Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتی لێدواندان بۆ رۆژنامەڤانان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە پەراوێزی 81ـەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، 23ـی ئەیلوولی 2026. (وێنە: یووکی ئیوامورا/ پوول / فرانس پرێس)

جیهان

راپۆرتێک: مارکۆ روبیۆ فەرمانی کردووە شاندی ئێران دەستبەجێ خاکی ئەمریکا جێبهێڵن

بژار زوبێر

بژار زوبێر

01-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر01-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی و سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەڵێت، رۆژی دووشەممەی رابردوو مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای بەبنبەستگەیشتنی دانوستاندنەکان، فەرمانی کردووە کە دەبێت شاندی ئێران بۆ کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەجێ خاکی ئەمریکا جێبهێڵێت.

هەرچەندە پێشبینی دەکرا نوێنەرانی ئێران هەر چۆنێک بێت بەم زووانە بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، بەڵام ئەم هەنگاوەی روبیۆ بە سەرزنشتکردن و هەڵوێستێکی دیپلۆماسیی یەکجار نائاسایی دادەنرێت کە دەریخست لە نێوەندی هەوڵە بێئاکامەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، بێمتمانەییەکی قووڵ لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە.

نێوەندگیرە قەتەرییەکان هەوڵی زۆریان دابوو تاوەکو لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا دەستکەوتێکی دیپلۆماسی بەدەستبهێنن، بەڵام هیچ پێشکەوتنێکی ئەوتۆ بەدی نەهات، بەو پێیەی هیچ لایەکیان ئامادە نەبوون سازش بکەن. یەکێک لەوانەی فەرمانی پێکرابوو نیویۆرک جێبهێڵێت، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بوو.

وەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، بەرپرسێکی ئەمریکی لەبارەی هۆکاری بڕیارەکەوە گوتوویەتی: "وەزیر روبیۆ ئەو شاندە ئێرانییەی دەرکرد کە مانەوەیان لە وڵاتەکە لە سنووری پێویست تێپەڕیبوو. کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتاییان هاتبوو، بۆیە کاتی ئەوە هاتبوو کە بڕۆن."

لە پشت پەردەوە چی روویدا؟

سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە، کۆشکی سپی پێیوابوو دەکرێت درەنگانی رۆژەکە پێشکەوتنێک لە دانوستاندنەکان لەگەڵ ئێراندا بەدەستبێت؛ بەڵام تاوەکو پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ بە تەواوی روون بووەوە کە گفتوگۆکان گەیشتوونەتە بنبەست.

بە گوتەی بەرپرسە ئەمریکییەکە، ئێوارەی رۆژی دووشەممە بە فەرمانی راستەوخۆی روبیۆ، نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە نوێنەرایەتیی ئێرانی راگەیاندووە کە دەبێت شاندەکەی عێراقچی دەستبەجێ شاری نیویۆرک بەجێبهێڵن.

بەرپرسێکی ئەمریکی: "وەزیر روبیۆ ئەو شاندە ئێرانییەی دەرکرد کە مانەوەیان لە سنووری پێویست تێپەڕیبوو؛ کاتی ئەوە هاتبوو کە بڕۆن"

بەجێهێشتنی نیویۆرک و بەردەوامیی هەوڵەکان

چەند کاژێرێک دواتر، شاندە ئێرانییەکە لەگەڵ عێراقچیدا بەرەو فڕۆکەخانە بەڕێکەوتن و لە کاژێر 01:20ـی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە بە گەشتێکی ئاسمانی لە نیویۆرکەوە بەرەو دەوحە فڕین. سەرچاوەیەکی دیکەش بە ئەکسیۆسی گوتووە، ئەمریکا داوای لە شاندی ئێران کردووە بڕۆن، بەڵام ئاماژەی بەوە کرد کە هەر لە بنەڕەتدا کاتی گەشتەکەی عێراقچی بۆ تاران بۆ شەوی دووشەممە دیاریکرابوو.

سەرچاوەکانی ناوچەکە بە پێگە هەواڵییە ئەمریکییەکەیان راگەیاندووە، سەرەڕای ئەم ئاڵۆزییە، نێوەندگیرە قەتەرییەکان بەردەوامن لە گەیاندنی پەیام بە هەردوولا سەبارەت بە پێشنیازەکان.

دۆناڵد ترەمپ: "دەبێت ئەو بڕیارە بدەین؛ یان دەیانتەقێنینەوە یان رێککەوتن دەکەین، بەڵام کاتەکە نزیک دەبێتەوە..."

هاوکات رۆژی چوارشەممە کاتێک لەلایەن رۆژنامەڤانانەوە پرسیار لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرا کە چۆن دەتوانێت لەگەڵ دەسەڵاتێکدا بگاتە رێککەوتن کە بە "شێت" ناوی دەبات، ترەمپ گوتی: "رەنگە بیانتەقێنمەوە. رەنگە تەقینەوەیان بەسەردا بهێنم. دەبێت ئەو بڕیارە بدەین؛ یان دەیانتەقێنینەوە یان رێککەوتن دەکەین، بەڵام کاتەکە نزیک دەبێتەوە..."

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە