Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنی تووندوتیژییە لە خۆپێشاندانی قوتابیان لە پاریس. وێنە: ئەی پی

دیمەنی تووندوتیژییە لە خۆپێشاندانی قوتابیان لە پاریس. وێنە: ئەی پی

جیهان

وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا: 1،700 کەس لە خۆپێشاندانی قوتابیاندا دەستگیرکراون

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

02-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا02-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی هەینی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیی قوتابیانی ئامادەیی لە فەرەنسا بەردەوام بوو، تێیدا لە چەندین شار قوتابیان ئاگریان کردەوە و بەرد و کەلوپەلیان لە پۆلیس گرت. هێزە ئەمنییەکانیش بە گازی فرمێسکڕێژ وەڵامیان دانەوە. سەندیکاکانیش داوای خۆپێشاندان دەکەن بۆ باشترکردنی رەوشی پەروەردە.

رۆژی هەینی، 2ی تشرینی یەکەمی 2026، لۆران نونێز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا دوای کۆبوونەوەیەکی لەبارەی خۆپێشاندانەکان بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، تەنیا لە رۆژی هەینیدا هەزار و 747 کەس دەستگیرکراون، زیاتر لە 300 ئەفسەری پۆلیسیش بریندار بوون. 
نونێز ئاماژەی بەوە کرد، خۆپێشاندانەکان رووداوی "هاویشتنی کەلوپەل، پەلاماردانی هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا، مامۆستایان، رۆژنامەڤانان و رێبواران"ـیان تێدا تۆمارکراوە.

پەلاماردانی مامۆستایان و لەدەستدانی بینایی چاوی قوتابیەک
حکومەتی فەرەنسا دەڵێ، قوتابیانی ئامادەیی مافی خۆیانە ناڕەزایەتی دەربڕن، بەڵام تووندوتیژییەکان سەرکۆنە دەکات، بەتایبەت دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە شاری بێلفۆرت لە رۆژهەڵاتی وڵات بڵاوبووەوە کە تێیدا کۆمەڵێک گەنج پۆلیسێک گەمارۆ دەدەن، دەیدەن بە زەویدا و لێی دەدەن. وەزیری ناوخۆ ئەو دیمەنەی بە "تووندوتیژییەکی دەگمەن و قبووڵنەکراو" ناوبرد.

بەرپرسان دەڵێن، لە شاری لاسیوتای باشووری فەرەنساش بەنزین بەسەر مامۆستایەکدا کراوە.

 داواکاری گشتیش رایگەیاند، گەنجێک لە شاری توور لە کاتی پێکدادانی نێوان قوتابیان و پۆلیس بریندار بووە و بەهۆیەوە بینایی چاوی راستی لەدەستداوە.

لە پاریسیش ئاگر زیانی بە دەروازەی دوو خوێندنگەی ئامادەیی گەیاند و لە شارەکانی برێست و تولوزیش گازی فرمێسکڕێژ بەکارهێنرا.

راگرتنی دەوامی 735 خوێندنگە و زیانەکانی کەرتی پەروەردە

ئێدوار ژێفرای، وەزیری پەروەردەی فەرەنسا رایگەیاند، تەنیا رۆژی هەینی 735 خوێندنگە لە سێ هەزار و 700 قوتابخانە لە سەرانسەری وڵاتەکەی کاریگەریی ناڕەزایەتییەکانیان کەوتووەتەسەر، ئەمەش بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە بە رێژەی 30% کەمیکردووە. لەو رۆژەدا سێ کارمەندی پەروەردە بریندار بوون، لە کاتێکدا رۆژی پێنجشەممە 31 کارمەند بریندار ببوون.

وەزیری پەروەردە گوتی: "جووڵانەوەی قوتابیان لەلایەن گرووپە زۆر تووندوتیژەکانەوە ئاراستە کراوە. ئەوەی ئێستا گرنگە ئەوەیە دڵنیابین لەوەی منداڵەکانمان چی دیکە لە شەقام نەمێننەوە، چونکە ژیانیان لە مەترسیدایە."

ناڕەزایەتییەکان، کە رۆژی چوارشەممە لە پاریس سەریان هەڵدا و پاشان تەشەنەیان سەند، بەهۆی ناڕەزایی قوتابیان بەرامبەر درێژیی کاتی دەوام، کەمیی و ئامادەنەبوونی مامۆستایان لە وانەکان و نەگونجاویی دۆخی پۆلەکان لە کاتی شەپۆلی گەرمادایە. قوتابیان پۆلیس بە سەرکووتکردنی تووندوتیژانە تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن ئەوە هۆکاری زیادبوونی تووڕەیی ئەوانە.

حکومەتی فەرەنسا پارتی چەپی تووندڕەوی فەرەنسای خۆڕاگر بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە پشت ئەم ئاڵۆزییانەوەیە، بەڵام مانوێل بۆمپار، سەرکردەی دیاری ئەو پارتە، حکومەتی بە بڵاوکردنەوەی "بیردۆزی پیلانگێڕی" تۆمەتبار کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە