Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پۆلیسی چەکدار بازگەیەکیان لە بەردەم بنکەی ئاسمانیی شاهانەیی فەیرفۆرد (RAF Fairford) لە فەیرفۆرد لە باشووری رۆژئاوای ئینگلتەرا لە 27ـی ئەیلوولی 2026 داناوە، لە کاتێکدا پۆلیسی دژەتیرۆری بەریتانیا لێکۆڵینەوە لە رووداوێک لە نزیک بنکەکە لە گوندی وێلفۆرد دەکات. (وێنە: جەستن تالیس/ فرانس پرێس)

جیهان

بەریتانیا: بەڵگەی بەهێز هەیە کە ئێران دەستی لە رووداوەکەی بنکە ئاسمانییەکەدا هەبووە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

30-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر30-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

ئاندی بێرنەم، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، "بەڵگەی زۆر بەهێز" هەن کە پێشانی دەدەن ئێران دەستی هەبووە لەو جووڵە گوماناوییەی کە رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە نزیک بنکەی ئاسمانیی فەیرفۆرد روویدا؛ ئەو بنکەیەی کە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە لە جەنگی دژی ئێراندا بەکاردەهێنرێت. ئێران تۆمەتەکە رەت دەکاتەوە.

ئەمە یەکەمین جارە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیا بە فەرمی باسی دەستێوەردانی ئێران لەو رووداوەدا بکات.

بێرنەم چی گوت؟

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە کەناڵی BBCـی راگەیاند: "ئاماژەی زۆر بەهێز هەن کە ئێران رۆڵی هەبووە لەو رووداوەدا کە لە کۆتایی هەفتەدا لە بنکەی فەیرفۆرد روویدا، بەڵام بێگومان لێکۆڵینەوەی پۆلیس هێشتا بەردەوامە و بابەتەکە ئاڵۆزە."

هەروەها بە کەناڵی سکای نیووزی گوت کە بەریتانیا ئێستا باوەڕی وایە تاران لە پشت ئەم رووداوەوە بووە.

"ئاماژەی زۆر بەهێز هەن کە ئێران رۆڵی هەبووە لە رووداوەکەی بنکەی فەیرفۆرد، بەڵام لێکۆڵینەوەی پۆلیس هێشتا بەردەوامە و بابەتەکە ئاڵۆزە"

وەڵامی ئێران چی بوو؟

باڵیۆزخانەی ئێران لە لەندەن بە تووندی ئەم دەنگۆیانەی رەتکردەوە، هەروەها عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، بێرنەم "لە دەرگایەکی هەڵەی داوە" و تۆمەتی بێبنەما دەبەستێتەوە.

پێشهاتە سەیرەکانی نێو لێکۆڵینەوەکە

• هیچ تەقەمەنییەک نەدۆزراوەتەوە: پۆلیسی بەریتانیا رۆژی سێشەممە رایگەیاند، دوای سێ رۆژ لە پشکنینی ورد، هیچ بۆمب و تەقەمەنییەکیان لە نێو ئەو سێ ڤانە سپییەدا نەدۆزیوەتەوە، بەڵکو تەنیا "بڕێک بەنزین" دۆزراوەتەوە.

• دەستگیرکراوەکان ئازاد کران: هەر پێنج هاووڵاتییە بەریتانییەکە کە بە گومانی تیرۆر لە شوێنی رووداوەکە دەستگیرکرابوون، بە کەفالەت ئازاد کران.

• پلانەکە چۆن ئاشکرا بوو؟ رۆژنامەی "تایمز"ی بەریتانی بڵاویکردەوە کە هۆکاری ئاشکرابوونی ئەم رووداوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، یەکێک لەو پێنج گومانلێکراوە پێش دەستگیرکردنیان، خۆی بە نهێنی زانیاریی داوەتە پۆلیس و پلانەکەی ئاشکرا کردووە.

عەباس عێراقچی: "سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە دەرگایەکی هەڵەی داوە و تۆمەتی بێبنەما دەبەستێتەوە"

بۆچی ئەم بنکەیە هەستیارە؟

حکومەتی بەریتانیا مۆڵەتی بە فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی ئەمریکا دابوو لە بنکەی فەیرفۆردەوە هێرش بکەنە سەر پێگەکانی ئێران؛ ئەمەش تووڕەیی تارانی لێکەوتبووەوە کە پێشتر هۆشداریی دابووە لەندەن لەوەی خاکی خۆی بۆ هێرشکردنە سەری بەکارنەهێنێت.

دۆناڵد ترەمپ و مارکۆ روبیوو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش پێشتر ئاماژەیان بەوە کردبوو کە وڵاتێکی بیانی لە پشت ئەو رووداوەوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە