Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە بەهێزی دەمێننەوە

دیار کوردە

دیار کوردە

30-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دیار کوردە
دیار کوردە30-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

سەرەڕای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەرپرسانی ئەمریکا و شارەزایان جەخت لەوە دەکەنەوە کە پەیوەندییە سەربازی و ستراتیژییەکانی نێوان واشنتن و هەولێر "بە بەهێزی دەمێننەوە"، بەڵام رووبەڕووی ئاڵنگاریی نوێ دەبنەوە، بەتایبەتی لەڕووی بەرگریی ئاسمانییەوە.


جۆی هوود، یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، پێی وایە کشانەوەکە کاریگەریی لەسەر تۆکمەیی پەیوەندییەکانیان نابێت و هێزی پێشمەرگە بە "هاوبەشێکی گرنگی سوپای ئەمریکا" دەمێنێتەوە.

جۆی هوود، بە رووداوی راگەیاند: "پەیوەندییەکان بە بەهێزی و تۆکمەیی دەمێننەوە، چونکە پێشمەرگە لەمێژە هاوبەشێکی سوپای ئەمریکایە و پێکەوە داعشمان تێکشکاند. بەڵام ئێستا قۆناخەکە پێویستی بە رۆڵێکی بەهێزی بەغداش هەیە بۆ ئەوەی ئەو داواکارییانە پەسند بکات کە پەیوەستن بە سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە ئەوە توانایەکە ئێستا پێشمەرگە نییەتی و پێشتر لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابین دەکرا."

 گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند: واشنتن پشتیوانی لە "کوردستانێکی بەهێز و خۆڕاگر" دەکات، وەک بەشێک لە کۆڵەگەی سەرەکیی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق.

پرسیاری سەرەکی ئەوەیە، ئایا دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، گرووپە چەکدارەکان لە هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن؟

د. یەریڤان سەعید، پڕۆفیسۆر لە زانکۆی ئەمریکی لە واشنتن، پێی وایە بوونی هێزەکانی ئەمریکا تەنیا "بیانوو" بووە و هێرشەکان بەردەوام دەبن. ئەو دەڵێت، "ئەو گرووپانە بەردەوام دەبن لە هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان و زیانگەیاندن بە کەرتی ئابووری، بەتایبەتی کەرتی وزە. بۆیە چارەسەری راستەقینەی ئەو قەیرانە، دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسییە."

بەپێی تێڕوانینی ئیدارەی پێشووی ئەمریکا، گرنگیی پەیوەندییەکان زیاتر لە بواری ئابووریدایە نەک سەربازی. بۆیە ئەمریکا ئامادەیە چەک و سیستمی بەرگری بە حکومەتی عێراق بفرۆشێت و لەسەر حکومەتی عێراقیش پێویستە بەشێک لەو چەکانە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دابین بکات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە