Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

بۆچوونی هاووڵاتییانی ئەمریکا لەبارەی هەڵبژاردنی نیوەخولی کۆنگرێسەوە

دیار کوردە

دیار کوردە

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دیار کوردە
دیار کوردە07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

هاووڵاتییانی ئەمریکا دیدی جیاوازیان لەبارەی هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەیان و هاوسەنگیی هێز لەنێوان کۆماری و دیموکراتەکاندا هەیە. لە کاتێکدا بەشێک لە دەنگدەران خوازیاری کۆنترۆڵی کۆنگرێسن لەلایەن کۆمارییەکانەوە بۆ پاراستنی "بەها ئەمریکییەکان"، بەشێکی دیکەیان دەیانەوێت دەسەڵاتی دیموکراتەکان فراوانتر بێت بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتی سەرۆک و چارەسەرکردنی کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان.

مایک تەیکەر، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان، یەکێکە لەو دەنگدەرانەی پێی باشە کۆمارییەکان دەسەڵاتیان لە ئەنجوومەنی نوێنەران و پیراندا زیاتر بێت و دەڵێت: "پێویستە زیاتر سەرنجمان لەسەر بەها ئەمریکییەکان بێت کاتێک دێتە سەر کۆمارەکەمان... و سەرنجدان لەسەر سۆشیالیزم کەمتر بێتەوە."

لە بەرامبەردا، دێرک مارچێنسن کە پیاوێکی رەشپێستی تەمەن 38 ساڵە و لە کەرتی تەکنەلۆژیادا کار دەکات، نیگەرانە لە دۆخی ئابووری، ئاسایش و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی. ئەو دەڵێت: "من ئەم پاییزە دەنگ بە دیموکراتەکان دەدەم، هەمووی شین؛ چونکە ناتوانم چاوپۆشی لەو کەسەی لە کۆشکی سپییە و هەروەها دەسەڵاتی کۆمارییەکان بەسەر سێناتدا بکەم."

هەندێک لە هاووڵاتییان لە ململانێی بەردەوامی نێوان هەردوو پارت بێزاربوون. تۆم جێفێرس، خانەنشینێکی سەربازییە و داوا دەکات هەردوولا واز لە "بەفیڕۆدانی پارەی باجدەران" و "دەمەقاڵێ" بهێنن. ئەو دەڵێت: "لە ژوورێکدا دابنیشن و تەواوی بکەن... پارەتان پێدەدرێت بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێک، نەک بەردەوام دەمەقاڵێ لەسەر هەمان شت بکەن."

لای خۆیەوە، تێری ئاندرسن، خانەنشینێکی دیکەیە و خوازیارە دیموکراتەکان کۆنترۆڵی کۆنگرێس بکەن تەنیا بۆ ئەوەی "دەسەڵاتی سەرۆک سنووردار بکرێت، کە پێیوایە خراپ بەکاردەهێنرێت."

نیگەرانییەکەی دیکەی دەنگدەران ئەوەیە کە ئەگەر کۆمارییەکان کۆنگرێس لەدەست بدەن، سەرۆکی ئەمریکا تووشی دۆخی "سەرۆکی بێدەسەڵات" دەبێت. شۆن ئایدیالمان، کارمەندێکی بەریدە و دەڵێت، لە دۆخێکی لەو جۆرەدا سەرۆک ناتوانێت دەستپێشخەرییەکانی بباتە پێشەوە، چونکە "بەشێکی زۆری کۆماری و دیموکراتەکان لە خەمی بەرژەوەندیی خەڵکدا نین."

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە