئەستێرەیە لە بنەڕەتدا 16 ساڵی رووناکی لە چەقی گەلەستێرەکەوە دوور بووبێت و بە تێپەڕبوونی کات هاتبێتە نزیکی چاڵە رەشەکە:

قەبارە
6 هێندەی خۆر
تەمەن
72 ملیۆن ساڵ
(زۆر گەنجە بەرامبەر 4.6 ملیار ساڵی خۆر)
پلەی گەرمی و رووناکی
2,500 °C
60,000 جار درەوشاوەتر لە خۆر

گرنگیی دۆزینەوەکە چییە؟

"ئەمە یەکەمجارە بتوانین بە وردی پێکهاتەی کیمیایی ئەم ئەستێرەیە بخوێنینەوە. دۆزینەوەی ئاو لەوێ زۆر جێگەی دڵخۆشییە، چونکە نیشانی دەدات کە پێکهاتەکان دەتوانن لە شوێنێکدا بمێننەوە کە پڕە لە تیشکی مەترسیدار و کوشندە."

— ماکارێنا گارسیا مارین، زانای ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەورووپا (ESA)

لە کۆتاییدا گارسیا دەڵێت: "ئەمە پێمان دەڵێت کە تەنانەت لە نزیک چاڵە رەشێکی زەبەلاحیشدا، ئەستێرەکان دەتوانن بەردەوام بن لە فڕێدانی ماددە و بەشداریکردن لە دروستکردنی ژینگەی دەوروبەریاندا."

سەرچاوە: گۆڤاری زانستیی Astronomy & Astrophysics تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانیی James Webb

بابەتی پەیوەندیدار

ئەڵمانیا پێداچوونەوە بە مافی مانەوەی هەزاران کۆچبەری سووریادا دەکات
جیهان24-10-2026

ئەڵمانیا پێداچوونەوە بە مافی مانەوەی هەزاران کۆچبەری سووریادا دەکات

لە فرانکفۆرت ژنێکی ئەڵمانی بە تۆمەتی چوونە نێو داعش دادگایی دەکرێت
جیهان24-10-2026

لە فرانکفۆرت ژنێکی ئەڵمانی بە تۆمەتی چوونە نێو داعش دادگایی دەکرێت

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە