Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

خۆپێشاندانی قوتابیان لە پاریس. وێنە: AFP

خۆپێشاندانی قوتابیان لە پاریس. وێنە: AFP

جیهان

بەهۆی خۆپێشاندانەکانی فەرەنساوە پاریس و تاران باڵیۆزەکانی یەکدی بانگهێشت دەکەن

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

ئاڵۆزییە دیپلۆماسییەکانی نێوان پاریس و تاران بەهۆی خۆپێشاندانی قوتابیانی ئامادەیی لە فەرەنسا روو لە هەڵکشان دەکەن؛ وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا باڵیۆزی ئێرانی بانگهێشت کرد و تۆمەتباری کرد بە بەڕێوەبردنی "کەمپینێکی زانیاریی چەواشەکارانە."

رۆژی چوارشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا محەممەد ئەمیننەژاد، باڵیۆزی ئێرانی لە پاریس بانگهێشت کرد و لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "بە باڵیۆزی ئێرانمان راگەیاندووە کە ئەو ناوەڕۆکە چەواشەکارانەی لەلایەن هەژمارە فەرمییەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەکرێنەوە، بە تەواوی قبووڵنەکراوە."

ئەم هەنگاوەی پاریس وەڵامێک بوو بۆ تاران؛ کاتێک رۆژی سێشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئێران پیر کۆچارد، باڵیۆزی فەرەنسای بانگهێشت کردبوو و ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕیبوو بەرامبەر ئەوەی کە بە "مامەڵەی تووندوتیژانەی پۆلیسی فەرەنسا بەرامبەر خۆپێشاندەران" ناوی بردبوو.

ئەم گرژییە دیپلۆماسییە لە کاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی فراوانی قوتابیانی قۆناخی ئامادەیی زۆربەی شارەکانی فەرەنسای گرتووەتەوە و گرژیی گەورەی لێکەوتووەتەوە. هێزە ئەمنییەکانی فەرەنساش بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللەی پلاستیکی رووبەڕووی خۆپێشاندەران بوونەتەوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی فەرەنسا، زیاتر لە 6,500 کەس دەستگیرکراون، کە زۆرینەیان نەوجەوان و خوار 18 ساڵن، زیاتر لە 700 پۆلیس و 215 قوتابی بریندار بوون. هەروەها 24 قوتابخانە لە سەرانسەری وڵاتدا سووتێنراون یان تاڵان کراون.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە