Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ کوڕەکانی ئێریک (چەپ) و دۆناڵد ترەمپ جونیۆر لە یاریگای گۆڵف.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ کوڕەکانی ئێریک (چەپ) و دۆناڵد ترەمپ جونیۆر لە یاریگای گۆڵف.

جیهان

ترەمپ گرێبەستێکی 6.6 ملیار دۆلاری دەداتە کۆمپانیایەکی نزیک لە کوڕەکانی

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پڕۆژەیەکی گەورەی بە بەهای 6.6 ملیار دۆلار لەگەڵ کۆمپانیای بەرگری و ژیریی دەستکردی (ئاندوریل ئیندەستریز) راگەیاند. ئەمە نوێترین گرێبەستی حکومەتی ئەمریکایە لەگەڵ کۆمپانیایەک کە پەیوەندیی راستەوخۆی بە وەبەرهێنانەکانی کوڕانی سەرۆکەوە هەیە.

بەپێی بڕیاری ئیدارەی ترەمپ، هێزی دەریایی ئەمریکا 2.9 ملیار دۆلار لە تێچووی گشتیی پڕۆژەکە دەدات، بۆ ئەوەی کارگەیەکی نوێ لە ناوچەی باڵتیمۆر لە ویلایەتی مێریلاند دروست بکرێت. ئەو کارگەیە تایبەت دەبێت بە دروستکردنی پارچە سەرەکییەکانی ژێردەریایی هێرشبەری ئەتۆمی.

ترەمپ لە کاتی راگەیاندنی پڕۆژەکەدا گوتی: "لە سەرکەوتنێکی گەورەدا بۆ وڵاتەکەمان و شاری باڵتیمۆر، کۆمپانیای ئاندوریل 3.7 ملیار دۆلار لەم کەشتیخانە پێشکەوتووەدا دادەنێت کە بۆ هەمیشە بە ناوی (ئارسیناڵ-2) دەناسرێت. لێرەدا نەوەی نوێی ژێردەریاییەکانی ئەمریکا دروست دەکرێن، لەوانەش ژێردەریاییە بێ سەرنشینەکان."

بەپێی بەدواداچوونی میدیای ئەمریکی، ئەو کۆمپانیا بەرگرییانەی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ جونیۆر و ئێریک ترەمپی کوڕانی سەرۆکەوە پشتگیرییان لێدەکرێت، لە دوای دەستپێکردنی ئەو وەبەرهێنانەوە، زیاتر لە شەش ملیار دۆلاریان لە گرێبەستەکان و تەندەرەکانی حکومەت دەستکەوتووە.

کۆمپانیای سەرمایەگوزاریی (1789 کاپیتەڵ) کە دۆناڵد ترەمپ جونیۆر یەکێکە لە شەش هاوبەشە سەرەکییەکەی، لە حوزەیرانی 2025ـدا پشکێکی گەورەی لە کۆمپانیای (ئاندوریل) کڕییەوە. لەو کاتەوە، ئەو کۆمپانیایە 135 گرێبەستی دیکەی لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا بە بەهای نزیکەی 1.8 ملیار دۆلار وەرگرتووە.

هەروەها چەند کۆمپانیایەکی دیکەی دروستکردنی درۆن، وەک (ئەنیاژواڵ ماشینز) و (پاوەروەس)، لەگەڵ کۆمپانیای مووشەکیی (فایەرهۆک ئێرۆسپەیس) و کۆمپانیای دروستکردنی رۆبۆتی مرۆڤئاسا بە ناوی (فاوەندەیشن فیوچەر ئیندەستریز) کە ئێریک ترەمپ راوێژکاریەتی، گرێبەستی گەورەیان لە وەزارەتی بەرگری (پێنتاگۆن) و هێزی ئاسمانیی ئەمریکا وەرگرتووە.

ژمارەیەک سیناتۆری ناسراو لە نامەیەکدا بۆ پشکنەری گشتیی وەزارەتی بەرگری داوایان کردووە بە پەلە لێکۆڵینەوە لە ئەگەری گەندەڵی و بەرژەوەندیی تایبەت لە پێدانی ئەم گرێبەستانەدا بکرێت.

سیناتۆرەکان هۆشدارییان داوە لەوەى بێدەنگبوون بەرامبەر ئەم دۆسیەیە، رۆڵی چاودێریی سەربەخۆ بەسەر وەزارەتی بەرگرییەوە دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

لە بەرامبەردا، گوتەبێژێک بە ناوی کوڕانی ترەمپ هەموو تۆمەتەکانی رەتکردەوە و گوتی: "دۆن و ئێریک بازرگانی بەئەزموونن و دەیان ساڵ پێش ئەوەی باوکیان بێتە نێو سیاسەت، لە بوارە جیاوازەکاندا وەبەرهێنانیان کردووە. بڕیارەکانی ئەوان تەنیا بازرگانیی سەربەخۆن و دەستوەردان لە هیچ بڕیار و گرێبەستێکی حکومەتدا ناکەن."

هاوکات ئەو کۆمپانیایانەش دەڵێن گرێبەستەکانیان تەنیا لەسەر بنەمای توانای ئەندازیاری و کوالێتیی بەرهەمەکانیان وەرگرتووە، نەک لەبەر هۆکاری ناسیاوی و سیاسی. 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە