Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی گەیشتنی بۆ بنکەی هاوبەشی ئەندرووز لە ویلایەتی مێریلاند لەگەڵ رۆژنامەڤاناندا دەدوێت، 10ـی تشرینی یەکەمی 2026. (وێنە: ماندێل نگان/ فرانس پرێس)

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی گەیشتنی بۆ بنکەی هاوبەشی ئەندرووز لە ویلایەتی مێریلاند لەگەڵ رۆژنامەڤاناندا دەدوێت، 10ـی تشرینی یەکەمی 2026. (وێنە: ماندێل نگان/ فرانس پرێس)

جیهان

ترەمپ 'ئاگربەستی وزە' لەنێوان ئۆکراینا و رووسیا رادەگەیێنێت

بژار زوبێر

بژار زوبێر

11-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر11-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رووسیا و ئۆکراینا رازیبوون کە هێرشکردنە سەر ژێرخانی وزەی یەکدی رابگرن و ئاگربەستێکی نوێ لەو بوارەدا هاتووەتە ئاراوە.

رۆژی یەکشەممە، 11ی تشرینی یەکەم، ترەمپ لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵدا نووسیویەتی کە رێککەوتنەکە دەستبەجێ دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە و داوای لە هەردوو لا کردووە پێوەی پابەند بن.

T
Donald J. Trump ✔
@realDonaldTrump
TRUTH
"Effective immediately, an Energy Ceasefire has been reached in the War between Russia and Ukraine. Both parties have agreed. DO NOT BREAK IT! Thank you very much for your attention to this matter. PRESIDENT DONALD J. TRUMP"
دەقی وەرگێڕدراوی پۆستەکە:

"دەستبەجێ دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە. ئاگربەستێکی وزە لە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینادا هاتووەتە ئاراوە. هەردوو لا رازیبوون. نەیشكێنن! زۆر سوپاس بۆ سەرنجتان لەسەر ئەم بابەتە. سەرۆک دۆناڵد جەی ترەمپ."

October 11, 2026 بینینی پۆستە سەرەکییەکە ↗

هەڵوێستی کیێڤ: "ئاگربەستەکە بۆ ئێمە هەواڵێکی نوێیە"

بەڵام ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، ئەم ئاگربەستە بۆ ئەو، "هەواڵێکی نوێیە، بەڵام ئەگەر رووسیا بە ئاگربەستی وزە رازی بێت، ئەوا ئۆکرایناش رازییە."

راگەیاندنی "ئاگربەستی وزە" پێشکەوتنێکی دیپلۆماسیی زۆر گەورە دەبێت پێش هاتنی وەرزی زستان. بەڵام هێشتا روون نییە ئایا بەڕاستی رووسیا رازی بووە هێرشەکانی رابگرێت یان نا.

مانگی رابردووش ترەمپ هەواڵێکی هاوشێوەی راگەیاند، بەڵام هیچ کام لە لایەنەکانی جەنگەکە رێککەوتنەکەیان پشتڕاست نەکردەوە و هەردوو وڵاتیش بەردەوام بوون لە هێرشکردنە سەر ژێرخانی وزەی یەکدی.

ڤۆلۆدمیر زیلینسکی: "ئەگەر سەرۆک ترەمپ لەگەڵ پووتین لەسەر راگرتنی هێرشەکان رێککەوتووە، تکایە پێمان بڵێن کەی دەستپێدەکات، ئێمە ئامادەین و قبووڵی دەکەین"

هەڵکشانی ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و کیێڤ

لە کورتە چاوپێکەوتنێکدا دوای ئەم راگەیاندنەی ترەمپ، زیلینسکی بە پێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمریکیی گوت: "ئەگەر سەرۆک ترەمپ لەگەڵ پووتین لەسەری رێککەوتووە، تکایە پێمان بڵێن کەی ئاگربەستەکە دەستپێدەکات. ئێمە ئامادەین و قبووڵیشی دەکەین."

ئەم راگەیاندنەی ترەمپ دوای چەند رۆژێک لە هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان خۆی و زیلینسکی دێت، ئەوەش بەهۆی هێرشەکانی ئۆکراینا بۆ سەر پاڵاوگەکانی نەوتی رووسیا.

رۆژی هەینی ترەمپ رێککەوتنێکی بۆ سووککردنی سزاکانی سەر هەناردەی دیزڵی رووسیا راگەیاند، بە مەبەستی دابەزاندنی نرخی بەرزی سووتەمەنی لە ئەمریکا، ئەمەش ئۆکراینای تووڕە کرد. هەروەها رۆژی شەممە ترەمپ داوای لە ئۆکراینا کرد زیلینسکی بگۆڕن و تۆمەتباری کرد بەوەی دەرفەتەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگ رەتدەکاتەوە.

مەرجی ئۆکراینا بۆ هەڵبژاردن و کاریگەریی قەیرانی وزە

رۆژی یەکشەممە زیلینسکی لە وەڵامدا بە کەناڵی ABCـی ئەمریکی راگەیاند، ئەگەر رووسیا رازی بێت بە ئاگربەستێکی 60 رۆژە، ئەوا ئۆکراینا هەڵبژاردن دەکات. هەروەها گوتی ئۆکراینا ئامادەیە هێرشەکانی بۆ سەر پاڵاوگەکانی رووسیا رابگرێت، ئەگەر مۆسکۆ هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئۆکراینا بوەستێنێت.

زیلینسکی: "راگرتنی پووتین زۆر سەختترە لە دروستکردنی گوشار بۆ سەر کەسانی دیکە"

جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە جیهاندا، ئەمەش گوشارەکانی سەر ترەمپی زیاتر کردووە تاوەکو چارەسەرێک بۆ دابەزاندنی نرخەکان بۆ بەکاربەرانی ئەمریکی بدۆزێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە