Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەیەکی حەلیمە سەلمان

وێنەیەکی حەلیمە سەلمان

جیهان

ژنێک لە ئەمریکا بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش دادگایی دەکرێ

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

13-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد13-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

دادگاییکردنی ژنێکی ئەمریکی لە شاری نیویۆرک دەستیپێکرد. ژنەکە تۆمەتبارە بە ئەندامبوون لە رێکخراوی داعش و وەرگرتنی مەشقی سەربازی لە سووریا.

حەلیمە سەلمان، تەمەن 27 ساڵ، رۆژی سێشەممە لە دادگای فیدراڵیی بروکلین ئامادە بوو. بەپێی تۆمارەکانی دادگا، حەلیمە تۆمەتبارە بەوەی لە 18 ساڵیدا مەشقی سەربازی لەلایەن داعشەوە پێکراوە.

داواکاری گشتی لە دۆسیەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، حەلیمە لە کۆتاییەکانی 2016  یان سەرەتای 2017 چووەتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە سووریا. لە بەڵگەنامەکانی دادگادا هاتووە: "حەلیمە لە تەمەنی 18 ساڵیدا و کاتێک لە سووریا بووە، مەشقی بەکارهێنانی چەکی پێکراوە؛" هەروەها لەو ماوەیەدا هاوژینی لەگەڵ چەکدارێکی ئەڵمانی-ئەفغانیی داعش بە ناوی (ئەبو عەلی) کردووە.

لە سەرەتای 2019 ساڵی حەلیمە لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە دەستبەسەر کرا و لە کەمپێکدا هێڵدرایەوە تاوەکو ساڵی 2024، کاتێک گەڕێندرایەوە بۆ ئەمریکا و لەوێ دەستبەجێ دەستگیر کرا.

لە بەرامبەردا، پارێزەری حەلیمە لە دانیشتنی دادگادا گوتی، حەلیمە "قوربانییە" و کاتێک منداڵ بووە لەلایەن زڕباوکییەوە براوەتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش.

پارێزەرەکە باسی لەوە کرد، زڕباوکەکە سەرەتا تەواوی خێزانەکەی (دایکی حەلیمە، هەشت خوشکی حەلیمە و براکەی) بردووەتە تورکیا و دواتر بەبێ ئەوەی حەلیمە ئاگاداری بیروباوەڕی ئەو پیاوە بێت، سنووریان بەزاندووە و چوونەتە نێو شارۆچکەیەکی ژێر دەسەڵاتی داعش.

چارەنووسی ژنان و منداڵانی چەکدارانی بیانیی داعش تاوەکو ئێستاش کێشەیەکی چارەسەرنەکراوە بۆ وڵاتانی رۆژئاوا، بەوپێیەی زۆربەی وڵاتان ئامادە نین هاووڵاتیانی پێشوویان وەربگرنەوە و وڵاتینامەیان لێ دەسەننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە