Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک منداڵی کۆچبەر لە یەکێک لە کەمپێکی پەنابەران لە ئیسپانیا. وێنە: AFP

ژمارەیەک منداڵی کۆچبەر لە یەکێک لە کەمپێکی پەنابەران لە ئیسپانیا. وێنە: AFP

جیهان

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە دوو لەسەر سێی منداڵانی کۆچبەر بە تەنیا دەگەنە ئەورووپا

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

راپۆرتێکی هاوبەشی ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات، زیاتر لە دوو لەسەر سێی ئەو منداڵە کۆچبەرانەی پار گەیشتوونەتە ئەورووپا بە تەنیا و بێ سەرپەرشتیار بوون، هاوکات لە رێگاکاندا رووبەڕووی تووندوتیژیی جەستەیی، ئەشکەنجەدان و کاری زۆرەملێ بوونەتەوە.


بەپێی راپۆرتەکە کە لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM)، کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران (UNHCR) و رێکخراوی یونیسێف (UNICEF) ئامادەکراوە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەی گشتیی منداڵانی کۆچبەر بە رێگەی وشکانی و دەریایی بە رێژەی 25% کەمیکردووە، بەڵام رێژەی ئەو منداڵانەی بە تەنیا گەشتیان کردووە لە 51%ـەوە بۆ 67% بەرزبووەتەوە.

لە ساڵی 2025دا، لە کۆی 31 هەزار و 100 منداڵ کە گەیشتوونەتە وڵاتانی باشووری ئەورووپا (بولگاریا، قوبرس، یۆنان، ئیتاڵیا، ماڵتا و ئیسپانیا)، زیاتر لە 20 هەزار منداڵیان وەک "بێ سەرپەرشتیار" تۆمارکراون؛ تەنانەت لە ئیتاڵیا و ئیسپانیا رێژەی منداڵانی بێ یاوەر گەیشتووەتە 86%، کە زۆربەیان خەڵکی میسر، ئەریتریا، بەنگلادیش و سۆماڵ بوون.

ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان هۆکاری ئەم کۆچە مەترسیدارەی منداڵان بۆ شەڕ، هەژاری و کارەساتە سرووشتییەکان دەگەڕێننەوە، هاوکات هۆشداری دەدەن لەوەی تەوندکردنەوەی رێکارە یاساییەکان لە ئەورووپا، منداڵان پاڵپێوەدەنێت بۆ کەوتنە داوی قاچاخچییەکان.

ئەیمی پۆپ، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ لەمبارەیەوە گوتی: "منداڵان بەهۆی نەبوونی رێگەی سەلامەت دەکەونە بەر تووندوتیژی و چەوسانەوە؛ پێویستە وڵاتانی ئەورووپا و وڵاتانی ترانزێت هاوکارییەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ تێکشکاندنی ئەو تۆڕە قاچاخچییانەی منداڵان دەکەنە نێچیر."

ئامارەکان دەریدەخەن کە پڕۆسەی وەرگرتن و نیشتەجێکردنەوەی منداڵانی پەنابەر لەنێوخۆی ئەورووپادا 67% کەمی کردووە و لە ساڵی 2025دا تەنیا 3,400 منداڵ نیشتەجێکراونەتەوە.

توێژینەوەکە پشتی بە گوتەی 4,600 مێرمنداڵ و گەنجی تەمەن 15 بۆ 24 ساڵ بەستووە کە لە رێگەی دەریای ناوەڕاست و باڵکانەوە پەڕیونەتەوە؛ نزیکەی نیوەیان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە رووبەڕووی تووندوتیژیی جەستەیی بوونەتەوە.

شایەتحاڵەکان ئاماژەیان بە ئەشکەنجەدان، رفاندن بۆ باج و بەکارهێنانیان بۆ کاری زۆرەملێ کردووە، بەتایبەت لە خاکی لیبیادا کە زۆرترین تاوان و پێشێلکاری بەرامبەر ئەم کۆچبەرە کەم تەمەنانە تێیدا تۆمارکراوە. هەروەها بەشێکی زۆریان لە رێگەی دەریای ناوەڕاستدا لەلایەن باندە قاچاخچییەکانەوە بە بەڵێنی درۆی کار و بەڵگەنامەی فەرمی هەڵخەڵەتێنراون.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە