Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێنسۆ سۆوای، زانای ژاپۆنی و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵ، لە کاتی گەیشتنی بۆ کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی لە دوای بردنەوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا لە زانکۆی تۆکیۆ بۆ زانست لە شاری تۆکیۆ، چەپکەگوڵی پێشکێش دەکرێت، 7ـی تشرینی یەکەمی 2026. (وێنە: ئەندرۆ کابالێرۆ-رەینۆڵدز/ فرانس پرێس)

جیهان

دوو زانای فەرەنسی و ژاپۆنی خەڵاتی نۆبڵی کیمیایان بۆ شیکارکردنی نهێنییەکی 100 ساڵە بردەوە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی چوارشەممە، خەڵاتی نۆبڵی کیمیا بە هاوبەشی بەخشرایە هەردوو زانا هێنری کاگن، تەمەن 95 ساڵ لە فەرەنسا و کێنسۆ سۆوای، تەمەن 76 ساڵ لە ژاپۆن، کە توانیویانە نهێنییەکی زانستیی 100 ساڵ لەمەوبەر چارەسەر بکەن و شۆڕشێک لە پیشەسازیی دروستکردنی دەرماندا دروست بکەن. 

نهێنییەکە چی بوو؟ 
بۆ ئەوەی بە سادەیی تێبگەین، دەستەکانی خۆت بهێنە پێش چاوت:

دەستی چەپ و دەستی راستت لە رووکەشدا تەواو هاوشێوەن، رێک وەک وێنەدانەوەی یەکدی وان. بەڵام لە راستیدا ناتوانیت دەستکێشی دەستی راست بکەیتە دەستی چەپت، چونکە ئاراستەکەیان پێچەوانەی یەکە.

لەنێو خانەکانی جەستە و گەردیلە کیمیاییەکانیشدا هەمان شت هەیە. کاتێک لە تاقیگەدا ماددەیەک دروست دەکرێت، هەردوو شێوەکەی (دەستی چەپ و دەستی راست) پێکەوە بەرهەمدێن.

جەستەی مرۆڤ سەیرە: خانەکانی لەشی ئێمە تەنیا یەکێک لەم دوو شێوەیە دەناسنەوە و بەکاری دەهێنن. بۆ ماوەی زیاتر لە 100 ساڵ بوو زانایان نەیاندەزانی چۆن و بۆچی سروشت بە تەنیا یەک جۆریان هەڵدەبژێرێت.

نموونەی کلیل و قفڵەکە: بۆچی ئەم بابەتە مەترسیدارە؟
ئەکادیمیای نۆبڵ لە راگەیێندراوێکی جیاوازدا بابەتەکەی بە کلیل و قفڵ چواندووە:
"وا دابنێ وەستایەک کلیل دروست دەکات، بەڵام هەر کاتێک کلیلێک لێدەدات، دوو دانەی هاوشێوە بەڵام پێچەوانەی یەکدی دروست دەبن؛ تەنیا یەکێکیان قفڵەکە دەکاتەوە، ئەوی دیکەیان ئەگەر بیخەیتە نێو قفڵەکەوە دەیشکێنێت."

کارەساتی دەرمانی تالیدۆماید (لە پەنجاکانی سەتەی رابردوو):

گەورەترین نموونەی مەترسیی ئەم کلیلە هەڵەیە لە مێژوودا، دەرمانی تالیدۆماید بوو کە بۆ ژنانی دووگیان بەکارهات. دەرکەوت یەکێک لە وێنە ئاوێنەییەکانی دەرمانەکە چارەسەری دڵتێکەڵهاتنی دەکرد، بەڵام وێنە پێچەوانەکەی تەنیشتی لە نێو دەرمانەکەدا، بووە هۆی ئەوەی هەزاران منداڵ بە کەمئەندامی و شێواوی لەدایک ببن. لەبەر ئەوە زۆر گرنگ بوو زانایان بزانن چۆن تەنیا ئەو بەشە باشەی دەرمانەکە بەرهەمبهێنن بەبێ وێنە زیانبەخشەکەی تەنیشتی.

ئەم دوو زانایە چییان کرد؟
هێنری کاگن لە ساڵانی هەشتاکان رێگەیەکی نوێی دۆزییەوە بۆ دەستکاریکردنی کارلێکە کیمیاییەکان، تاوەکو بتوانێت بڕی یەکێک لە وێنە ئاوێنەییەکان لە ئەوی دیکە زیاتر بکات.

کێنسۆ سۆوای لە ساڵانی 1995 و 2003 هەنگاوێکی گەورەتری هاوێشت و کارلێکێکی کیمیایی ئەفسوناوی داهێنا کە بە ناوی خۆیەوە ناونراوە کارلێکی سۆوای -  Soai reaction  بە جۆرێک کە ماددە کیمیاییەکە خۆی وا لە خۆی دەکات تەنیا ئەو وەشانە بەرهەمبهێنێت کە پزیشک یان زاناکە دەیەوێت، بێ ئەوەی وێنە زیانبەخشەکەی تەنیشتی دروست بێت.

ئەکادیمیای نۆبڵ ئەم تاقیکردنەوەیەی بە "یەکێک لە جوانترین و شاکارترین تاقیکردنەوە کیمیاییەکانی مێژوو" ناو بردووە.

کاردانەوەکان

پڕۆفیسۆر سۆوای لە کاتی کڕینی سەوزە و پێداویستیی ماڵەوە بووە کاتێک پەیوەندیی پێوەکراوە و پێی راگەیێندراوە کە خەڵاتەکەی بردووەتەوە و گوتی، زۆر دڵخۆشە کە لەگەڵ هاوپیشە فەرەنسییەکەی ئەم رێزەی پێبەخشراوە.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیرۆزبایی لە هێنری کاگن کرد و ئەم سەرکەوتنەی بە "سەرچاوەیەکی گەورەی شانازی بۆ وڵات" ناوبرد.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە