Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس دەڕوانێتە سەرەوە، لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی باڵای کەرتی تەکنەلۆجیا لەبارەی ژیریی دەستکرد لە کۆشکی سپی لە واشنتن دی سی بۆ رۆژنامەڤانان دەدوێت، 29ـی ئەیلوولی 2026. (وێنە: کێنت نیشیمورا/ فرانس پرێس)

جیهان

ترەمپ باڵاترین مەدالیای زانستیی ئەمریکا پێشکێش بە ئیلۆن مەسک و سەرکردەکانی تەکنەلۆجیا دەکات

بژار زوبێر

بژار زوبێر

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ 

کۆشکی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە لە رێوڕەسمێکدا باڵاترین خەڵاتی زانستیی وڵاتەکەی پێشکێش بە ئیلۆن مەسک و ژمارەیەک لە سەرکردە دیارەکانی کەرتی تەکنەلۆجیا دەکات.

لووتکەی زانست و خەڵاتکراوە دیارەکان

لە لووتکەی "زانست: سەردەمێکی زێڕینی نوێ"، هەریەک لە سێرگی برین، هاودامەزرێنەری گووگڵ؛ جێنسن هوانگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێنڤیدیا و لیزا سوو، سەرۆکی کۆمپانیای ئەی ئێم دی، (مەدالیای نیشتمانیی زانست) لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە وەردەگرن.

هەروەها مایکڵ دێڵ، خاوەنی کۆمپانیای دێڵ و ساتیا نادێلا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مایکرۆسۆفت "مەدالیای نیشتمانی بۆ تەکنەلۆجیا و داهێنان" وەردەگرن، کە باڵاترین خەڵاتی ئەمریکایە لەو بوارەدا.

لیز هیوستن: "ئەو کەسانەی خەڵاتەکە وەردەگرن هاوکارن لە دەستەبەرکردنی ئەوەی ئەمریکا بەردەوام بێت لە پێشەنگایەتیکردنی جیهان لە بواری داهێناندا" گوتەبێژی کۆشکی سپی

لیز هیوستن، گوتەبێژی کۆشکی سپی رۆژی چوارشەممە بە کاتی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "ئیدارەی ترەمپ سوپاسگوزارە بۆ خزمەت و بەشداریی ئەم سەرکردە ناوازانە لە بوارەکانی زانست و تەکنەلۆجیادا. ئەو کەسانەی خەڵاتەکە وەردەگرن هاوکارن لە دەستەبەرکردنی ئەوەی ئەمریکا بەردەوام بێت لە پێشەنگایەتیکردنی جیهان لە بواری داهێناندا."

پەیوەندییەکانی ترەمپ و ئیلۆن مەسک

ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیاکانی سپەیس ئێکس و تێسلا، جارێکی دیکە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ترەمپ ئاسایی بوونەتەوە، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو بەهۆی رۆڵی مەسک لە سەرۆکایەتیکردنی فەرمانگەی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت تووشی ساردی ببوون. مەسک گەورەترین بەخشەری دارایی بوو بۆ کەمپەینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ترەمپ لە ساڵی 2024دا.

مانگی رابردوو هەریەک لە مەسک و هوانگ لە ئێوارەخوانی فەرمیی ترەمپ بۆ شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە کۆشکی سپی بەشدار بوون. هەروەها هەفتەی رابردووش لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی کەرتی تەکنەلۆجیا لە کۆشکی سپی ئامادە بوون و بەڵێنیان دا چاودێریی مەترسییەکانی سیستمەکانی ژیریی دەستکردی خۆیان بکەن.

"ترەمپ هۆشدارییەکانی پەیوەست بە مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد رەتدەکاتەوە و بە کۆڵەکەی سەردەمی زێڕینی ئابووریی ئەمریکای دەزانێت"

دیدی ترەمپ بۆ ژیریی دەستکرد و هەڵبژاردنەکان

ترەمپ هۆشدارییەکانی پەیوەست بەوەی کە گوایە ژیریی دەستکرد دەکرێت مرۆڤایەتی لەنێوببات رەتکردووەتەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم بوارە زۆر گرنگە بۆ ئەو شتەی ناوی دەنێت "سەردەمی زێڕین"ی ئابووریی ئەمریکا لە خولی دووەمی سەرۆکایەتییدا.

ئەم رێوڕەسمە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە پارتی کۆماریی سەر بە ترەمپ لەبەردەم مەترسیی لەدەستدانی زۆرینەی کۆنگرێسدایە لە هەڵبژاردنەکانی نیوەخول لە مانگی داهاتوودا، ئەوەش بەهۆی نیگەرانیی دەنگدەران لە جەنگی دژی ئێران و زیادبوونی گرانی لە ئەمریکا.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە