Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا

باڵەخانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا

جیهان

ئەمریکا هۆشدارییەکی تووند دەداتە ئەو دامەزراوە داراییانەی مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەن

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

06-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد06-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هۆشداری بە دامەزراوە داراییە بیانییەکان دەدات، ئەگەر بەردەوام بن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران یان کەرتی دارایی ئەو وڵاتە، ئەوا بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە سزایان بەسەردا دەسەپێندرێت.

بەپێی ئاگادارییەکی فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەرمایەکانی دەرەوە (OFAC) کە سەر بە وەزارەتی گەنجینەیە و لە رۆژی دووشەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2026 [سێشەممە بەکاتی هەولێر] دەرچووە، ئەو دامەزراوە داراییانەی مامەڵە لەگەڵ دامەزراوە سزادراوەکانی ئێران دەکەن، رەنگە لە هەر کاتێکدا بکرێنە ئامانج و دەبێت دەستبەجێ ئەو جۆرە چالاکی و پەیوەندییانە رابگرن.

ئاگادارییەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەم هەنگاوە بەشێکە لەو ئۆپەراسیۆنە ئابوورییەی کە لە 24ـی ئابی 2026 لەلایەن سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا راگەیەندراوە. لە چوارچێوەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا مەترسیی سزاکانی فراوانتر کردووە بەپێی فەرمانی جێبەجێکردنی 13902 بۆ ئەو کەس و قەوارانەی پاڵپشتیی کەرتەکانی سەرمایەی دیجیتاڵی، تەکنەلۆژیا، زێڕ، فڕۆکەوانی و کەشتیوانیی ئێران دەکەن.

لە ماوەی رابردوودا ئەمریکا چەندین بانکی لەم چوارچێوەیەدا سزاداوە، لەوانە:

- لە 28ـی ئابدا بانکی میسر لە ئیمارات سزادرا کە خاڵێکی گرنگ بوو بۆ دەستڕاگەیشتنی ئێران بە دۆلاری ئەمریکی.

- لە 4ـی ئەیلوولدا بانکی (Golden Global Bank) کە بنکەی لە تورکیایە، بەهۆی ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی دەیان ملیۆن دۆلار بۆ فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، لقەکانی سزادران.

- لە 14ـی ئەیلوولدا بانکی (VTB) بەهۆی تێوەگلانی لە چالاکییەکانی خۆدزینەوە لە سزاکانی سەر بانکەکانی ئێران، سزادرا.

وەزارەتی گەنجینە هۆشداریی داوە، ئەو دامەزراوانەی ئاسانکاری دەکەن بۆ ئەوەی ئێران دەستی بە سیستمی دارایی جیهانی بگات (لە نێویاندا دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ بانکە ئێرانییەکان یان لقەکانیان لە وڵاتی سێیەم)، رووبەڕووی سزای تووند دەبنەوە. هەروەها رەنگە رووبەڕووی سزای مەدەنی و تاوانکاری ببنەوە، ئەگەر مامەڵەکانیان ببێتە هۆی ئەوەی دامەزراوە یان کەسانی ئەمریکی سزاکان پێشێل بکەن. 

قەدەخەکردنی کردنەوە یان هێشتنەوەی هەژماری بانکی لە ئەمریکا یەکێکە لەو مەرجە تووندانەی کە رەنگە بەسەریاندا بسەپێندرێت.

لە چەند هەفتەی رابردوودا ئەمریکا هۆشداریی داوەتە وڵاتانی دیکە کە پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ تاران بپچڕێنن، ئەگەرنا مەترسیی ئەوەیان لەسەرە لە سیستمی دارایی پشتبەستوو بە دۆلار بێبەش بکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە