Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەیە لە پاریس. وێنە: عەرەب نیووز

باڵەخانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەیە لە پاریس. وێنە: عەرەب نیووز

جیهان

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: 1.1 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگمان بۆ دۆخی لەناکاو ئامادەیە

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ 

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە رایدەگەیێنێت، وڵاتانی ئەندام لە ئاژانسەکە خاوەنی نزیکەی 1.1 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگن بۆ دۆخی لە ناکاو (لەوانەش سەرووی 200 ملیۆن بەرمیل گازوایل)؛ هاوکات ئامادەیی تەواوی خۆیان دەربڕیوە بۆ خستنەڕووی بڕی زیاتر لەو نەوتە بۆ بازاڕەکان تاوەکو رێگە لە تەنگژەی وزە بگیرێت.

رۆژی چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2026، لە راگەیێندراوێکدا دوای کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام،  فاتیح بیرۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە رایگەیاند، حکومەتەکانی ئەندام لە ئاژانسەکە بڕیاریانداوە بە خێراکردنی پرۆسەی خستنەڕووی یەدەگی نەوت کە لە چوارچێوەی "هەنگاوی بەکۆمەڵ"ی ئاداری 2026 راگەیێندرابوو، بەتایبەت لە پێشینەدان بە خستنەڕووی یەدەگی سووتەمەنیی دیزڵ (گازوایل) بەهۆی ئەو کورتهێنانەی لە بازاڕەکاندا دروستبووە.

پەرەسەندنی قەیرانی تەنگەی هورمز و نرخی نەوت

بەشێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە کاریگەرییەکانی داخستنی تەنگەی هورمز لەلایەن ئێرانەوە؛ وڵاتانی ئەندام پێشوازییان لە راگەیێندراوی سەرکردەکانی کۆمەڵەی حەوت (G7) کرد بۆ پاراستنی ئاسایشی وزەی جیهانی و بەردەوامیی جووڵەی ئازادانەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان.

قەیرانەکە لە 28ی شوباتەوە سەریهەڵدا کاتێک ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران و تاران بە هێرشی مووشەکی و درۆنی وەڵامی دایەوە؛ دواتریش لە 2ی ئاداری 2026ەوە تەنگەی هورمزی داخست. بەهۆی ئەم پەرەسەندنانەوە، نرخی نەوت لە 72 دۆلارەوە بۆ 120 دۆلار هەڵکشا و ئێستاش بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە دەوروبەری 101 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

خستنەڕووی 325 ملیۆن بەرمیل لە یەدەگ

بەپێی راپۆرتی ئاژانسەکە، بۆ بەرپەرچدانەوەی کاریگەرییەکانی ئەم قەیرانە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 325 ملیۆن بەرمیل نەوت لە یەدەگی ستراتیژیی وڵاتان خراوەتە بازاڕەکانی جیهانەوە و لە ئەگەری پێویستبووندا، 100 ملیۆن بەرمیلی دیکەش لەو بڕەی بەڵێنی لەسەر دراوە دەخرێتە بازاڕەوە.

سکرتارییەتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی بازاڕ و لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی بۆردی بەڕێوەبردنی ئاژانسەکەدا هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ دۆخی کەرتی وزە و پێداویستییەکانی بازاڕ دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە