Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کریسترون فرۆستادۆتیر، سەرۆکوەزیرانی ئایسلەندا. وێنە: AFP

کریسترون فرۆستادۆتیر، سەرۆکوەزیرانی ئایسلەندا. وێنە: AFP

جیهان

ئایسلەندا: دەنگی 'بەڵێ' بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بۆ چوونە نێو یەکێتیی ئەورووپا لەپێشە

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

30-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر30-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەڵمانیا پێداچوونەوە بە مافی مانەوەی هەزاران کۆچبەری سووریادا دەکات
جیهان24-10-2026

ئەڵمانیا پێداچوونەوە بە مافی مانەوەی هەزاران کۆچبەری سووریادا دەکات

لە فرانکفۆرت ژنێکی ئەڵمانی بە تۆمەتی چوونە نێو داعش دادگایی دەکرێت
جیهان24-10-2026

لە فرانکفۆرت ژنێکی ئەڵمانی بە تۆمەتی چوونە نێو داعش دادگایی دەکرێت

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی راپرسییەکەی ئایسلەندا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی چوونە نێو یەکێتیی ئەورووپا، لایەنگرانی دەنگی "بەڵێ" بە جیاوازییەکی کەم لەپێشەوەن.


کەناڵی تەلەڤزیۆنیی فەرمیی ئایسلەندا بڵاویکردەوە، دوای جیاکردنەوەی 87 هەزار دەنگ لە کۆی 270 هەزار کەس لەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە، 51.2%ـی دەنگدەران پشتگیریی خۆیان بۆ پێشنیازی حکومەت دەربڕیوە بە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا، لە بەرامبەردا 48.8% دەنگی "نەخێر"یان داوە.

بەرپرسانی هەڵبژاردن لە ئایسلەندا رایانگەیاند، ئەنجامی کۆتایی و تەواوەتی پێدەچێت لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممەدا رابگەیەندرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی پرۆسەی گواستنەوەی سندووقەکانی دەنگدان لە شارۆچکە دوورەدەستەکان و ناوچە گوندنشینەکان بە فڕۆکە، بەلەم و ئۆتۆمبێل کاتی پێویستە.

دەستپێکێک بۆ پرۆسەیەکی درێژخایەن

کریسترون فرۆستادۆتیر، سەرۆکوەزیرانی ئایسلەندا دوای دەنگدان گوتی، "ئەمڕۆ رۆژێکی مەزنە، چەندین ساڵە چاوەڕێی ئەم رۆژە دەکەین تاوەکو بتوانین دەنگ بدەین." سەرۆکوەزیران هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتەکەی بەبێ گوێدانە ئەنجامی کۆتایی راپرسییەکە، بەردەوام دەبێت لە کارەکانی.

سەرکەوتنی دەنگی "بەڵێ" رێگە خۆشدەکات بۆ دەستپێکردنی دانوستاندنە فەرمییەکان لەگەڵ برۆکسل. بەڵام بۆ بەئەندامبوونی کۆتایی لە یەکێتیی ئەورووپا، پێویستە چەند ساڵێکی دیکە راپرسییەکی دووەم لە وڵاتەکەدا ئەنجام بدرێت.

بەگوێرەی یاداشتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئایسلەندا، ئەگەر دەنگی "بەڵێ" سەربکەوێت، دانوستاندنەکان رەنگە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2026 دەستپێبکەن و ماوەی 18 بۆ 24 مانگ بخایەنن.

سوودی بانکی، بژێوی ژیان و مافی ماسیگری

هەڵمەتەکانی پێش دەنگدان زیاتر لەسەر پرسی سوودی بانکی، مافی راوکردنی ماسی و تێچووی بژێوی ژیان چڕبوونەتەوە نەک ئاسایش.

ئایسلەندا بەدەست هەڵاوسانی بەرزەوە دەناڵێنێت و رێژەی سوودی بانکی لە بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتە دەگاتە 8%، لە کاتێکدا لە بانکی ناوەندیی ئەورووپا تەنیا 2.2%ـە.

لایەنگرانی دەنگی "بەڵێ" دەڵێن، بەئەندامبوون لە یەکێتیی ئەورووپا و بەکارهێنانی دراوی یۆرۆ دەبێتە هۆی دابەزاندنی رێژەی سوود و کەمکردنەوەی گوشاری دارایی لەسەر هاووڵاتییان، هاوکات ئاسایشی زیاتر دابین دەکات لە جیهانێکی پڕ لە گرژیدا کە بەهۆی جەنگی ئۆکراینا و لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە گرینلاند دروستبووە.

لە بەرامبەردا، لایەنگرانی دەنگی "نەخێر" پێیان وایە بەئەندامبوون لە یەکێتیی ئەورووپا هەڕەشە لەسەر سەروەریی وڵاتەکە و سنوورە ئاوییەکانی بۆ راوکردنی ماسی دروستدەکات.

گودرون هافستاینسدۆتیر، سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆن کە سەرپەرشتیی هەڵمەتی دەنگی "نەخێر"ـی دەکرد، گوتی، "ئەم کێشانە لە برۆکسلەوە بۆمان چارەسەر ناکرێن، بەڵکو دەبێت سیاسییەکانی ئایسلەندا خۆیان چارەسەری بکەن."

ئایسلەندا بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2009 داواکاری پێشکێش کرد بۆ چوونە نێو یەکێتیی ئەورووپا، بەڵام لە ساڵی 2013 بەهۆی هاتنەسەرکاری حکومەتێکی دژ بە یەکێتیی ئەورووپا، ئەو دانوستاندنانە راگیران.

بابەتی پەیوەندیدار

ئەڵمانیا پێداچوونەوە بە مافی مانەوەی هەزاران کۆچبەری سووریادا دەکات
جیهان24-10-2026

ئەڵمانیا پێداچوونەوە بە مافی مانەوەی هەزاران کۆچبەری سووریادا دەکات

لە فرانکفۆرت ژنێکی ئەڵمانی بە تۆمەتی چوونە نێو داعش دادگایی دەکرێت
جیهان24-10-2026

لە فرانکفۆرت ژنێکی ئەڵمانی بە تۆمەتی چوونە نێو داعش دادگایی دەکرێت

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە