Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بۆمبی ناسراو بە "دایکی هەموو بۆمبەکان". وێنە: گێتی ئیمەجز.

بۆمبی ناسراو بە "دایکی هەموو بۆمبەکان". وێنە: گێتی ئیمەجز.

جیهان

راپۆرتێک: ئەمریکا تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" لە دژی ئێران دەکات

بژار زوبێر

بژار زوبێر

15-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر15-10-2026
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

تۆڕی سی ئێن ئێن لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە دەڵێت، سوپای ئەمریکا تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی هەموو بۆمبەکان" لە دژی ئێران دەکات.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، پێنتاگۆن سەرقاڵی پلانی نوێی هێرشکردنەسەر ئێرانە، یەکێک لە بژاردەکانیش بەکارهێنانی "دایکی هەموو بۆمبەکانە" لە دژی ژێرخانی وزە و پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەگەر بێتو دۆناڵد ترەمپ فەرمانی دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان پێش یان دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەخول بدات.

ناوی فەرمیی بۆمبەکە (GBU-43/B MOAB)ـیە و گەورەترین بۆمبی نائەتۆمییە لە نێو جبەخانەی ئەمریکادا. تاوەکو ئێستا لە جەنگی دژی ئێراندا بەکارنەهێنراوە، بۆیە ئەگەر بۆ یەکەمین جار بەکاربهێنرێت، دەبێتە پەرەسەندنێکی بەرچاو لە جەنگەکەدا؛ بەڵام وێڕای ئەوەش، سی ئێن ئێن پێیوایە گومان هەیە لەسەر ئەوەی تا چەند لە بەدیهێنانی ئامانجە ستراتیجییەکانی ترەمپ یان گۆڕینی هاوکێشەی جەنگەکەدا کاریگەر دەبێت.

بۆمبی GBU-43/B MOAB لە مۆزەخانەی چەکی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا
بۆمبی GBU-43/B ناسراو بە "دایکی هەموو بۆمبەکان" لە مۆزەخانەی چەکی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە فلۆریدا. وێنە: هێزی ئاسمانیی ئەمریکا / Wikimedia

ترەمپ رووبەڕووی گوشار بووەتەوە بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە، بەتایبەت کە کۆمارییەکان ترسیان هەیە بەهۆی زیادبوونی نرخی سووتەمەنی لە ئەنجامی جەنگەکەدا، لە هەڵبژاردنی نیوەخولی کۆنگرێس لە مانگی داهاتوودا دەنگەکانیان لەدەست بدەن. سوپای ئەمریکاش بەردەوامە لە پێشکێشکردنی بژاردەکانی بۆ لێدانی ئامانجە ئێرانییەکان، بەڵام هەندێک لە بەرپرسان بە دزییەوە گومانیان هەیە و دڵنیانین لەوەی کۆشکی سپی بە راستی ستراتیجێکی هەبێت کە بتوانێت ئەو پلانانە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە بەکاربهێنێت.

ماوەی چەند مانگێکە ترەمپ و راوێژکارەکانی تاوتوێی بژاردەکان دەکەن بۆ ئەوەی بە لایەنی کەمەوە لە رووی پەیامگەیاندنەوە، جەنگەکە "بەیەکجاری" کۆتایی پێبهێنن. هەرچەندە هەندێک بەرپرسی ئیدارەکە جەنگەکە بە براوە دەزانن، بەڵام ترەمپ خۆی لە راگەیاندنی سەرکەوتن پاراستووە و دەڵێت ئەمریکا هێشتا کاری تەواونەکراوی لەو وڵاتە هەیە. لە پشت پەردەوە، ترەمپ ئەو پێشنیازانەشی رەتکردووەتەوە کە داوای کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن، چونکە پێیوایە ئەو هەنگاوە وەک شکست دەردەکەوێت.

بەکارهێنانی "دایکی هەموو بۆمبەکان" و ئامانجەکان

سەرچاوەیەک بە سی ئێن ئێنی راگەیاندووە کە ترەمپ فەرمانی بە سوپا کردووە پلانی هێرشی زیادە بۆ سەر ئامانجەکانی ئێران ئامادە بکەن، کە لەنێویاندا لێدانی "ژێرخانی زۆری وزە" و ئەگەری بەکارهێنانی بۆمبی MOABـیش هەیە. سەرچاوەیەکی دیکەش ئاشکرای کردووە کە پلانە سەربازییەکان بۆ لێدانی پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەتایبەتی پێگەی کێوی قولەنگ (کە ئەمریکا و ئیسرائیل باوەڕیان وایە تاران پێکهاتەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی لێ شاردووەتەوە)، بە ئاشکرا داوای بەکارهێنانی "دایکی هەموو بۆمبەکان" دەکەن. 

ئایا بۆمبەکە لە دژی کێوی قولەنگ کاریگەر دەبێت؟

سەرەڕای گەورەیی قەبارەی بۆمبەکە و توانای وێرانکردنی رووبەرێکی هاوتای نۆ گەڕەکی شار، شارەزایان گومان دەکەن لە توانای بۆمبەکە بۆ وێرانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ژێر زەوی وەک کێوی قولەنگ، کە بە چینە بەردی گرانایت تۆکمە کراوە.

سەرچاوەیەکی سەربازی: "بۆمبی MOAB زۆر باشە بۆ پاککردنەوەی رووبەرێکی گەورەی سەر زەوی، بەڵام بە دڵنیاییەوە بۆ بڕینی قووڵایی زەوی دیزاین نەکراوە"

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پلانە سەربازییەکان بە سی ئێن ئێنی گوتووە: "بۆمبی MOAB جۆرێکە لە چەکی ئۆپەراسیۆنی زانیاری، کە زۆر باشە بۆ پاککردنەوەی رووبەرێکی گەورە بەڵام هیچی دیکە نا؛ بە دڵنیاییەوە بۆ بڕینی قووڵایی زەوی دیزاین نەکراوە."

ئەگەر بۆمبەکە بەکاربهێنرێت، لێکەوتەی وێرانکەری لەسەر رووی زەوی دەبێت، بەڵام مەترسیی زۆری دروستکردنی قوربانی لەنێو هاووڵاتییانی سڤیلدا هەیە ئەگەر لە نزیک ناوچە ئاوەدانەکان بەکاربهێنرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، پێدەچێت ترەمپ بیەوێت وەک "چەکێکی دەروونی" بەکاریبهێنێت بۆ گوشارخستنە سەر ئێران کاتێک کە تاران ئامادە نییە ملی بۆ داواکارییە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا کەچ بکات.

گەڕان بە دوای دەرچەیەکدا

بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ و پلاندانەرانی سەربازی ماوەی چەند هەفتەیەکە بە دوای رێگەیەکدا دەگەڕێن تاوەکو ترەمپ بتوانێت لانیکەم سەرکەوتنێکی "سیمبوولی" رابگەیێنێت و بیگەیەنێتە گەلی ئەمریکا، بەبێ ئەوەی رێگری لە پێشکەوتنێکی دیپلۆماسی بگرێت بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز.

سەرچاوەیەکی دیکەی پێنتاگۆن بە کەناڵە ئەمریکییەکەی گوتووە، بەرپرسانی سەربازی چەند بژاردەیەکیان داڕشتووە کە لە "نمایشی یارییە ئاگرینەکان" دەچن، بە ئامانجی رەخساندنی دەرفەتێک بۆ کشانەوەی ترەمپ لە ململانێکە، تەنانەت ئەگەر ئەو هێرشانە ئامانجە راگەیێندراوەکانی سەرەتای جەنگەکەش نەپێکن.

هاوکات، هەرچەندە ترەمپ بەڵێنیدابوو پێش هەڵبژاردنەکان هێرشی نوێ نەکات، بەڵام پێدەچێت سوپای ئەمریکا ئامادەکاری بکات بۆ کاردانەوەی ئێران ئەگەر بێت و سەرۆک فەرمانی هێرشکردن بدات.

کۆشکی سپی: "سەرۆک ترەمپ سەرجەم بژاردەکانی لەسەر مێز هێشتووەتەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی ئێران هەرگیز نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی"

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەم پلانانە، بەرپرسێکی کۆشکی سپی بە سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، ئەوان لێدوان لەسەر پلانی سەربازیی هەستیار نادەن، بەڵام گوتی: "سەرۆک ترەمپ سەرجەم بژاردەکانی لەسەر مێز هێشتووەتەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی ئێران هەرگیز نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."

مێژووی بەکارهێنانی MOAB

ئەم بۆمبە لە سەردەمی جەنگی عێراقدا گەشەی پێدرا و لە کاتی تاقیکردنەوەکانیدا لە ساڵی 2003، بەرپرسانی سەربازی رایانگەیاندبوو کە زیاتر وەک چەکێک بۆ "ئۆپەراسیۆنە دەروونییەکان" دروستکراوە بە مەبەستی ترساندنی سوپای عێراق و ناچارکردنیان بە خۆبەدەستەوەدان.

ترەمپ یەکەمین سەرۆکی ئەمریکا بوو کە فەرمانی بەکارهێنانی ئەم بۆمبەی دا، کاتێک لە ساڵی 2017دا بۆ لێدانی تۆڕێکی توونێلەکانی داعش لە ئەفغانستان بەکاریهێنا، کە بەپێی ئاماری ئەوکات بووە هۆی کوژرانی 36 چەکداری داعش بێ ئەوەی زیان بە هیچ هاووڵاتییەکی سڤیل بگات.


 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە