Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چەکدارێکی حووسییەکان لە سەنعای پایتەختی یەمەن

چەکدارێکی حووسییەکان لە سەنعای پایتەختی یەمەن

جیهان

سعودیە حووسییەکان بە بۆردوومانکردنی شاری مەدینە تۆمەتبار دەکات؛ وڵاتانی ئیسلامی سەرکۆنەی دەکەن

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

02-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر02-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ


هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعودیە رایگەیاند کە حووسییەکان لەرێگەی درۆنەوە هێرشیان کردووەتە سەر وێستگەیەکی کارەبا لە شاری مەدینە؛ ئەم رووداوەش سەرکۆنە و کاردانەوەی تووندی ژمارەیەک وڵاتی ئیسلامیی لێکەوتەوە.

 

رۆژی پێنجشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2026، لیوا تورکی مالیکی، گوتەبێژی هاوپەیمانییەکە ئاماژەی بەوە کرد کە بەرەبەيانی رۆژی 29ـی ئەیلوول لە کاژێر 5:11 خولەکدا، درۆنێک وێستگەی دابەشکردنی کارەبای (تەیبە)ی لە مەدینە کردووەتە ئامانج.

 

مالیکی لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "لێکۆڵینەوەکان و ئەو بەڵگانەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی تایبەتمەندەوە لەسەر پاشماوەی درۆنەکە کۆکراونەتەوە، بە تەواوی سەلماندیان کە میلیشیا تیرۆریستەکانی حووسی تێوەگلاون لە پلاندانان و جێبەجێکردنی ئەم کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە."

 

ئاماژەی بەوەش کرد کە بەهۆی هێرشەکەوە بەشێکی وێستگەکە لەکارکەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکی بە تۆڕی گشتیی کارەبای ناوچەکە نەگەیاندووە. گوتەبێژی هاوپەیمانییەکە هۆشداری دا کە ئەو وێستگەیە کارەبای مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) دابین دەکات و هێرشەکەی بە "بەردەوامیدان بە هەوڵەکانی ئەم میلیشیا تووندڕۆیە" بۆ بەئامانجگرتنی شوێنە پیرۆزەکان ناوبرد. 

 

لە نێوەڕاستی مانگی رابردوو ریاز حووسییەکانی بە هێرشکردنە سەر مەککە تۆمەتبار کرد، بەڵام بەرپرسێکی باڵای حووسییەکان رۆژی پێنجشەممە دووبارە هەر جۆرە بەرپرسیارێتییەکی لە هێرشکردنە سەر شوێنە پیرۆزەکان رەتکردەوە.

کاردانەوەی تووندی تورکیا و سوودان

هێرشکردنە سەر شاری مەدینە کاردانەوەی خێرای بەدوای خۆیدا هێنا. وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و گوتی، "بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی حووسییەکان دەکەین بۆ سەر ژێرخانی سڤیل لە مەدینە. دەبێت دەستبەجێ و بێمەرج کۆتایی بەم جۆرە هێرشانە بهێندرێت کە هەڕەشە لە سەروەری و ئاسایشی سعوودیە دەکەن و بەها پیرۆزەکانی جیهانی ئیسلامی دەکەنە ئامانج."

 

هاوکات سوودان پشتیوانی و هاوسۆزیی تەواوی خۆی بۆ ئاسایشی سعودیە و پاراستنی شوێنە پیرۆزەکان دەربڕی و رایگەیاند، "ئەم هێرشە درێژەپێدەری زنجیرە هێرشەکانی میلیشیاکانی حووسییە بۆ سەر پیرۆزییە ئیسلامییەکان و بریندارکردنی هەستی موسڵمانان لە سەرانسەری جیهاندا."

 

ئەم ئاڵۆزییانە لە کاتێکدان کە هەریەک لە تورکیا، پاکستان و سعودیە لە مانگی ئابدا لە مەککە پەیماننامەیەکی بەرگریی هاوبەشیان واژۆ کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نە ئیسلاماباد و نە ئەنقەرە هیچ هەنگاوێکی کردارییان دژی هێرشەکانی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر سعودیە نەگرتووەتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە