Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

خۆپێشاندەرێک کە تیشێرتێکی لەبەردایە و لەسەری نووسراوە "S.O.S. CUBA"، لە هۆڵەکە دەکرێتە دەرەوە لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گردبوونەوەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە هۆڵی فریمەن کۆلیسیۆم لە شاری سان ئەنتۆنیۆ لە ویلایەتی تێکساس قسە دەکات، 7ـی تشرینی یەکەمی 2026. (وێنە: ماندێل نگان/ فرانس پرێس)

جیهان

خۆپێشاندەران گوتاری ترەمپ لە تێکساس دەبڕن؛ چەندین کەس دەرکران و سەرۆکەکە گاڵتەی پێکردن

بژار زوبێر

بژار زوبێر

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی چوارشەممە بە کاتی ناوخۆ، لە شاری سان ئەنتۆنیۆ لە ویلایەتی تێکساس، لە کاتی گوتاردانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لانیکەم 10 کەس بەهۆی دروستکردنی دەنگەدەنگ و پشێوی لە هۆڵەکە کرانە دەرەوە، لە کاتێکدا ترەمپ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی بەربژێری پارتەکەی سەردانی ئەو شارەی کردبوو.

لە کاتی گوتارەکەیدا، چەند جارێک کەسانێک هەستان و قسەکانی ترەمپیان بڕی، ئەمەش بووە هۆی تووڕەبوونی لایەنگرانی سەرۆک و تەنانەت لە چەند شوێنێک شەڕەدەستیش دروستبوو، تاوەکو پۆلیس دەستوەردانی کرد و کەسێکیان بە کەلەپچەکراوی بردە دەرەوە.

ترەمپ لەسەر سەکۆکەوە گاڵتەی بەو کەسانە دەکرد کە دەردەکران. دوای دەرکردنی یەکێکیان، رووی لە خەڵکەکە کرد و گوتی: "ئێستا ئەو دەگەڕێتەوە ماڵەوە بۆ لای دایکی، بەڵام ئەوەی نایزانێت ئەوەیە کە دایکی دەنگی بە ترەمپ داوە!"

هەروەها گاڵتەی بە کێشی لەشی یەکێکی دیکەیان کرد و گوتی "پێویستە زۆر لە کێشەکەی داببەزێنێت" و هەندێکی دیکەشی بە کەسانی "ناشیرین" وەسفکرد.

دۆناڵد ترەمپ: "ئێستا ئەو دەگەڕێتەوە ماڵەوە بۆ لای دایکی، بەڵام ئەوەی نایزانێت ئەوەیە کە دایکی دەنگی بە ترەمپ داوە!"

بۆچی ترەمپ ئەوەندە خەمی تێکساسیەتی؟

ئەمە سێیەمین سەردانی ترەمپ بوو لە ماوەی تەنیا یەک مانگدا بۆ تێکساس. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە پارتی کۆماری زۆر نیگەرانە لە دۆخی هەڵبژاردن لەو ویلایەتەدا. ویلایەتی تێکساس لە مێژە قەڵای سەرەکیی کۆمارییەکان بووە و هەمیشە بە ئاسانی بردوویانەتەوە.

بەڵام ئەمجارە، کێن پاکستن، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ ئەنجوومەنی پیران کەوتووەتە کێبڕکێیەکی زۆر سەخت لەگەڵ جەیمس تالاریکۆ، بەربژێری دیموکراتەکان.

مەترسییەکە لە چیدایە؟

لە هەڵبژاردنەکانی 3ـی تشرینی دووەمدا، ئەگەر کۆمارییەکان لە تێکساس بدۆڕێن، گورزێکی گەورەی سیاسییان بەر دەکەوێت و رەنگە زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لەدەستبدەن.

"دۆڕانی کۆمارییەکان لە تێکساس دەبێتە هۆی لەدەستدانی زۆرینەی ئەنجوومەنی پیران بە قازانجی دیموکراتەکان"

هەر بۆیە ترەمپ و جەی دی ڤانسی جێگری، هەڵمەتێکی بەرفراوانیان لەو ویلایەتە کۆنەپەرست و لایەنگرانەی خۆیان دەستپێکردووە تاوەکو رێگە لە سەرکەوتنی دیموکراتەکان بگرن.  

پێگەی ویلایەتی تێکساس لە نەخشەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا

تێکساس خاوەنی 2 کورسیی ئەنجوومەنی پیران و 38 کورسیی ئەنجوومەنی نوێنەرانە

⭐ ویلایەتی تێکساس (Texas)

قەڵای سەرەکیی کۆمارییەکان لە باشووری ئەمریکا

2 کورسیی پیران 38 کورسیی نوێنەران
• ئەنجوومەنی پیران (سەنات): هەر ویلایەتێک لە کۆی 50 ویلایەتەکە بە یەکسانی خاوەنی 2 کورسییە (کۆی گشتی: 100 کورسی).
• ئەنجوومەنی نوێنەران: کورسییەکان بەپێی دانیشتووان دابەشکراون (کۆی گشتی: 435 کورسی)؛ وەک: کالیفۆرنیا (52)، تێکساس (38)، فلۆریدا (28)، نیویۆرک (26)، پێنسلڤانیا (17) و ئیلینۆی (17).
سەرچاوە: نووسینگەی سەرژمێریی ئەمریکا (US Census Bureau) و ئەنجوومەنی پیران (US Senate). 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە