Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پەیکەرەکەی دۆناڵد ترەمپ لە پەرلەمانی ئەورووپا

پەیکەرەکەی دۆناڵد ترەمپ لە پەرلەمانی ئەورووپا

جیهان

لە پەرلەمانی ئەورووپا پەردە لەسەر پەیکەرێکی زێڕین و رووتی ترەمپ لادرا

هەکار عەلی

هەکار عەلی

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

لە نێو باڵەخانەی پەرلەمانی ئەورووپا لە شاری ستراسبۆرگ، پەردە لەسەر پەیکەرێکی رووتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لادرا. پەیکەرتاشەکەش کە دانیمارکییە دەڵێ، ئەم کارە هونەرییە "هاوارێکی تەنزئامێزە" دژی سیاسەتەکانی ترەمپ لەبارەی کەشوهەوا و تێکدانی سەقامگیریی جیهان.


دوێنێ پێنجشەممە، 8ی تشرینی یەکەمی 2026، لە پەرلەمانی ئەورووپا لە فەرەنسا، پەیکەرەکە بە ناوی (پەتای پرتەقاڵی) نمایشکرا، کە بەرزییەکەی نزیکەی 2.5 مەترە (8 پێ) و بە زێڕی عەیارە 23 رووپۆش کراوە. پەیکەرەکە بەشێوازێک دروست کراوە کە ترەمپ بە رووتی لەسەر شانی پیاوێکی زۆر بچووکترە؛ لە دەستێکیدا داری یاریی گۆڵف و گۆیەکی هاوشێوەی زەوی گرتووە و لە دەستەکەی دیکەشیدا تەرازوویەکی هەڵگرتووە.

"پاشای نادادپەروەری؛ هەموو شتێکت بۆ دەکەم بێجگە لە دابەزین لەسەر شانت"

لە بنکەی پەیکەرەکەدا دەقێکی تەنزئامێز لەسەر زاری "پاشای نادادپەروەری" نووسراوە و دەڵێ: "من لەسەر پشتی پیاوێک دانیشتووم، ئەو لەژێر قورسایی مندا نقووم دەبێ؛ هەموو شتێک دەکەم بۆ ئەوەی یارمەتیی بدەم، جگە لە دابەزین لەسەر پشتی."

یەنس گالشیۆت، پەیکەرتاشی دانیمارکی و دروستکەری پەیکەرەکە، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، پەیکەرەکە رەخنەیەکی تووندە لە سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە ژینگە و گوتی: "ترەمپ یەکێکە لە گەورەترین هەڕەشەکان بۆ سەر سیستمی نێودەوڵەتی، بەها دیموکراسییەکان و هەوڵە هاوبەشەکانمان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەشوهەوا؛ پێویستە هەمووان بەیەکەوە دژی ئەم کاریگەرییە وێرانکەرە بوەستینەوە."

ئەم کارە هونەرییە نوێکردنەوەی پڕۆژەیەکی پێشووتری هەمان هونەرمەندە بە ناوی (مانەوەی قەڵەوەکان)، کە تێیدا منداڵێکی برسی ژنێکی قەڵەو لەسەر شانی هەڵدەگرێت وەکو هێمایەک بۆ نایەکسانیی دابەشبوونی سامانی جیهان.

پەرلەمانتارێکی ئەورووپا: ئەگەر بەرگەی ئەمە نەگرن، جێگەتان لەسەر شانۆی جیهان نییە

پێر کلاوسن، ئەندامی دانیمارکی لە پەرلەمانی ئەورووپا پێشوازیی لە نمایشکردنی پەیکەرەکە کرد و گوتی: "ئەگەر کەسێک ئەوەندە هەستیار بێت کە نەتوانێت بەرگەی بینینی ئەم پەیکەرە لە پەرلەمانی ئەورووپادا بگرێت، ئەوا هیچ شوێنێکی لەسەر شانۆی جیهانیدا نییە."

مێژووی دروستکردنی پەیکەری رووت بۆ ترەمپ بابەتێکی نوێ نییە؛ پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ساڵی 2024 لە ئەمریکا، پەیکەرێکی رووتی ترەمپ بە بەرزیی 43 پێ بە چەندین ویلایەتی یەکلاکەرەوەدا گەڕێندرا. هەروەها پێش هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016ش، پێنج پەیکەری رووتی ناوبراو بە قەبارەی سروشتی لە چەندین شاری ئەمریکادا دانران.

بڕیارە ئەم پەیکەرە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە لە باڵەخانەی پەرلەمانی ئەورووپا لە ستراسبۆرگ بمێنێتەوە؛ دواتریش لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا لە کۆنفرانسی جیهانیی کەشوهەوا (COP31) لە تورکیا نمایش دەکرێتەوە.

پەیکەرتاشە دانیمارکییەکە پلانی داناوە لە میانی کۆنفرانسەکەدا، سەتان نموونەی بچووککراوەی سێ رەهەندیی (3D) ئەم پەیکەرە بەسەر شاند و نوێنەرانی وڵاتانی جیهاندا دابەش بکات، وەک پەیامێکی ناڕەزایەتی دژ بە پاشەکشەی ئیدارەی ترەمپ لە رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی ژینگە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە