Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دروشمی "ئەورووپای بەهێز" (Strong Europe) لەسەر پۆستەرێک لە پشت ستوونی ئاڵاکان لە سەنتەری فەرماندەیی ئەرک لە بنکەی "کلەی کازێرن" لە شاری ڤیسبادنی رۆژئاوای ئەڵمانیا دەبینرێت، لە 9ی تشرینی یەکەمی 2026. (وێنە: هانس پی. ئەلبێرت/ فرانس پرێس)

جیهان

ناتۆ هۆشدارییەکی تووند دەداتە رووسیا لەبارەی هەر هێرشێک

بژار زوبێر

بژار زوبێر

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

بەرزترین فەرماندەی سەربازیی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، سبەی دووشەممە، هۆشدارییەک ئاراستەی رووسیا دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ترسی وڵاتانی ئەورووپا لە هەڕەشەکانی رووسیا رووی لە زیادبوونە.

بەرپرسانی ناتۆ دەڵێن، جەنەراڵی ئەمریکی، ئەلێکسۆس گرینکێڤیچ، فەرماندەی باڵای هێزەکانی ناتۆ لە ئەورووپا، لە کۆنفرانسێکی ئەمنیدا لە شاری وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا، "تیۆریی سەرکەوتن"ی خۆی دەخاتەڕوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی رووسیا.

ئامانج لەم هەنگاوە ئەوەیە کە ناتۆ پەیامێکی روون و تووند بداتە مۆسکۆ تاوەکو ئەو هێرشە "تێکەڵاوانە" رابگرێت کە دژی ئەو وڵاتانە دەیانکات کە پشتگیری لە ئۆکراینا دەکەن. بۆ نموونە، لەم مانگانەی دواییدا رووداوی مەترسیدار روویانداوە، وەک دۆزینەوەی درۆنێکی پڕ لە تەقەمەنی لە فڕۆکەخانەیەکی ئەڵمانیا.

کۆلۆنێل مارتن ئۆدۆنێڵ، گوتەبێژی جەنەراڵە ئەمریکییەکە گوتی: "بیرۆکەکەی فەرماندەی باڵا زۆر سادەیە: پاراستنی باڵادەستیی ناتۆ بەپێی پلانەکانی بەرگری و پێشگرتن." گوتیشی: "بە لەبەرچاوگرتنی ئاڵۆزیی دۆخی ئەمنیی جیهان، دەبێت هەر ئێستا زەمینەسازی بکەین بۆ رێگریکردن لە هەر دەستدرێژییەک و ئەگەر پێویستیشی کرد و هێرشمان کرایەسەر، ئەوا بیبەینەوە."

بۆچی ئەمە گرنگە؟
ناتۆ کە دوای جەنگی دووەمی جیهانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی یەکێتیی سۆڤیەت دروستبوو، بە درێژایی مێژوو هەمیشە پلانە سەربازییەکانی بە نهێنی هێشتووەتەوە. هەرچەندە چاوەڕوان ناکرێت فەرماندەکەی ناتۆ نهێنییە سەربازییەکان ئاشکرا بکات، بەڵام ئەم قسانە زیاتر بۆ ترساندنی مۆسکۆ و دڵنیاکردنەوەی ئەو وڵاتانەی ناتۆیە کە دەکەونە سەر سنووری رووسیا (باڵی رۆژهەڵات).

بەرپرسانی رۆژئاوا دەڵێن، لەبەر ئەوەی رووسیا لە ئۆکراینادا تووشی گرفت بووە، لە بەرامبەردا هێرشە شاراوەکانی خۆی لە دژی ئەورووپا بوێرتر کردووە کە رەنگە ببێتە هۆی زیانی گیانیی زۆر. کێشەی ناتۆ ئەوەیە کە نازانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم رووداوانەدا بکات کە دەکەونە ناوچەی نێوان "ئاشتی و جەنگەوە."

کاردانەوە و گۆڕانکارییەکان
مارک رووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ داوای لە وڵاتانی ئەندام کردووە هێمن بن و بەردەوام بن لە یارمەتیدانی ئۆکراینا و دەڵێت: "نابێت بەرامبەر رووسیا ساویلکە بین... بەڵام ئەوانیش باش دەزانن کە ئێمە بەهێزترین."

ئەم جووڵانەی رووسیا لە کاتێکدایە کە وڵاتانی ئەورووپا خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەگەری کەمبوونەوەی ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە کیشوەرەکەیان؛ چونکە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بە بڵاوەپێکردنی هێزەکانیدا لە ئەورووپا و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵدا بڕیاری نوێ لەو بارەیەوە رابگەیێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە