Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جۆن تێرنەس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەپڵ. (وێنە: بلوومبێرگ)

جۆن تێرنەس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەپڵ. (وێنە: بلوومبێرگ)

جیهان

بەڕێوەبەری نوێی ئەپڵ پلانی گەورەی هەیە؛ دەیەوێت چی لە کۆمپانیاکەدا بگۆڕێت؟

بژار زوبێر

بژار زوبێر

01-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر01-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

جۆن تێرنەس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نوێی ئەپڵ، نزیکەی مانگێکە سەرکردایەتیی ئەم کۆمپانیا 4.8 ترلیۆن دۆلارییە دەکات دوای ئەوەی لە شوێنی تیم کووک دەستبەکاربوو؛ تیم کووک کە بۆ ماوەی 15 ساڵ بەڕێوەبەری ئەپڵ بوو.

لەم ماوە کورتەدا، تێرنەسی تەمەن 51 ساڵ مۆبایلی چەماوەی "iPhone Duo"ـی راگەیاند تاوەکو کێبڕکێی سامسۆنگ بکات کە چەندین ساڵە لەو بوارەدا کار دەکات، بەڵام پلانەکانی تێرنەس زۆر لەمە گەورەترن.

بەپێی راپۆرتێکی نوێی ئاژانسی بلوومبێرگ، تێرنەس دەیەوێت شێوازی کارکردنی نێوخۆی ئەپڵ بە تەواوی بگۆڕێت.

بەرهەمی خێراتر و چوونە نێو بازاڕە نوێیەکان

تێرنەس بە هاوپیشەکانی گوتووە کە دەبێت ئەپڵ بەبێ ترس بچێتە نێو بوارە نوێیەکان و خێراتر بەرهەم دروستبکات. بۆ نموونە دەیانەوێت چاویلکەی زیرەک بەرهەمبهێنن، کە ئێستا کۆمپانیای مێتای خاوەنی فەیسبووک پێشەنگی ئەو بوارەیە.

جۆن تێرنەس: "دەبێت ئەپڵ بەبێ ترس بچێتە نێو بوارە نوێیەکان و بەرهەمی زیاتر دروستبکات بەبێ زیادکردنی خەرجییەکان"

گۆڕینی کاتی راگەیاندنی بەرهەمەکان

ئەپڵ لە مێژە راهاتووە تەنیا لە بەهار و پاییزدا کۆنگرە ببەستێت و بەرهەمە نوێیەکانی ئاشکرا بکات، بەڵام تێرنەس دەیەوێت ئەم نەریتە تێکبدات و لە درێژایی ساڵدا، بە بەردەوامی و زوو زوو ئامێری نوێ بخاتە بازاڕەوە، هەرچەندە جێبەجێکردنی ئەم گۆڕانکارییە رەنگە چەند ساڵێکی پێبچێت.

کەمکردنەوەی رۆتین و بەڕێوەبەرە زیادەکان

تێرنەس دەیەوێت چینی بەڕێوەبەرە ناوبەناوەکان کەمبکاتەوە، بۆ ئەوەی ئەندازیارە داهێنەرەکان راستەوخۆ دەستیان بە بڕیاربەدەستانی سەرەکیی کۆمپانیاکە بگات و کارەکان بە خێرایی بڕۆن بەڕێوە، هاوکات دەیەوێت خەرجییە ناپێویستەکانیش کەمبکاتەوە.

بەرهەمە سەرنجڕاکێشەکانی ساڵی داهاتوو

بەپێی زانیارییەکان، ئەپڵ خۆی ئامادە دەکات ساڵی داهاتوو کۆمەڵێک بەرهەمی نوێ ئاشکرا بکات، لەوانە:

  -   چاویلکەی زیرەکی ئەپڵ.

- بیستۆکی نوێی AirPods کە کامێرای بچووکی لەسەر جێگیر دەکرێت.

- مۆدێلێکی تایبەتی ئایفۆن بەبۆنەی تێپەڕبوونی 20 ساڵ بەسەر دروستکردنی یەکەمین ئایفۆندا.

"ترس لەنێو کارمەندانی ئەپڵدا دروستبووە کە بەهۆی کەمکردنەوەی خەرجییەکان، کۆمپانیاکە بەشێکیان لەسەر کارەکانیان دەربکات"

فەلسەفەی تێرنەس و ترسی کارمەندان

تێرنەس کە پێشتر سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی ئامێرەکان بووە لە ئەپڵ، باوەڕی بەوەیە دەبێت کۆمپانیا بەرهەمی زیاتر دروستبکات بەبێ ئەوەی خەرجی زیاد بکات یان کارمەندی زۆر دابمەزرێنێت. ئەم بیرکردنەوەیەش ترسی لەنێو کارمەندانی ئەپڵدا دروستکردووە کە رەنگە لە کۆتایی ئەمساڵدا یان سەرەتای ساڵی داهاتوو، کۆمپانیاکە بەشێک لە کارمەندەکانی دەربکات تاوەکو خەرجییەکانی کەمبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە