Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

جیهان

ئەندامێکی کۆنگرێس: بێڕێزیکردنی حەشدی شەعبی بە ئاڵای ئەمریکا دەیسەلمێنێت عێراق پارێزگایەکی ئێرانە

هەکار عەلی

هەکار عەلی

04-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی04-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند


رووداو دیجیتاڵ

ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا هێرشێکی توند دەکاتە سەر دەستەی حەشدی شەعبی و حکومەتی عێراق و رایدەگەیێنێت، بێڕێزیکردنی چەکدارانی حەشدی شەعبی بە ئاڵای ئەمریکا بەڵگەی ئەوەیە عێراق بووەتە "پارێزگایەکی ئێران"؛ هاوکات داوا دەکات "عێراق لە هەژموونی تاران رزگار بکرێت."


رۆژی یەکشەممە، 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، جۆو ویڵسن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت چەکدارانی حەشدی شەعبی، کە بەشێکن لە هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی حکومەتی عێراق، بێڕێزی بە ئاڵای ئەمریکا دەکەن و ستایشی دەسەڵاتدارانی ئێران دەکەن.

ئەو ئەندامەی کۆنگرێس لە پەیامەکەیدا رووی دەمی دەکاتە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و دەڵێت: "ئەگەر بەڵگەی زیاترتان دەویست بۆ ئەوەی بزانن عێراق پارێزگایەکی ئێرانە، ئەمە بەڵگەکەیە." هەروەها دەپرسێت: "ئایا ئەمە تێڕوانینی ئێوەیە بۆ ئەمریکا؟" و لە کۆتایی پەیامەکەشیدا دروشمی "عێراق لە ئێران رزگار بکەن"ـی نووسیوە.

جۆو ویڵسن، ئەندامی دیاری پارتی کۆمارییە لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و یەکێکە لە سەرسەختترین نەیارانی هەژموونی ئێران لە ناوچەکەدا؛ لە ماوەی رابردوودا چەندین پڕۆژەیاسای بۆ سەپاندنی سزای توند بە سەر گرووپە چەکدارەکان لە عێراق و ناوچەکەدا پێشکەش کردووە.

دەستەی حەشدی شەعبی لە ساڵی 2014 و دوای هێرشەکانی داعش بۆ سەر عێراق دامەزرا، لە ساڵی 2016دا لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە وەکو بەشێک لە هێزە چەکدارە فەرمییەکانی وڵات ناسێندرا کە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان (سەرۆکوەزیرانی عێراق) سەرپەرشتیی دەکات.

سەرەڕای ئەوەش، واشنتن بەردەوام رەخنە لە دەسەڵاتی بەغدا دەگرێت بەوەی نەیتوانیوە کۆنترۆڵی تەواوی گرووپەکانی نێو حەشدی شەعبی بکات، بە تایبەت ئەو لایەنانەی کە نزیکن لە تاران و دەستیان لە هێرشکردنە سەر بەرژەوەندی و بنکەکانی ئەمریکادا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە