Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

بۆ یەکەمجار، ئەندامێکی پارتی توندڕۆی ئەڵمانیا بووە سەرۆکی پەرلەمان و کۆچبەرانی نیگەرانن

ئاڵا شاڵی

ئاڵا شاڵی

14-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

ئاڵا شاڵی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە نووسینگەی ئەوروپا. لە رۆژی 13ی ئایاری 2013 دەستیكردووە بە كاركردن لە رووداو.
رووماڵی گرنگترین رووداوەكانی ئەڵمانیا و ئەوروپای كردووە. لێدوان و ساوندبیتی تایبەتی لە چەندین سەرۆك و بەرپرسانی ئەوروپا و جیهان وەرگرتوون. حەزی لە كارە و بە دڵگەرمییەكی زۆرەوە كار دەكات.

ئاڵا شاڵی
ئاڵا شاڵی14-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

لە کاتێکدا هەرێمی نوۆردڕاین ڤێستفالن لە ئەڵمانیا وەک ناوەندێکی فرەکلتووری و پێکەوەژیانی سەدان هەزار کۆچبەر دەناسرێت، لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە و بەتایبەت لە هەرێمی ساکسۆنیا-ئەنهاڵت، باهۆزێکی سیاسی هەڵیکردووە. بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەڵمانیای نوێدا، پیاوێک لە پارتی راستڕۆی توندڕۆی "ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا" (AfD) بووە سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمەکە.

ئەم پێشهاتە، کە لەلایەن هەندێکەوە بە "رۆژێکی ڕەش بۆ دیموکراسیی ئەڵمانیا" ناودەبرێت، ئەو بەربەستە سیاسییەی شکاندووە کە پارتە دیموکراتەکانی ئەڵمانیا ساڵانێک بوو بۆ دوورخستنەوەی توندڕۆکان دروستیان کردبوو. ئێستا کۆچبەران بە نیگەرانییەوە دەپرسن، ئایا ئەمە سەرەتای کۆتاییەکە یان کۆتایی سەرەتایەکە؟

رێنێ مویلەر، پارێزەرێکی ئەڵمانی، دەڵێت ئەم دۆخە "مرۆڤ تووشی نیگەرانییەکی گەورە دەکات." ئەو دەشڵێت: "پەرلەمان ماڵی دیموکراسییە و بوونی نوێنەرێکی نادیموکراسی لە سەرکردایەتیی پەرلەماندا پەیامێکی باش نییە. ترسم هەیە لە کەمبوونەوەی لێبوردەیی، ئازادیی کەمتر، پارێزراویی کەمتر و دیموکراسیی کەمتر."

ترس و نیگەرانییەکە گەیشتووەتە نێو ماڵی کۆچبەرانیش. هەندرێن و رۆشەن، دوو ژنە کوردی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن کە ماوەی 30 ساڵە لە ئەڵمانیا دەژین و لە شاری دوسلدۆرف چێشتخانەیەک بەڕێوە دەبەن. ئەوان ئێستا لە داهاتووی خۆیان دەترسن و دەڵێن: "ئەگەر دۆخەکە ئاوا بڕوات، ئەڵمانیا بەجێدەهێڵین."

پارتی (AfD)، کە دژایەتیی کۆچبەران دەکات، ئێستا گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆنە لە پەرلەمانی فیدراڵی و لە هەڵبژاردنەکاندا بەردەوام بەهێزتر دەبێت. لایەنگرانی پێیانوایە ئەمە کۆتاییهێنانە بە گۆشەگیریی سیاسییان، بەڵام پارتەکانی دیکە هۆشداری دەدەن و دەڵێن، "ئەف-دی هاتووە بۆ ئەوەی بڕبڕەی پشتی دیموکراسی لەم وڵاتەدا بشکێنێت."

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە