Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆشکی کرێملین. وێنە: AFP

کۆشکی کرێملین. وێنە: AFP

جیهان

کرێملین: هەر لایەنێک پلانی لێدان لە رووسیا دابنێت، باجەکەی دەدات

هەکار عەلی

هەکار عەلی

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرێملین هۆشداریی تووند دەداتە وڵاتانی رۆژئاوا و دەڵێت، هەر لایەنێک پلانی گورزوەشاندن لە رووسیا دابنێت، باجێکی زۆر قورس دەدات هاوشێوەی ئەو باجەی ئێستا ئۆکراینا دەیدات. دەشڵێت، مۆسکۆ دەستبەرداری بستێک لە خاکی "لکێندراوی" دۆنێتسک نابێت و ئامادەیە تەواوی چەکە پێشکەوتووەکانی بۆ بەرگریکردن لە خاکی خۆی بەکاربهێنێت.


رۆژی دووشەممە، 5ـی تشرینی یەکەمی 2026، دیمیتری پێسکۆڤ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ (پاوێل زاروبین)، رۆژنامەڤانی رووسی لە مۆسکۆ، دۆخی بەرەوپێشچوونی ململانێکانی روونکردەوە و گوتی، لە نەبوونی هیچ دەرفەتێک بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن، رووسیا ناچارە "بە چنگ و بە ددان" شەڕ لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانیدا بکات.

"باجەکەی دەدەن وەکو چۆن ئۆکراینا دەیدات"

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی رووسیا دانی بەوەدا نا شەڕەکە چووەتە نێو قۆناخێکی مەترسیدارەوە: "هیچ گومانێک لەوەدا نییە ئێمە بە تەواوی کەوتووینەتە نێو ئەم گێژاوەی ململانێکان؛ لە کاتێکدا هیچ دەرفەتێک بۆ دیپلۆماسی نەماوەتەوە، تەنیا ئەم رێگەیە لەبەردەمماندا ماوە بۆ مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییەکانمان. سەرۆک پووتین گوتی، 'ئێمە ئاشتیمان دەوێت و پێمان باشترە بە رێگەی ئاشتییانە بەدەستیبهێنین'. تا ئەو کاتەی ئەمە مەحاڵ بێت، دەجەنگین و بە چنگ و ددان شەڕ دەکەین. ئەوانەشی پێیان وایە دەتوانن پیلانی وەشاندنی گورزی کوشندە دژ بە رووسیا دابڕێژن، باجەکەی دەدەن، وەکو چۆن ئێستا ئۆکراینا باجەکەی دەدات."

کالینینگراد و بەکارهێنانی سەرجەم چەکەکان

سەبارەت بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی مۆسکۆ لەسەر هەرێمی (کالینینگراد) کە لەنێو خاکی ئەورووپادایە، پێسکۆڤ رەتیکردەوە باسی چەکی ئەتۆمی کردبێت، بەڵام هۆشداریی دایە پۆڵەندا و وڵاتانی رۆژئاوا: "کەس باسی چەکی ئەتۆمی نەکردووە؛ ئەوەی گوترا ئەوە بوو کە هەرێمی کالینینگراد بەشێکە لە خاکی رووسیا. لە ئەگەری دروستبوونی هەر هەڕەشەیەکدا کە چەندین لێدوانی تووندمان لە سەرسەختەکانی نێو پۆڵەندا و وڵاتانی دیکەوە بیستووە، رووسیا تەواوی جبەخانەی چەکەکانی خۆی بەکاردەهێنێت. ئەمە هەڕەشە نییە، بەڵکو زەنگێکی ئاگادارکردنەوەیە، هاوشێوەی گوتارەکەی ساڵی 2007ی ڤلادیمیر پووتین لە میونشن."

"بستێک لە خاکی دۆنێتسک جێگەی گفتوگۆ نییە"

لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەو 11%ـەی خاکی هەرێمی دۆنێتسک کە مۆسکۆ دەستی بەسەردا نەگرتووە، پێسکۆڤ بە تووندی ئەو پرسەی رەتکردەوە و گوتی: "نیو لەسەت بێت یان یەک لەسەتیش بێت، ئەوە بەشێکە لە خاکی رووسیا و هیچ شتێک نییە لەسەری بدوێین."

هاوکات لەبارەی مانۆڕە سەربازییەکان، پێسکۆڤ رەتیکردەوە بەو مەشقە سەربازییانە هەڕەشە لە ئەورووپا بکەن و گوتی مەشقەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژیی دەرەکییە و لە چوارچێوەی پەیمانی ئاسایشی بەکۆمەڵدایە. 

ئەگەری کۆبوونەوەی سێقۆڵیی پووتین، ترەمپ و شی جینپینگ

لە بەشێکی دیکەی هەڤپەیڤینەکەدا، یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی نێوان پووتین و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا گفتوگۆی بەرایی دەستیپێنەکردووە. ئێمە بە فەرمی بەشداری لە لووتکەی (ئاپیک) لە شاری شێنزێنی چین دەکەین؛ بۆیە ئەگەر سەرۆکی ئەمریکاش لەوێ ئامادە بێت، ئەوا سەرۆکی چین، شی جینپینگ وەکو میوانداری لووتکەکە رەنگە هەنگاو بنێت بۆ رێکخستنی کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی."

ئەم لێدوانە تووندانەی کرێملین لە کاتێکدان، بەهۆی جەنگی درێژخایەنی ئۆکراینا و گرژییە سەربازییەکان لە دەوروبەری هەرێمی کالینینگراد و سنوورەکانی ناتۆ، پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و رۆژئاوا گەیشتوونەتە ئاستێکی تەواو چەقبەستوو. 

رووسیا لەگەڵ دەستپێکردنی مانۆڕە سەربازییە گەورەکانی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی، پەیامی ئەوە دەدات چیدیکە ئامادە نییە لە مەرجەکانی بۆ خاکی دۆنێتسک پاشەکشە بکات؛ هاوکات چاوی لە دەرفەتە دیپلۆماسییەکانی ئاسیا و بەتایبەت رۆڵی نێوەندگیریی بەیژینگە لە لووتکەی داهاتووی (ئاپیک) تاوەکو لە رێگەیەوە هاوکێشەی شەڕەکە بگۆڕێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە