Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک پەنابەری کوردی ئێزدی لە فەرەنسا. وێنە: ئەرشیڤ

ژمارەیەک پەنابەری کوردی ئێزدی لە فەرەنسا. وێنە: ئەرشیڤ

جیهان

ئاژانسی پەنابەریی ئەورووپا بۆ رووداو: زیاتر لە 66%ی داواکاریی پەنابەرانی عێراقی رەتکراونەتەوە

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری پەنابەری (EUAA) بە رووداوی راگەیاند، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 66%ـی داواکاریی پەنابەرانی عێراقی لە وڵاتانی ئەورووپا، نەرویج و سویسرا رەتکراونەتەوە.

سایمۆن سۆلبێرگ ئارنستن، یاریدەدەری پەیوەندییەکان لە ئاژانسی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری پەنابەری، لە وەڵامی ئیمەیڵێکی بەشدار موزەفەر، ئیدیتۆری تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2026ـدا 4 هەزار و 670 هاووڵاتیی عێراقی داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەورووپا کردووە، ئەمەش بەراورد بە هەمان ماوەی پار 19% کەمیکردووە.

بەپێی ئەو داتایانەی دراونەتە رووداو، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بڕیار لەسەر 7 هەزار و 610 داواکاریی هاووڵاتییانی عێراقی دراوە؛ لەو ژمارەیە 5 هەزار و 69 داواکاری (66.61%) بە تەواوەتی رەتکراونەتەوە، لە بەرامبەردا تەنیا 26%ـی داواکارییەکان جۆرێک لە مافی مانەوەیان وەرگرتووە کە بەمشێوەیەن:

مافی پەنابەرێتی (مافی پەنابەریی تەواو): هەزار و 586 داواکاری (20.84٪)
پاراستنی مرۆیی و نیشتمانی: 548 داواکاری (7.20٪)
پاراستنی لاوەکی: 407 داواکاری (5.35٪) 

سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی کەیسی هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان، نوێنەرەکەی ئاژانسی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووداو جەختی کردەوە کە ئەوان داتاکان لەسەر بنەمای نەتەوە یان پارێزگاکان جیا ناکەنەوە و گوتی: "هیچ جیاوازییەک لە هەڵسەنگاندنی کەیسی پێشکەشکارانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق ناکرێت. هەموو داواکارییەک لەسەر بنەمای تایبەتمەندی و بەڵگەکانی خودی کەسەکە و رەوشی ئەمنی و سیاسیی ناوچەکەی لە کاتی بڕیارداندا هەڵدەسەنگێندرێت."

بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد کە لە نوێترین راپۆرتی هەڵسەنگاندنی رەوشی عێراقدا، بەشێکی تایبەت بە دۆخی ئەمنی، مافەکانی مرۆڤ و ئابووریی هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە تاوەکو دادوەران و فەرمانبەرانی کۆچ لە کاتی بڕیارداندا پشتی پێ ببەستن.

سەبارەت بە یاسا نوێیەکانی پەیماننامەی کۆچی ئەورووپا بۆ جێبەجێکردنی "پڕۆسەی خێرا"، ئاژانسەکە بۆ رووداوی روونکردەوە، پەنابەرانی عێراقی ئەگەر کەیسەکانیان باوەڕپێنەکراو بن، زانیاریی درۆیان پێشکەش کردبێت، یان ناسنامەیان شاردبێتەوە، بە خێرایی کەیسەکانیان رەتدەکرێتەوە و بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان بۆ دەردەچێت و مافی تێهەڵچوونەوەشیان سنووردار دەبێت.

لە سەرانسەری ئەورووپاشدا لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا، کۆی داواکارییەکانی پەنابەری بۆ 332 هەزار داواکاری دابەزیوە، ئەمەش کەمترین ئاستە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا تۆمار کرابێت، هۆکارەکەشی بۆ تووندکردنی سنوورەکان و کەمبوونەوەی هاتنی کۆچبەرانی سووریا دەگەڕێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە