Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کیمبەرلی گیلفۆیل، باڵیۆزی ئەمریکا لە یۆنان

کیمبەرلی گیلفۆیل، باڵیۆزی ئەمریکا لە یۆنان

جیهان

باڵیۆزی ئەمریکا لە یۆنان لەسەر داوای کۆشکی سپی دەستی لەکارکێشایەوە

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

13-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد13-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

لەسەر داوای کۆشکی سپی، کیمبەرلی گیلفۆیل، باڵیۆزی ئەمریکا لە یۆنان دەستی لەکارکێشایەوە. ئەم پێشهاتە دوای ئاشکرابوونی بەڵگەنامەی دزەپێکراو لەسەر داواکردنی پارە لە دەوڵەمەندێکی نزیک لە ترەمپ هات.

کەیتی زاکاریا، گوتەبێژی کۆشکی سپی، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ داوای لە گیلفۆیل کردووە دەست لەکار بکێشێتەوە. 

دەستبەجێ دوای ئەوە، باڵیۆزەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دەستلەکارکێشانەوەکەی راگەیاند و ئەرکەکەی بە "شانازییەکی گەورە" ناوبرد؛ هاوکات تۆمەتەکانی دژی رەتکردنەوە و گوتی، ئەو تۆمەتانە ناڕاستن و بە هەموو شێوەیەک بەرگری لە ناو و ناوبانگی خۆی دەکات.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەڤانان رایگەیاند، بێزار بووە بەو هەواڵانەی لەو بارەیەوە بڵاوبوونەتەوە. ترەمپ گوتیشی: "پێم وایە کیمبەرلی پێشتر دەستگیرانی کوڕەکەم بووە، لە یۆنانیش کارەکەی باش بوو، بەڵام پێمان ناخۆش بوو کە ئەو راپۆرتانەمان خوێندنەوە."

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)، پێش ئەوەی وەک باڵیۆز پەسند بکرێ، گیلفۆیل داوای 100 هەزار دۆلاری لە ئێریک دیتەرز، بەخشەری دارایی کەمپەینی ترەمپ کردووە تاوەکو قەرزەکانی سەر کارتی بانکییەکەی بۆ بداتەوە. لە نامە گۆڕدراوەکانی نێوانیاندا، گیلفۆیل بەڵێنی پێدابوو لە بەرامبەر پارەکەدا نێوەندگیری بۆ بکات لە وەزارەتی داد و دەستەی باجی ئەمریکا بەهۆی پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ، بەڵام بەخشەرەکە لە کۆتاییدا پارەکەی نەدابوو.

جگە لەوەش، باڵیۆزەکە لە ماوەی کارکردنیدا لە یۆنان رەخنەی زۆری لێگیرا بەهۆی سەرقاڵبوونی بە نمایشەکانی جلوبەرگ و ئاهەنگەکانی ئەورووپا، هاوکات رەخنەى زۆرى لێگیرا لەوەى بەردەوام هەوڵی بەدەستهێنانی پڕۆژەی بۆ کۆمپانیایەکی بیناسازیی یۆنانی لە گرێبەستی گواستنەوەی گازی ئەمریکا داوە، ئەمەش وایکرد پشکنەری گشتیی وەزارەتی دەرەوە لێکۆڵینەوە لە وەرگرتنی دیاری و بەرتیل لەلایەن ئەو کەسەوە دەستپێبکات.

کیمبەرلی گیلفۆیل پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی فۆکس نیووز بوو و پێشتر دەستگیرانی دۆناڵد ترەمپ جونیۆری کوڕی سەرۆکی ئەمریکا بوو. یەکێک بوو لە دەنگە دیارەکانی کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ و لە پای ئەو نزیکایەتییە وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە یۆنان دیاریکرا، ئەرکی سەرەکیی سەرپەرشتیکردنی هێڵی گازی نوێی ئەمریکی بوو بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستنی ئەورووپا بە گازی رووسیا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە