Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

پۆلێنی دامەزراوەی (تایمز هایەر ئیجیوکەیشن): زانکۆی تیشک لەسەر ئاستی عێراق یەکەمە

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

 

بەگوێرەی پۆلینی دامەزراوەی (تایمز هایەر ئیجیوکەیشن)ی بەریتانی، زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک بۆ یەکەمین جار چووەتە نێو ریزبەندیی باشترین 1000 زانکۆی جیهانەوە و لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

بەپێی ریزبەندییەکە کە 2 هەزار و 297 زانکۆ لە 118 وڵات و هەرێمی جیهاندا لەخۆدەگرێ، زانکۆی تیشک لە ئاستی جیهاندا کەوتووەتە نێو لیستی زانکۆکانی (801 - 1000)، کە ئەمەش بەرزترین ئاستە کە زانکۆکانی عێراق تاوەکو ئێستا پێی گەیشتبن.

توێژینەوە و پێگەی نێودەوڵەتی

بە گوێرەی دامەزراوەکە، ئەنجامەکانی زانکۆی تیشک بەتایبەتی لە دوو بواردا زۆر باش بوون. یەکەمیان لە بواری "توێژینەوە" دا کە توانیویەتی 71.0 خاڵ بەدەستبێنێت. دووەمیشیان لە بواری "تێڕوانین و پێگەی نێودەوڵەتی"دا کە 67.7 خاڵی تۆمارکردووە.

زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک لە راگەیێندراوێکدا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی، توێژەران، خوێندکاران و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی کرد و رایگەیاند، ئەم دەستکەوتە بەرهەمی هەوڵی بەکۆمەڵ و پابەندبوونی بەردەوامی زانکۆکەیە بە پەروەردەی باڵا و توێژینەوەی کاریگەر.

هەڵسەنگاندنەکە چۆن دەکرێت؟

 

کۆڤاری (تایمز هایر ئێجوکەیشن)ـی بەریتانی کە لە ساڵی 1971ـەوە دامەزراوە، بۆ دیاریکردنی ئاستی زانکۆکان پشت بە پێنج کۆڵەکەی سەرەکی دەبەستێت؛ ئەوانیش بریتین لە: کوالیتیی توێژینەوە (30٪) کە زۆرترین رێژەی پێدراوە و کاریگەریی توێژینەوەکان هەڵدەسەنگێنێت، ژینگەی فێرکردن (29.5٪) کە تایبەتە بە ناوبانگی ئەکادیمی و رێژەی مامۆستا بۆ خوێندکار، ژینگەی توێژینەوە (29٪) کە تایبەتە بە بەرهەمهێنان و داهاتی توێژینەوەکان، هەروەها پێگەی نێودەوڵەتی (7.5٪) بۆ پێوانەکردنی رێژەی قوتابی و ستافی بیانی، لەگەڵ پەیوەندی بە پیشەسازییەوە (4٪) کە داهاتی زانکۆ لە کەرتی تایبەت و داهێنانە تۆمارکراوەکان هەژمار دەکات.


سیستمی نوێی ریزبەندییەکە

بۆ ریزبەندیی ساڵی 2027، دامەزراوەکە گۆڕانکاریی کردووە؛ تەنیا 300 زانکۆی یەکەم بە ژمارەی دروست پلەکانیان دیاری دەکرێت، بەڵام زانکۆکانی دوای ئەوان دەخرێنە نێو گرووپی فراوانترەوە. زانکۆی تیشک لەنێو ئەم سیستەمەدا توانیویەتی بچێتە نێو لیستی زانکۆکانی (801 - 1000).

ئەو زانکۆیانەشی کە ناتوانن مەرجە سەرەتاییەکان جێبەجێ بکەن (وەک بڵاوکردنەوەی لانیکەم هەزار توێژینەوەی باوەڕپێکراو لە ماوەی پێنج ساڵدا)، لە خوارەوەی لیستەکەدا دەمێننەوە بێ ئەوەی هیچ پلەیەکیان پێ بدرێت.


پێگەی زانکۆکانی دیکەی کوردستان و عێراق

بەپێی داتاکانی ریزبەندیی دامەزراوەی (تایمز)، جگە لە زانکۆی تیشک کە پلەی یەکەمی گرتووە، چەند زانکۆیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراق توانیویانە بچنە نێو پۆلێنە جیهانییەکەوە، کە بەپێی ئاستەکان بەم شێوەیەی خوارەوە ریزبەندی کراون:

لە پلەی (1001 - 1200): زانکۆی زاخۆ و زانکۆی تەکنەلۆجیای عێراق (لە بەغدا). 
لە پلەی (1201 - 1400): زانکۆکانی دهۆک و سلێمانی، لەگەڵ زانکۆکانی ئەنبار، زانکۆی موستەقبەل (پارێزگەی بابل) و زانکۆی ئیسلامی (پارێزگەی نەجەف). 
لە پلەی (1401 - 1600): زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.
لە پلەی (1601 - 1800): زانکۆی قاسم خەزرا لە پارێزگەی بابل. 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە