Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران. وێنە: AFP

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران. وێنە: AFP

جیهان

پووتین بەڵێن بە سەرۆککۆماری ئێران دەدات: هەموو توانامان بۆ راگرتنی شەڕ دەخەینەگەڕ

هەکار عەلی

هەکار عەلی

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند


رووداو دیجیتاڵ

میدیای رووسیا دەڵێ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا گفتوگۆی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کردوە و بەڵێنی داوە مۆسکۆ "هەموو توانایەکی خۆی" بخاتەگەڕ بۆ هاوکاریکردن لە کۆتاییهێنان بە ململانێکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.


رۆژی پێنجشەممە، 8ی تشرینی یەکەمی 2026، میدیای رووسیا بڵاویانکردەوە، ڤلادیمیر پووتین لە پێش دەستپێکردنی لووتکەیەکی هەرێمی لە یەکێک لە وڵاتانی ئاسیای نێوەڕاست، لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی گفتوگۆی کردووە و تاوتوێی رێگەکانی چارەسەرکردنی دۆخی ناوچەکەیان کردووە.

"ئامادەین هەموو شتێک بکەین کە لە تواناماندا بێت"

سەرۆکی رووسیا لە لێدوانێکدا جەختی لە هەوڵەکانی وڵاتەکەی کردەوە و گوتی: "ئێمە ئامادەین هەموو کارێک بکەین لە تواناماندا بێت بۆ ئەوەی بەشدار بین لە چارەسەرکردنی ئەم بارودۆخە."

پووتین ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران "هەوڵی راستەقینەی داوە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە"، کە  لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران هەڵگیرساوە.

ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی رووسیا لە کاتێکدایە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە دەست شەڕێکی وێرانکەری نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل لەگەڵ ئێرانەوە دەناڵێنێت.

 مۆسکۆ پەیوەندییەکی ستراتیژیی نزیکی لەگەڵ تاراندا هەیە، هەوڵدەدات قورسایی دیپلۆماسیی خۆی بەکاربهێنێت تاوەکو پێش بە تەشەنەسەندنی زیاتری جەنگەکە بگرێت.

لێدوانەکەی پووتین لە کاتێکدایە کە کەناڵە دیپلۆماسییە نێودەوڵەتییەکان بۆ راگرتنی شەڕەکە چالاک بوونەتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش باسی لە هەبوونی "گفتوگۆی بەرهەمدار" لەگەڵ تاران کرد و رایگەیاند تاوەکو دوای هەڵبژاردنی کۆنگرێس هێرش ناکەنە سەر ئێران، ئەمەش ئاماژەیە بۆ چڕبوونەوەی هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە