Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کارلێس پوچدیمۆنت، سەرۆکی پێشووی هەڵاتووی سەربەخۆخوازانی کەتەلۆنیا

کارلێس پوچدیمۆنت، سەرۆکی پێشووی هەڵاتووی سەربەخۆخوازانی کەتەلۆنیا

جیهان

رێگە بە سەرۆکی کەتەلۆنیای سەردەمی گشتپرسیی سەربەخۆیی دەدرێت بگەڕێتەوە ئیسپانیا

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

06-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی06-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

دادوەرێکی ئیسپانی رۆژی سێشەممە بڕیاری دەستگیرکردنی کارلێس پوچدیمۆنت، سەرۆکی پێشووی هەڵاتووی سەربەخۆخوازانی کەتەلۆنیای هەڵوەشاندەوە، ئەمەش رێگەی بۆ گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا خۆش دەکات بەرلە هەڵبژاردنی گشتیی مانگی تشرینی دووەم.

پوچدیمۆنت کە دوای هەوڵە سەرنەکەوتووەکەی ساڵی 2017ی کەتەلۆنیا بۆ سەربەخۆیی بۆ بەلجیکا هەڵات، پێشوازی لە بڕیارەکە کرد و وەک ساتێکی "زۆر تایبەت" ناوی برد و گوتی، ئەم بڕیارە کۆتایی بە زیاتر لە نۆ ساڵ لەوەی بە "سەرکوتکاریی سیاسی" ناوی برد، دەهێنێت.

پابلۆ یارێنا، دادوەری دادگەی باڵای ئیسپانیا، ئەم هەنگاوەی دوای ئەوە نا کە دادگەی دەستووریی ئیسپانیا پشتگیری لە فراوانکردنی یاسای لێبووردنی گشتی کرد.

ئامانج لە یاساکە هێورکردنەوەی گرژییەکان بوو لەو هەرێمە دەوڵەمەندەی باکووری رۆژهەڵاتی ئیسپانیا، دوای ئەوەی هەوڵە سەرنەکەوتووەکەی سەربەخۆیی بووەهۆی دروستبوونی خراپترین قەیرانی سیاسی لە ئیسپانیا لە چەندین دەیەی رابردوودا.

نزیکەی 400 کەس کە بەشداربوون لە هەوڵەکانی سەربەخۆیی لە لێبووردنەکە سوودمەندبوون، بەڵام پوچدیمۆنت کە سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کەتەلۆنیای دەکرد لە کاتی ئەنجامدانی گشتپرسییەکەی سەربەخۆیی، لە لێبووردنەکە بەدەر کرابوو.

پوچدیمۆنت تۆمەتبار کرابوو بە بەکارهێنانی سامانی گشتی بۆ رێکخستنی گشتپرسییەکە، کە دادگەکان رایانگەیاندبوو دەچێتە خانەی بەهەدەردانی سامانی گشتییەوە.

دوای گشتپرسییەکە، پوچدیمۆنت بۆ بەلجیکا هەڵات و فەرمانی دەستگیرکردنی لەسەر مابووەوە.

سەرەتا دادگەی باڵای ئیسپانیا بڕیاریدا کە یاسای لێبووردنی گشتی ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، لەنێویاندا پوچدیمۆنت.

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، پێشوازی لە هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی دەستگیرکردنەکە کرد و رایگەیاند، ئەم بڕیارە رێگە بە کەتەلۆنیا دەدات "چاوی لە داهاتوو بێت".

سانچێز لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە مەدرید گوتی: "دەبێت خۆشحاڵ بین کە ئەم بڕیارە هاوکاریی کۆمەڵگەی کەتەلۆنیش دەکات، هەروەک چۆن لەم ماوەیەدا داوایان دەکرد."

بەڵام پوچدیمۆنت هۆشداری دا کە هەڵمەتەکەی بۆ کەتەلۆنیایەکی سەربەخۆ سەرەڕای ساڵانی دوورکەوتنەوەی لە وڵات، دوور لە کۆتاییهاتنە.

پوچدیمۆنت لە گوتارێکدا لە بەلجیکاوە، بێ ئەوەی ئاماژە بە کاتی گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا بکات، گوتی: "لە رووی پەیوەندییەکانی نێوان کەتەلۆنیا و ئیسپانیاوە، ئەمڕۆ هیچ شتێك چارەسەر نەبووە."

سەرۆکی پێشووی کەتەلۆنیا لە ئابی 2024دا دوای نزیکەی حەوت ساڵ لە مانەوە دوور لە وڵات، بۆ ماوەیەکی کورت گەڕایەوە بارسێلۆنا و لە بەرامبەر هەزاران لایەنگریدا دەرکەوت و بەڵێنیدا کە بەردەوام دەبێت لە خەبات بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیا.

دواتر بەرلە دەنگدانی پەرلەمانی هەرێمەکە بۆ دەستنیشانکردنی سالڤادۆر ئیا-ی سۆشیالیست وەک سەرۆکی کەتەلۆنیا، پوچدیمۆنت دیارنەما و خۆی لە ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیس بۆ دەستگیرکردنی شاردەوە.

لە کاتی دوورخراوەییدا، هەردوو دایک و باوکی لە ئیسپانیا کۆچی دواییان کرد و نەیتوانی بەشداری لە رێوڕەسمی کۆچی دواییان بکات.

یاسای لێبووردنی گشتی بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانیی پارتە سەربەخۆخوازەکانی کەتەلۆنیا پەسندکرا، کە پشتیوانیی ئەوان رێگەی بە سانچێز دا دوای هەڵبژاردنی 2023  لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

لایەنە راستڕەوەکانی ئیسپانیا بە تووندی دژی لێبووردنەکە بوون، بەجۆرێک پارتیی جەماوەریی (PP) و پارتیی فۆکسی راستڕەوی تووندڕەو پێیانوابوو ئەم یاسایە سەروەریی یاسا تووشی سستبوون دەکات.

ئەو دوو پارتە بە بەردەوامی سانچێزیان تۆمەتبار دەکرد بەوەی کە دەنگەکانی سەربەخۆخوازانی کەتەلۆنیای لەبەرامبەر پشتیوانیی سیاسی کڕیوە و خۆپێشاندانی گەورەیان دژی یاسای لێبووردنەکە رێکخست.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە