Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنی دوای رووخانی بنمیچی قوتابخانەکەی پاکستان

دیمەنی دوای رووخانی بنمیچی قوتابخانەکەی پاکستان

جیهان

لە پاکستان بنمیچی قوتابخانەیەک داڕما و 32 قوتابی و مامۆستایەک مردن

هەکار عەلی

هەکار عەلی

16-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی16-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

لە شاری (پێشاوەر)ی باکووری رۆژئاوای پاکستان، بنمیچی قوتابخانەیەک بەسەر هۆڵەکانی خوێندندا داڕما و بووە هۆی گیانلەدەستدانی 32 قوتابی و مامۆستایەک؛ بەرپرسانی ناوخۆیی هۆکاری رووداوەکە بۆ کۆنیی باڵەخانەکە دەگێڕنەوە.


دوێنێ پێنجشەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2026، عاسم خان، بەرپرسی نەخۆشخانەی (لێدی ریدینگ) لە پێشاوەر رایگەیاند، تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەی قوربانییان گەیشتووەتە 33 کەس کە تەمەنی منداڵەکان لەنێوان 4 بۆ 14 ساڵدایە؛ هەروەها 20 قوتابیی دیکەش بە برینداری گەیێندراونەتە نەخۆشخانە و برینی سێ لە منداڵەکان لە سەریاندایە و لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدان.

بیلال ئەحمەد فەیزی، گوتەبێژی دەزگای فریاکەوتنی پارێزگای خەیبەر پەختونخوا ئاشکرای کرد، کاتێک تیمەکانی فریاگوزاریی خێرا گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت بنمیچی نهۆمێک بەسەر نهۆمی خوارەوەیدا داڕماوە.

شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس هاوخەمی قووڵی خۆی دەربڕی و نووسیویەتی: "لە ناخی دڵمەوە هاوخەمیی خۆم ئاراستەی خێزانی ئەو منداڵانە و ئەو مامۆستایە دەکەم لەم کارەساتە دڵتەزێنەدا گیانیان لەدەستدا."

هاوکات ئاسیف عەلی زەرداری، سەرۆککۆماری پاکستان رووداوەکەی بە "کارەساتێکی جەرگبڕ" وەسف کرد؛ دانیشتووانی ناوچەکەش بە تووندی رەخنەیان لە بەکارهێنانی کەرەستەی خراپ لە دروستکردنی قوتابخانەکاندا گرت و داوای سزادانی بەرپرسانی کەمتەرخەمیان کرد.

رووداوی داڕمانی باڵەخانەکان لە پاکستان دیاردەیەکی باوە، ئەوەش بەهۆی لاوازیی مەرجەکانی سەلامەتی، نەبوونی چاودێری و بەکارهێنانی کەرەستەی خراپ لە وڵاتێکدا کە دانیشتووانەکەی زیاتر لە 240 ملیۆن کەسە.

لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵدا، بەهۆی داڕمانی بنمیچی سەنتەرێکی فێرکاری لە شاری (لاھوور) لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە، زیاتر لە 12 منداڵ گیانیان لەدەستدا.

 هەروەها لە ساڵی 2025دا، بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی لە ناوچەی (لیاری) لە شاری کەراچی لە باشووری پاکستان، 27 کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە