Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەربازە کەمئەندامبووەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن کە لەلایەن سعودیە پشتیوانی دەکرێن، لە بەرەی چیای هان لە رۆژئاوای شاری تەعز کۆبوونەتەوە. 3ـی تشرینی یەکەمی 2026. وێنە: ئەحمەد ئەلباشا/ فرانس پرێس.

سەربازە کەمئەندامبووەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن کە لەلایەن سعودیە پشتیوانی دەکرێن، لە بەرەی چیای هان لە رۆژئاوای شاری تەعز کۆبوونەتەوە. 3ـی تشرینی یەکەمی 2026. وێنە: ئەحمەد ئەلباشا/ فرانس پرێس.

جیهان

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە "پەرەسەندنی تووندی" شەڕی یەمەن نیگەرانە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

ستیفان دوژاریک، گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی دووشەممە رایگەیاند، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی و هۆشداریی خۆی لەبارەی "پەرەسەندنی تووندی" شەڕ و پێکدادانەکان لە یەمەن دەربڕیوە، لە کاتێکدا سعودیە سەرکردایەتیی هێرشێکی پێچەوانە دەکات لە دژی چەکدارانی حووسی.

گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: "سکرتێری گشتی زۆر نیگەرانە لە پەرەسەندنی تووندی شەڕ، کە لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو چڕتر بووەتەوە. ئەو بەردەوامیی هێرشە سنووربەزێنەکانی حووسییەکان بۆ سەر شانشینی سعودیە سەرکۆنە دەکات."

بەرپرسانی یەمەن رۆژی دووشەممە رایانگەیاند، هێزەکانی حکومەت بە هاوکاریی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو هاوپەیمانییەی سعودیە سەرۆکایەتیی دەکات، توانیویانە چەندین ناوچەی گرنگ لە دەوروبەری تەنگەی بابولمەندەب لە دەستی چەکدارانی حووسیی نزیک لە ئێران دەربهێننەوە.

لەسەر زەوی چی روویداوە؟
هێزەکانی حکومەت شارۆچکەی ستراتیژیی زوبابیان لە باکووری تەنگەکە کۆنترۆڵکردەوە، لەگەڵ هەردوو شارۆچکەی باب و حەدید؛ شایەتحاڵەکانیش دەڵێن تانک و هێزەکانی حکومەتیان بینیوە کە چوونەتە نێو ئەو ناوچانەوە.

تورکی مالیکی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی بە سەرۆکایەتیی سعودیە گوتی، 100 فڕۆکەی جەنگی لە بەرەبەیاندا بەشدارییان لەم هێرشەدا کردووە و توانیویانە "پاراستنی ئاسمانی" بۆ تەنگەی بابولمەندەب دابین بکەن و سەدان پێگەی حووسییەکان لەنێوببەن؛ هەروەها جەختی کردەوە کە هاوکارییە سەربازییەکانیان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی حووسییەکان لەو ناوچانە بە تەواوی لەنێودەبرێن.

رۆڵ و هاوکاریی ئەمریکا

مارکۆ رۆبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی چاوەڕوانکراو بوو کە حکومەتی یەمەن و سعودیە وەڵامی هێرشەکانی حووسییەکان بدەنەوە بۆ وەرگرتنەوەی خاکەکەیان و گوتی، سعودیە مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات.

هەروەها بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد، واشنتن لەم هێرشە نوێیەدا هاوکاریی پێشکێش بە سعودیە کردووە، لەوانەش پێدانی زانیاریی هەواڵگری، دیاریکردنی ئامانجەکان و پلاندانان بۆ هێرشەکە.

لە بەرەی تەعز چی دەگوزەرێت؟
لە کاتێکدا حکومەت لە کەناراوەکان پێشڕەوی دەکات، رۆژی یەکشەممە چەکدارانی حووسی توانییان دەست بەسەر شارۆچکەی توربەدا بگرن، کە شارۆچکەیەکی زۆر گرنگە و دەکەوێتە سەر رێگەی سەرەکیی نێوان شاری تەعز و شاری عەدەن کە پایتەختی کاتیی حکومەتە.

شارەزایانی سەربازی دەڵێن، کۆنترۆڵکردنی ئەم شارۆچکەیە لەلایەن حووسییەکانەوە، رێگەی گەیاندنی چەک و پێداویستیی بۆ هێزەکانی حکومەت لە تەعز بڕیوە و مەترسیی گەمارۆدانی تەواوەتیی شاری تەعزی لێکەوتووەتەوە کە سێیەم گەورەترین شاری یەمەنە.

دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "گزنگی یەمەن"
رەشاد عەلیمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەمەن لە گوتارێکی تەلەڤزیۆنیدا داوای هاوکاریی نێودەوڵەتی کرد بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی هەموو خاکەکەیان و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی کە ئۆپەراسیۆنی "گزنگی یەمەن" بە ئامانجی گێڕانەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت، ئازادکردنی سەنعای پایتەخت و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی حووسییەکان دەستیپێکردووە.

پاشخانی ململانێکە و کارەساتی مرۆیی
شەڕی ئەمجارە لە نێوەڕاستی مانگی تەممووزەوە دەستیپێکردەوە، کاتێک حووسییەکان بە مووشەک و درۆن هێرشیان کردە سەر سعودیە و گەمارۆی کەشتییەکانیان لە دەریای سووردا راگەیاند. لە مانگی ئەیلوولیشدا بە هێرشێکی خێرا دەستیان بەسەر بەندەری مەخا و تەواوی کەناراوەکان و تەنگەی بابولمەندەبدا گرت، کە 12%ـی بازرگانیی کەشتیوانیی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت.

بەپێی ئاماری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، تەنیا لەم شەپۆلە نوێیەی شەڕدا لانیکەم 959  کەس کوژراون و زیاتر لە 4 هەزار و 200  کەسیش بریندار بوون.

رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ رایگەیاندووە زیاتر لە 174 هەزار هاووڵاتی لە نێوخۆی یەمەندا ئاوارە بوون و زیاتر لە سێ هەزار کەسی دیکەش بە بەلەم بەرەو جیبۆتی هەڵاتوون.

وەزارەتی تەندروستیی یەمەن لە راگەیێندراوێکدا هۆشداری دا کە زۆربەی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی پارێزگای تەعز بەهۆی شەڕەوە داخراون یان توانای  پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییان نەماوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە