Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئیلۆن مەسک، سەرمایەگوزاری ئەمریکی. وێنە: AFP

ئیلۆن مەسک، سەرمایەگوزاری ئەمریکی. وێنە: AFP

جیهان

مەسک دەگەڕێتەوە نێو حکومەتی ئەمریکا

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

01-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر01-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ


ملیاردێری بواری تەکنەلۆژیا ئیلۆن مەسک، بە فەرمی دەگەڕێتەوە بۆ راوێژدان بە حکومەتەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەوەش لە رێگەی هاوسەرۆکایەتیکردنی لێکۆڵینەوەیەک کە پێنتاگۆن بە لێکۆڵینەوەی "داهاتووی جەنگ" ناویبردووە.


پێشتر مەسک وەک سەرۆکی فەرمانگەی کارایی حکومەت کاری دەکرد، بەڵام لە ئایاری 2025 دەستی لەکارکێشایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لەگەڵ ترەمپ کەوتە ناکۆکییەوە.

لە گوتارێکدا لە بنکەی سەربازیی کوانتیکۆ، پیت هێگسەس، وەزیری جەنگیی ئەمریکا (پێنتاگۆن) گوتی، "پرۆژەی مێریدیان هەوڵێک دەبێت کە لەلایەن باشترین مێشکەکانی ئەمریکاوە بۆ لێکۆڵینەوە لە داهاتووی جەنگ سەرپەرشتی دەکرێت".

هێگسەس هەروەها گوتی: "ئێمە سوود لە سەرچاوەیەکی بێهاوتای پێشکەوتنی ئەمریکا وەردەگرین کە نەیارەکانمان نەیانە: ئەویش داهێنەرەکانمان، سەرکردە باڵاکانمان و شارەزایانی تەکنەلۆژیامانن."

مەسک هاوسەرۆکی پرۆژەی مێریدیان دەبێت لەپاڵ پاڵمەر لەکی، هاودامەزرێنەری تەمەن 34 ساڵی کۆمپانیای تەکنەلۆژیای بەرگریی (ئەندوریل ئیندەستریز)، لەگەڵ نیوت گینگریچ، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پارتی کۆمارییەکان کە تەمەنی 83 ساڵە.

پێشتر مەسک پشتگیریی خۆی بۆ ترەمپ راگەیاند و یارمەتیدەر بوو بۆ گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، بەڵام دواتر هەردووکیان بەهۆی یاسای خەرجییەکانی سەرۆکەوە کێشە کەوتە نێوانیان.

دواتر مەسک دەستیکردەوە بە بەخشینی پارە بە کەمپینەکانی کۆمارییەکان، لەوانەش بەخشینی چەندین ملیۆن دۆلار بە بەربژێرە جیاوازەکان و گرووپە سیاسییە پارێزگارەکان.

وەزیری جەنگی ئەمریکا گوتی کە ئامانجی پرۆژەکە بریتییە لە "تێڕوانینێکی داهێنەرانە بۆ داهاتوو و دەستنیشانکردنی ئەو بوارانەی کە دەبێت کۆنتڕۆڵیان بکەین لەگەڵ ئەو توانایانەی کە دەبێت شارەزاییان تێدا پەیدا بکەین".

ئەندامانی پرۆژەکە پێکدێن لە سەرکردە هەڵبژێردراوەکانی کەرتی تایبەت و شارەزایانی بوارە جیاوازەکان لە ژینگەی داهێنان، ئەکادیمی و سیاسەتڤانان.

هێگسەس گوتی کە فەرمانیکردووە بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی پرۆژەی مێریدیان لە ماوەی 120 رۆژدا تەواو بکرێن و پێشکێش بکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە