Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئان کارسۆن، شاعیر و نووسەری کەنەدی

ئان کارسۆن، شاعیر و نووسەری کەنەدی

جیهان

شاعیرێکی کەنەدی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی بۆ ساڵی 2026 بردەوە

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

ئەکادیمیای شاهانەی سوێد بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی بۆ ساڵی 2026 بە ئان کارسۆن، شاعیر و نووسەری کەنەدی راگەیاند، ئەمەش لە پای بەرهەمە داهێنەرانەکانی لە تێکەڵکردنی ئەدەبیاتی کلاسیک لەگەڵ فۆرمی سەردەمییانەی شیعر و گوتاردا.


ئەکادیمیای سوێدی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کارسۆنی تەمەن 76 ساڵ لەبەر "بەرهەمە بوێرانە و داهێنەرەکانی کە لە رێگەی دیالۆگێکی سەرنجڕاکێش لەگەڵ کەلەپووری کلاسیکدا، فۆرمی نوێی بۆ ئەدەبیاتی هاوچەرخ خوڵقاندووە" شایستەی خەڵاتەکە بووە. 

ئەکادیمیاکە گوتیشی، بەرهەمەکانی دەستنیشانکردنی خاڵی بەیەکگەیشتنی خولیای زمانەوانی و تەقەلای شاعیرانەیە بۆ دۆزینەوەی مانای نوێ لە بابەتەکانی خۆشەویستی، ئارەزوو و بێئومێدیدا.

ئینگرید کارلبێڕگ، سکرتێری هەمیشەیی ئەکادیمیای سوێد رایگەیاند، پەیوەندیی بە کارسۆنەوە کردووە کاتێک لە ئایسلاند بووە و گوتی: "کاتمان زۆر نەبوو بۆ قسەکردن، تەنیا ئەوەندەی پێگوتم کە لەو کاتەدا لە ئایسلاندە و گوێ لە دەنگی با دەگرێت؛ یەکجار سەرسام بوو و زۆر دڵخۆش دیار بوو لە دەنگیدا."

ئەکادیمیاکە بە دیاریکراوی ستایشی هۆنراوەی ناوداری "نۆکس"ی کارسۆنی کرد کە لەسەر یەک کاخەزی درێژی پێکەوەبەستراو بۆ یادکردنەوەی برا کۆچکردووەکەی چاپی کردووە و بە "کارێکی لەبیرنەکراو" وەسفی کرد.

ئان کارسۆن بۆ ماوەی چەندین ساڵ وەک یەکێک لە بەهێزترین بەربژێرەکانی وەرگرتنی ئەم خەڵاتە نێودەوڵەتییە دەستنیشان دەکرا. چاودێرانی بواری ئەدەبیش پێشبینیی ئەوەیان دەکرد خەڵاتی ئەمساڵ بە ژنێک ببەخشرێت، بەهۆی ئەو رەخنانەی رووبەڕووی ئەکادیمیاکە دەکرانەوە لەبارەی باڵادەستیی پیاوانی سپیپێستی رۆژئاوایی بەسەر مێژووی خەڵاتەکەدا؛ بە جۆرێک لە کۆی 122 براوە لە ساڵی 1901ـەوە، کارسۆن دەبێتە نۆزدەیەمین ژن کە خەڵاتەکە بەدەستبهێنێت.

خەڵاتەکە بڕوانامەی فەرمی، مێدالیایەکی زێڕ و بڕی 1.2 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لەخۆدەگرێت. بڕیارە کارسۆن لە 10ـی کانوونی یەکەمی ئەم ساڵدا لە ستۆکهۆڵم لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا لەلایەن شا کارلی شازدەیەمی گوستافەوە خەڵاتەکەی پێببەخشرێت، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی ئەلفرێد نۆبڵ لە ساڵی 1896.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە